كۆتایی مانگی رابردوو گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له ڕووداوێكی ته‌م و مژاویدا ده‌كوژرێت، دوای ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه و، به پێی هه‌واڵێكی سایتی مێن میدیای به‌ریتانیش ئه‌و كوڕه كورده له لایه‌ن كچێكی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌وه كوژراوه.
خالید حه‌سه‌ن حسێن، كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، له ساڵی 2000 هاوشێوه‌ی سه‌دان گه‌نجی هاوڕێی ڕێگای هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌بژێرێت و ماوه‌ی 12 ساڵ له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا نیشته‌جێ ده‌بێت به‌ڵام ڕۆژی 31ی مانگی ڕابردوو له ناوچه‌ی ڕه‌شۆڵم له شاری مانچسته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی ده‌كوژرێت، به پێی وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كوڕه كوژراوه‌ش كه به‌شێكیان له‌هه‌مان شار له‌گه‌ڵیدا ژیاون له ماوه‌ی ڕابردوودا خالید هیچ كێشه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌بووه و ڕایشیده‌گه‌یه‌نن كه دوور نیه له لایه‌ن باندی مافیاوه كوڕه‌كه‌یان كوژرابێت.دایكی ناوبراویش داوا ده‌كات خوێنی كوڕه‌كه‌ی به فیڕ نه‌ڕوات.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی مێن میدیای به‌ڕیتانیش، ئه‌و كوڕه كورده له‌لایه‌ن كچێكی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌وه كوژراوه كه باری ده‌روونی جێگیر نه‌بووه به پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سایته‌ش ئه‌و كچه كه ناوی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه له ئێستادا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان پۆلیسی به‌ریتانی پشتگیری له‌و گه‌نجه ده‌كه‌ن و له لایه‌كی تریشه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمی خالید بهێنرێته‌وه بۆ سلێمانی یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو, به‌شێك له كه‌سو كاری ناوبراو داوای كارئاسانی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵگه‌ری عێراق ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
خالید حه‌سه‌ن پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2000 وه و به‌مه‌به‌ستی په‌یداكرنی بژێوی ژیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌وێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوا نیوه ببێته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاَته ، نه‌یتوانیوه كارێكی دیاریكراوی بكات ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 36ساڵه خێزانی پێكنه‌هێناوه .
NRT

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment