لۆگۆى فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران |
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران داوای هاوكاری‌و شوێنی نیشته‌جێبوون بۆدیپۆرتكراوه‌كان ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ن ساڵێكه له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانی جیهانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر دیپۆرتی عێراق به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆڕاگرتنی دیپۆرتكردنه‌وه، فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆهاوكاریكردن‌و نیشته‌جێكردنی دیپۆرتكراوه‌كان.
(ئاری جه‌لال) محێدین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران پرۆژه یاسایه‌كی (16) خاڵیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق‌و كوردستان كردووه، بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا كاری جیددی بۆنه‌كراوه، بۆیه داواكارن به‌زویی هه‌وڵبدرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئاری جه‌لال له‌كاتێكدایه كه به‌شی كێشه‌ی هاوڵاتیان بۆبه‌دواداچوونی كێشه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك په‌یوه‌ندیكردبوو به‌ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌وه‌ڵامدا ئازاد گۆران ڕایگه‌یاند له‌ئێستادا له‌په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌كن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه.
-----------------------------------------------------------------
شادمان عه‌زیز-NNA/
No comments:
Post a Comment