Saturday, June 27, 2015
Tuesday, June 23, 2015
لێشاوێكی نوێ له په‌نابه‌ری كورد ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كات
به‌هۆی نائارامی بارودۆخی به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان و جه‌نگی داعشه‌وه لێشاوێكی نوێ له په‌نابه‌ری كورد ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌دا هەندێکیشیان لێ ده‌بێته قوربانی. سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقییش ده‌ڵێت: له پێرارەوە دیارده‌ی كۆچ و داواكردنی مافی په‌نابه‌ری له وڵاتانی ئه‌وروپا زیادی كردووه.
ڕۆژی 20 ی حوزه‌یران ڕۆژی به فه‌رمی ناسینی په‌یماننامه‌ی جیهانیی ساڵی 1951ی جنێڤه له په‌یوه‌ند به مافه‌کانی په‌نابه‌رانەوە. هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به چالاکی جۆراجۆر ڕۆژی په‌نابه‌ران وخواستەکانیان به‌رز ڕاده‌گرن .
ئێستا 64 ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی جیهانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران بۆ فریاکه‌وتنی قوربانیه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تێپه‌رده‌بێت، به‌ڵام هێشتا دیارده‌ی کۆچ و ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریی ملیۆنی به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و کێشمه‌كێشی سیاسی و میلیتاریزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و تیرۆریزم و ڕاسیزمه‌وه به‌شه‌ریه‌تی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه‌ی هه‌راسان کردووه و به‌شێكی زۆریانی ناچار به كۆچ كردووه.
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به بۆنه‌ی ٦٤ ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه دۆخی په‌نابه‌ران له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا مه‌ترسیدارتر بووه و مه‌رگی زۆرتری لێ كه‌وتۆته‌وه.
گوتیشی: ته‌نها له ماوه‌ی دوومانگدا زیاتر له هه‌زار 700 په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای سپی ناوه‌راستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و رۆژانه زیاتر له 100هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه جه‌زیره‌کانی یۆنان، 103هه‌زار له‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵکی سوریا‌و ئه‌فغانستان و عێراق ولیبیا وسۆمال و ئه‌ریتریان. باسی له‌وه‌ش كرد به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ته‌نها له ساڵی 2014 قوربانیانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست ٣ هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر بوو، ئه‌مه جگه لە قوربانیه‌کانی جه‌زیره‌کانی یۆنان و ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا. ئامارەکانی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جیهاندا سەبارەت بەدیاردەی ئاوارەی بە٥٠ملیۆن دەخەمڵێنرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هه‌ولێر كه‌وتووه به‌هۆی نائارامی بارودۆخی به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان و جه‌نگی داعشه‌وه و هاوكات ئه‌و قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی ڕووی له هه‌رێم كردووه لێشاوێكی نوێ له په‌نابه‌ری كورد ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كات و به‌شی زۆریشیان به ڕێگه‌ی نایاسایی ده‌ڕۆن و ژماره‌یه‌كیشیان له‌و رێگه‌یه‌دا لێده‌بێته قوربانی. هه‌ڵوێست محه‌مه‌د كه چالاكێكی مافی په‌نابه‌رانه ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگدا زیاتر له هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه و به‌شێكیان تووشی گرتن و زیندانیكردن بوون و ژماره‌یه‌كشیان گیانیان له ده‌ستداوه. گوتیشی: كۆچی نایاسایی كوردان له پێشووتردا ته‌نها حاڵه‌تی كه‌م كه‌م هه‌بووه. به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ده‌بێته دیارده.
هه‌ر به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانیشه‌وه فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات كه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وڵاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕوون، چالاک بکرێن بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان وپه‌نابه‌ران و له‌و ڕێگایه‌وه حکوومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ته‌ندروستیی وخۆراک و پۆشاک وشۆینی نیشته‌جی بونی گونجاو و سه‌لامه‌تی ژیانیان. بۆ هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و هیزه میلیشایاکان وقاعیده‌وه. لە شۆین و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، له ڕێگای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه.
له ساڵی ڕابردوه‌وه به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئه‌مه له زۆر ڕوه‌وه بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
Monday, June 22, 2015
یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژ به قاچاغچیی په‌نابه‌ران ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی به‌كارده‌هێنێت
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، قه‌یرانی په‌نابه‌ران‌و پرسی وزه‌و كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل-فه‌له‌ستین تاوتوێی ده‌كه‌ن‌و بڕیار ده‌ده‌ن، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی دژ به قاچاغچییانی په‌نابه‌ران به‌كاربهێنن.
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ئه‌مڕۆ له لۆكسمبۆرگ به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی دژ به كه‌شتی‌و به‌له‌می قاچاغچیانی په‌نابه‌ران، به‌كاربهێنرێت. فێدریكا مۆگێرنی، به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: به‌كارهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی، بۆ رێگرییكردنه له‌و قاچاغچییانه‌ی بازرگانی به ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه رۆژانه په‌نابه‌ران ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی خنكان‌و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه.
مۆگێرنی، وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و دۆزینه‌ی تۆڕی قاچاغچیه‌كانه. بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ش، بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشته لۆكسۆمبۆرگ‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ریاییه‌كان‌و رازیكردنی حكومه‌تی لیبیا بۆ چوونه خاكی ئه‌و وڵاته له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
Saturday, June 20, 2015
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە
20 ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك ڕۆژی پەنابەرانی جیهانە و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە پەنابەران و ووڵاتانی جیهانیش بە گشتی لەم ڕۆژەدا چەندین ئامار و لێدوان و بۆنە بەمەبەستی ڕێزگرتن لە نەهامەتیەكانی پەنابەران پێشكەش دەكەن.
لە دواهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پەنابەران ، كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2014 لەبارەی ڕەوشی پەنابەرانی جیهانەوە بڵاوكردەوە . كۆمیسیۆنەكە دەڵێت لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا 59 ملیۆن و 500 هەزار( پەنجاو نۆ ملیۆن و 500 هەزار) مرۆڤ بەهۆی توند و خراپی باری ئەمنیەوە لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆیان هەڵكەندراون و ئەمەش لەكاتێكدایە لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا هیچ كاتێك ئەو ڕێژەیە تۆمار نەكراوە. تەنانەت ڕاپۆرتەكە هۆشداریدەدەات بەوەی كە پێدەچێت بارۆدۆخەكە لەبارەی پەنابەرانەوە ڕوو لە خراتریش بكات.
بەو پێیە ، لەسەر ئاستی جیهان ، لە هەموو 122 كەسێك یەكێكیان پەنابەرە یان ئاوارەی ناوخۆیە یان بەدوای مافی پەنابەرێتیدا دەگەڕێت ، بەوەش ئەگەر ژمارەی هەموو ئاوارەكانی جیهان كۆبكەیتەوە دەكاتە 24 ەمین ووڵات بۆ زۆری دانیشتوان لە ڕێزبەندی وولاتی جیهاندا بەپێی ژمارەی دانیشتوان.
ڕزگاركردن و پێدان و پێدانەدانی مافی پەنابەرێتی بە پەناخوازان گەرمترین بابەتی سیاسی و میدیایی جیهان بووە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا و بەشی زۆری ئەو پەنابەرانەش كە تووشی زۆرتربن نەهامەتی بوون ئەو پەناخوازانە بوون كە ویستویانە لەڕێگەی دەریاوە ، بەتایبەت ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و ئاوەكانی نێوان ووڵاتانی باشووری ڕۆژهەلاتی ئاسیا و دەریای سوور و كەندوای عەدەنەوە كۆچ بكەن و سیاسەتی كۆچی ووڵاتانیش ، وەك ڕێكخراوەكانی تایبەت بە پەنابەرانیش ئاماژەی بۆدەكەن لە ئاست پێویستدا نەیانتوانیوە وەڵامدەرەوە بن بۆ ئەو قەیرانە. لە ووڵاتانی یەكێـتی ئەوروپا هێشتا مشتومڕەكان لەسەرچۆنێتی وەرگرتنی پەنابەران لەو یەكێتیەدا بەردەوامە ، ئوسترالیا بەردەوامە لە دەستگیركردن و ناردنەوەی بەلەمی پەناخوازانی نایاسایی بۆ ئەو ووڵاتەی بەلەمەكەی لێوە هاتووە. بەڵام لەسەر ماڵپەری فەرمی وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا بەبۆنەی ڕۆژی پەنابەرانی جیهانەوە نوسراوە كە ئەو ووڵاتە شانازی دەكات بەوەی كە خاوەنی تۆمارێكی مێژوویی خۆیەتی بۆ وەرگرتنی پەنابەران كە بەشێویەكی یاسایی و لە دەرەوەی ئوسترالیا ولەچوارچێوەی پڕۆگرامە مۆریەكانیدا ئەو پەنابەرانە داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە و بەپێێ ئەو ڕاگەیەندراوەش لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستاڤ، ئوسترالیا مافی پەنابەرێـتی بە زیاتر لە 800 و 25 هەزار( هەشت سەد و بیست وپێنج هەزار) كەس داوە كە بەشێوەیەكی یاسایی و دوور لەڕێگا قاچاخەكان داوای مافی پەنابەرێتیان لەو ووڵاتە كردووە.
جۆن كێری ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش ، لە ڕاگەیەندرواێكدا كەلەسەر ماڵپەری فەرمی ئەو وەزارەتە بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت كاتی ئەوەیە ڕێز لەو كەسانە بگرین كەبەهۆی توندوتیژیەكانەوە هەڵهاتوون كە مەبەست لێی پەنابەرانە. لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ، جۆن كێری دەڵێت ئەمریكا وەك بەرگیركارێكی سەرسەختی ئەو كەسانە دەمێنێـەوە كە بەهۆی ستەم و توندوتیژیەوە پەرتەوازە بوون و دەڵێت " شانازی دەكەم بەوەی هاوكاریە مرۆیەكانی ئەمریكا لەماوی ساڵی ڕابردوودا شەش (6) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە."
سەبارەت بە دیاریكردنی ئەو ووڵاتانەش كە خاوەنی زۆرترین ئاوارەو ئاوارەی ناوخۆیی و پەناخوازن ، ڕاپۆرتەكەی یوئێن باس لە چەندین ووڵات دەكات كە زۆرترین ململانێ و توندوتیژی تێیاندا ڕوویداوە، ئەوانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( سوریا و عێراق و یەمەن ) ، لە ئەفریقا ( كوادیڤۆر ، كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ، لیبیا ، مالی ، باكوری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا ، كۆنگۆی دیموكراتی ، باشووری سودان و بوروندی ) لە ئاسیاش ( قیرغستان و مەیانمار و پاكستان ) ، هەروەها لەسەر ئاستی ئەوروپاش ، پشێویەكانی ئۆكرانیا بەشێكی بەرچاوی دروستبوونی ئەو ڕێژەیە بووە لەپەنابەرو ئاوارە لە جیهاندا.
Thursday, June 18, 2015
بارودۆخی په‌ناخوازانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له ئوسترالیا خراپه
خراپی بارودۆخی پەناخوازان بە گشتی و پەناخوازانی بەڕەگەز ئێرانی (کە کوردی رۆژهەڵاتیشی تێدا)بە تایبەتی لە دوورگەی ناورۆ بەردەوامی هەیە و لە دواهەمین ڕووداوی پێشێلكردنی مافی ئەو پەناخوازانەدا ، منداڵێكی بە رەگەز ئێرانی لەپاش شكانی دەستێكی لە كەمپێكی ئەو دوورگەیە، فەرامۆشكراوە و تائێستا چارەسەری تەواوی بۆ نەكراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوزیش لەزاری پزیشكێكەوە هۆشداریدەدات كە ئەگەر ئەو منداڵە بەپەلە چارەسەر نەكرێت ، ئەوا لەداهاتوودا كەمئەندام دەبێت.
ئیان ڕینتۆڵ،كە داكۆكیكارێكی بەڕەگەز ئوسترالیە ڕایدەگەیەنێت كەیسی ئەو منداڵە ئەوەی دووپاتكردەوە كە سادەترین خزمەتگوزاری تەندروستی لەو دوورگەیەدا بوونی نیە.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو ئاژانسەش، حكومەتی ناورۆ پەیوەندی كردووە بە بەرپرسانی وەزارەتی كۆچی ئوسترالیاوە بۆئەوەی تیمێكی پزیشكی بنێرن بۆ ئەو دوورگەیە تا بتوانن چارەسەری ئەو منداڵە بكەن.
هەواڵی چارەسەرنەكردنی ئەو منداڵەش هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنێكی پۆلیسی دوورگەی ناورۆ بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی پەناخوازێكی تری ژن كە ئەویش هەر بەڕەگەز ئێرانیەو سكاڵای ئەوە دەكات كە هێرشكراوەتە سەری لەلایەن خەڵكی ئەو دوورگەیەوە لەپاش هاتنە دەرەوەی لە كەمپەكەی.
بەپێی دواهەمین ئامار ، 677 پەناخواز لە كەمپەكانی ئەو دوورگەیەدان و بەشێكی بەرچاویشیان بەڕەگەز ئێرانین ئەمە جگەلە هەبوونی چەندین پەناخوازی تر كە بەڕەگەز كوردن و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.
ڕەزا بەراتی، یەكێك بوو لەو پەناخوازە كوردانە كە لەپێكدادانی نێوان پۆلیسی ئەو دوورگەیە و پەناخوازاندا لەمیانەی خۆپیشانێكدا لە 17 ی شوباتی ساڵی پاردا گیانی لەدەستدا.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی پێشكەوتوو ، ئوسترالیا توندترین یاسا لەدژی پەناخوازانی نایاسایی كەبەبەلەم دەگەنە ئەو ووڵاتە پیادە دەكات ئەویش لەڕێگەی ناردنیانە بۆ دوورگەكانی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، ئەویش لەپاش ڕێكەوتی لەگەڵ ئەو دوو ووڵاتە دوورگەییە بچوكە هەژارە كە دەكەونە ناو زەریای هێمنەوە ، بەوەش ئەو پەناخوازانە ناتوانن داوای مافی پەنابەرێتی لەئوسترالیا بكەن و ئەگەر سەلماندیشیان پەنابەرن و پێویستیان بە پارێزگاریكردنە دەتوانن داوای مافی پەنابەرێتی لەو دوو دوورگەیە بكەن. بەمەش ، وەك ئاژانسەكانی یۆئێن و داكۆكیكاران لە مافەكانی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان ئاماژەی بۆ دەكەن پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافەكانی پەنابەرانە.
ئامادەکردنی هەژار تاها
سەرچاوە : ماڵپەری ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوز ، ماڵپەری ڕۆژنامەی گاردیان
نه‌هامه‌تیه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كرێته كۆمیدیا
له‌سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی په‌نابه‌رانی جیهاندا كه 20 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك له‌به‌شێكی زۆری وڵاتی جیهان به‌رز ڕاده‌گیرێت، په‌نابه‌رێكی عێراقی كه له‌ئێستادا هاوڵاتی ووڵاتی ئوستراڵیایه به ئه‌زموونه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رێكی تری ڕۆژهه‌ڵاتی‌و خانمه ئه‌كته‌رێكی دیاری ئه‌و ووڵاته له‌زنجیره كۆمیدیایه‌كدا، باس له‌گرفتی په‌نابه‌رانی جیهان له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن.
(ئوسامه سامی) ، كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی خۆیده‌ناسێنێت ده‌ڵێت" كه بۆ ئه‌و سه‌یر نیه بتوانێت زۆر به ئاسانی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدیی باش ڕۆڵی په‌نابه‌رێك ببینێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له بنه‌چه‌ی خێزانی ئه‌و بده‌نه‌وه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " سه‌رێكی خانه‌واده‌كه‌م كوردن، سه‌رێكیان عه‌ره‌بی عێراقن ، خۆیشم له‌ئێران له‌دایك بووم " ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و فره كه‌لتووریه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردوێتی بۆ ووڵاتێكی ته‌واو جیاواز له‌نیشتیمانه‌كه‌ی و ئه‌و ووڵاته‌ش كه ئه‌و به‌ئاواره‌یی لێی له‌دایك بووه.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا وه‌ك په‌نابه‌ر گه‌شتۆته ئوسترالیا، له‌وێش چه‌ند دووچاری ململانێی و ئاسته‌نگ بۆته‌وه، تا له‌كه‌لتور و زمانی ئه‌وان تێبگات.
ئوسامه ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌مانه له 10 ئه‌ڵقه‌ی كۆمیدیدا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی تر و خانمێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئوسترالی ده‌كات له‌نمایشه‌كه‌دا باس ده‌كرێن.
شاهێن شافعی كه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م دراما كۆمیدیه‌یه‌و كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانه یاریه‌كی پیسه و ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته تا ئێستا نه‌گۆڕاوه ، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆبه‌رده‌وامی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دیپۆتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستا ئوسترالیاوه بۆ دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا یان گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون، به‌ڵام ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ین ئێمه پێكه‌وه به‌یه‌كتری پێده‌كه‌نین.
ڕه‌ین فوڵه‌ر ، خانمه ئه‌كته‌ره ئوسترالیه‌كه‌ش ده‌ڵێت "به‌رده‌وام هه‌واڵی ناخۆش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆیه به‌هیوان له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه ئه‌م كێشه‌یه ببینین و ده‌مانه‌وێت دیالۆگ دروست بێت و منیش ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانیش خاوه‌نی كه‌لتور و ڕۆحی تایبه‌تی خۆیانن. له كۆتایدا بینه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رسێ كه‌سه‌كه بێ جیاوازی وه‌ك یه‌ك شێتن و له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین."
داهاتی ئه‌م زنجیره‌یه‌ش كه به ناونیشانی " دوو په‌نابه‌ر و خانمێكی قژ زه‌رد " ه ده‌درێت به سه‌نته‌رێكێكی هاوكاریكردنی په‌ناخوازان و بڕیاره له به‌رواری 24 ئه‌م مانگه‌دا له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له ئوسترالیا نمایش بكرێت و پاشان سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانی له‌سه‌ر یوتیوب داده‌به‌زێنرێت به‌مه‌به‌ستی بینینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
سه‌رچاوه : ، ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز، ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئێس بی ئێس
وێنه‌ی هاوپێچ : له‌ڕاسته‌وه كچه ئه‌كته‌ری ناوداری ئوسترالی ڕه‌ین فوڵه‌ر، ئوسامه سامی(ناوه‌ڕاست) ، شاهێن شافعی (چه‌پ).
Tuesday, June 16, 2015
ئیتاڵیا هه‌ڕه‌شه‌ی پێدانی ڤیزا به په‌ناخوازان ده‌کات
ئیتاڵیا هه‌ڕه‌شه له یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات که ڤیزای شنگن بدات به په‌نابه‌ران ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی کۆچبه‌ران قوڵتر ده‌بێته‌وه. ئیتاڵیا به‌ته‌واوی بێ ئومێد بووه له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بۆ هاوبه‌شی پێکردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌که‌ی و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر وڵاتانی تردا. ڕۆما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێکی جیددی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا نه‌یه‌ته ئاراوه له‌باره‌ی په‌ناخوازانه‌وه ئه‌وا ڤیزای کاتیان پێده‌دات بۆئه‌وه‌ی بتوانن سنووری ئیتاڵیا ببڕن. وه‌زیرانی ناوخۆی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ شێوازی دابه‌شکردنی په‌ناخوازان به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌کێتییه‌که‌دا.
Monday, June 15, 2015
په‌نابه‌ران گه‌یشتنه وڵاته هه‌ژاره‌كه
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه چوار كه‌س بون‌و سیانیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌و یه‌كێكیشیان په‌نابه‌رێكی موسوڵمانی بۆرمایه.
چونی ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ی كه نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان وڵاتی كه‌مبۆدیاو ئوسترالیا ئیمزاكراو به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ئوسترالیا بڕی 35 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه خۆپه‌خشانه ده‌یانه‌وێت له‌و دورگه‌یه نه‌مێنن‌و بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مبۆدیا كه به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌و پاره‌یه بۆ پڕۆسه‌ی نیشته‌جێكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌و به‌شێكیشی بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تره له‌و وڵاته.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه داكۆكیكارن له‌مافی په‌نابه‌ران به‌توندی ره‌خنه‌یان له‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه گرت‌و به‌رپرسانی هه‌ردو وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی بازرگانی به‌په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌مبۆدیا به‌پێی چه‌ندین پێوه‌ری جیهانی‌و ئابوری له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به‌هه‌ژارترین‌و گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان ناوزه‌ندده‌كرێن.
چونی ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ی كه نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان وڵاتی كه‌مبۆدیاو ئوسترالیا ئیمزاكراو به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ئوسترالیا بڕی 35 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه خۆپه‌خشانه ده‌یانه‌وێت له‌و دورگه‌یه نه‌مێنن‌و بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مبۆدیا كه به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌و پاره‌یه بۆ پڕۆسه‌ی نیشته‌جێكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌و به‌شێكیشی بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تره له‌و وڵاته.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه داكۆكیكارن له‌مافی په‌نابه‌ران به‌توندی ره‌خنه‌یان له‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه گرت‌و به‌رپرسانی هه‌ردو وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی بازرگانی به‌په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌مبۆدیا به‌پێی چه‌ندین پێوه‌ری جیهانی‌و ئابوری له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به‌هه‌ژارترین‌و گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان ناوزه‌ندده‌كرێن.
ئوسترالیا به‌رده‌وامه له‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه 65 كه‌س بون كه به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتانی به‌نگلادیش‌و سریلانكاو بۆرما بون.
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌رپرسه‌كه كه له‌زاری په‌ناخوازه دیپۆرتكراوه‌كانه‌وه ده‌یگێرێته‌وه ئه‌وان له‌به‌له‌مه‌كه‌یان كه له‌لێواری نقومبوندا بوه ده‌رهێنراون‌و به‌دوو به‌له‌می تر دیپۆرتی ناو سنوره ئاویه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا كراونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای فشاره جیهانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئوسترالیا به‌رده‌وامه له‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به‌به‌له‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ ده‌گه‌نه سنوره ئاوییه‌كانی‌و حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نها رێگه‌یه‌كه كه چیتر په‌ناخوازان له‌ڕێگه‌ی قاچاخچیه‌كانه‌وه ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌وڵی گه‌شتن به‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه نه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌رپرسه‌كه كه له‌زاری په‌ناخوازه دیپۆرتكراوه‌كانه‌وه ده‌یگێرێته‌وه ئه‌وان له‌به‌له‌مه‌كه‌یان كه له‌لێواری نقومبوندا بوه ده‌رهێنراون‌و به‌دوو به‌له‌می تر دیپۆرتی ناو سنوره ئاویه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا كراونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای فشاره جیهانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئوسترالیا به‌رده‌وامه له‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به‌به‌له‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ ده‌گه‌نه سنوره ئاوییه‌كانی‌و حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نها رێگه‌یه‌كه كه چیتر په‌ناخوازان له‌ڕێگه‌ی قاچاخچیه‌كانه‌وه ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌وڵی گه‌شتن به‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه نه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد
هه‌ژار ته‌ها
Sunday, June 14, 2015
ئیتاڵیا پلانێکی نهێنی هه‌یه بۆ په‌ناخوازان
ماتیۆ ڕێنزی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر قه‌یرانی
کۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ئێمه زیان به ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نین. رۆما داوا
له ئه‌وروپا ده‌کات کامپی په‌ناخوازان له لیبیا دروست بکرێت و ئاشکرای کردووه که
پلانێکی نهێنی تریان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه جێبه‌جێ
نه‌کرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند نابێت ئه‌و بابه‌ته به که‌م سه‌یر
بکرێت و هێشتا وه‌ڵامی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وبابه‌ته وه‌کو پێویست نه‌بووه. ئه‌وروپا پلانی
دابه‌شکردنی هه‌یه که بڕیاروایه ٢٤ هه‌زار په‌ناخوازی گه‌یشتوو به ئیتاڵیا له‌لایه‌ن
وڵاتانی تره‌وه وه‌کو په‌نابه‌ر وه‌رگیرێن.
تاوه‌کو ئێستا له‌مساڵدا زیاتر له ٥٧
هه‌زار په‌ناخواز له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگارکراون و گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا. هه‌ر
له‌مساڵدا نزیکه‌ی ١٨٠٠ په‌ناخواز له ده‌ریادا خنکاون.
Tuesday, June 9, 2015
Subscribe to:
Posts (Atom)