سه‌د په‌نابه‌ر له‌ئاوه‌كانی ئوسترالیا بێسه‌روشوێن بوون |
به‌رپرسێكی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای ئوسترالیا ڕایگه‌یاند، 45 په‌نابه‌ر له‌و به‌له‌مه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابروو له‌ئاوه‌كانی نێوان ئیندۆنیزیاو ئوسترالیادا تێكشكا ڕزگار كراون، به‌له‌مه‌كه‌ش نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو، كه به‌نیازی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، له‌دورگه‌یه‌كی ئیندۆنیزیاوه به‌ره‌و ئوسترالیا به‌ڕێكه‌وتبوون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوز، به‌رپرسه‌كه دووپاتیكردووه‌وه‌ته‌وه، به‌هاوكاریی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیندۆنیزیا، له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ریاوه، به‌ڵام ڕه‌نگه هیچ كه‌سێكی دیكه به‌زیندوویی ده‌رنه‌چووبێت.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 300 په‌نابه‌ر له‌ئاوه‌كانی نێوان ئوسترالیا‌و ئیندۆنیزیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپیی هه‌لومه‌رجی به‌له‌مه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی كانبێرا له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاریدا، هه‌موو په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته بۆ دوورگه‌كانی ناورۆو پاپانیوگینیا بگوێزێته‌وه، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیاش داوای له‌په‌نابه‌ران كردووه، له‌ڕێگه یاساییه‌كانه‌وه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا بكه‌ن‌و خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست چاره‌نوسێكی نادیار، به‌ڵام هێشتا كۆچی په‌نابه‌ران بۆ ئوسترالیا درێژه‌ی هه‌یه.
و: سالح
radionawxo.org
No comments:
Post a Comment