وێنەی كامپە ئامادەكراوەكان بۆ پەناخوازان لەدوورگەی ناورۆ |
شه‌ش عێراقى له‌نێو ئه‌و گرووپه سى كه‌سییه بوون كه له دوورگه‌ى كریسمسه‌وه به فڕۆكه ره‌وانه‌ى كامپى تۆپسایدى دوورگه‌ى نارو كران كه پێشتر 60 په‌نابه‌رى دیكه‌شى وه‌رگرتووه.
30 په‌نابه‌ر كه شه‌شیان عێراقى بوونى‌و ئه‌وانى دیكه‌ش سریلانكی دوێنێ گه‌یشتنه دوورگه‌ى نارو، وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالى راینه‌گه‌یاندووه كه "حاڵه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه باش یان یان خراپ بێ"، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى دوورگه‌كه ده‌ڵێن "بارى په‌نابه‌ره‌كان خراپه".
عێراقییه‌كان زه‌رده‌خه‌نه‌یان له‌سه‌ر لێو بوو و بایبایان له‌وانى دیكه ده‌كرد كاتێ چوونه ناو فڕۆكه‌و وه‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ى كه ده‌بێته ماڵیان بۆ داهاتووێكى پێشبینیكراو. ئه‌و په‌نابه‌رانه له كامپه‌كه‌ى دوورگه‌ى نارو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، ئینجا حكومه‌تى ئوسترالیا بڕیار ده‌دا ئاخۆ دیپۆرتیان بكاته‌وه یان وه‌ریان بگرێ.
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
No comments:
Post a Comment