وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق |
وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ڕه‌شبینی خۆی پیشاندا، سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی گرفتی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وڵاتانی ئه‌وروپا سورن له‌سه‌ر به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری (دیندار نه‌جمان دۆسكی)یه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق نیگه‌رانی حكومه‌تی عێراقی به‌باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق، وتیشی:"وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق گرنگییه‌كی زۆریداوه، به‌پرسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تی‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه".
وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وڵاتانی ئه‌وروپا پاساوی یاسایی بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق ده‌هێننه‌وه، وتیشی:"لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی من‌و نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و مافی مرۆڤ پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی داوا له‌وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین، پرسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دوابخه‌ن".
Radio Nawxo