وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق |
به‌پێی ڕاپۆرتێکی فێدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ عێراق، زۆربه‌یان کورد بوون و له فڕۆکه‌خانه‌ش پێشێلکاری و سوکایه‌تیان به‌رامبه‌ر کراوه چونکه زمانی عه‌ره‌بییان نه‌زانیوه.
دیندار نه‌جمان دۆسکی ، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه داوای یاسایی خۆیان له‌ڕێی دادگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه تۆمار بکه‌ن یان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه بکه‌ن تا بتوانرێت به‌دواداچوون له‌سه‌ر کێشه‌کانیان بکرێت.
وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق ده‌شڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ عێراق گفت و گۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشدا کراون و به‌رده‌وامیش قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به ئاماده‌کاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی که له سوریان و به‌هۆی ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه باری گوزه‌ران و ژیانیان هێنده‌ی تر خراپ بووه، دیندار نه‌جمان دۆسکی ، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق ده‌ڵێت ده‌ستکراوه به ئاماده‌کاریه‌کان و واش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن پاش ته‌واو بوونی خوێندنی ئه‌مساڵ زۆرێک له‌و عێراقیانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
No comments:
Post a Comment