وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی بڕینه‌وه‌ی ده‌رماڵه بوَ ژن و منداڵی شه‌هید و ئه‌نفال و پێدانی سلفه‌ی هاوسه‌ر گیری بوَ كوڕ و كچی شه‌هیدو و ئه‌نفال و كیمیا باران له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ئه‌وانه‌شی له هه‌نده‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕوَ سێشه‌ممه 18/9/2012 به‌مه‌به‌ستی به دواداچوون بوَ هه‌ندێ بڕیار كه تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینوَساید له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوون و سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شاره‌زووری، سه‌رۆكی لیژنه‌كه و به‌شێك له‌ئه‌ندامان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازیان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌موو ئاماده‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی له پێناو خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان.
وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌ست به‌جێ بڕیاری جێبه‌جێكردنی چه‌ند خاڵێكیدا كه بریتی بوون له‌خه‌رج كردنی ده‌رماڵه بوَ ژن و منداڵی شه‌هید و ئه‌نفال و جینوَساید كه له بودجه‌ی ساڵی 2012 بڕیاری له سه‌ر دراوه له 1/1/2012 وه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌ویش بۆ ژنی شه‌هید بڕی 50 هه‌زار دینار و بوَ هه‌ر منداڵێك بڕی 25 هه‌زار دینار و خه‌رجده‌كرێت و ده‌چێته سه‌ر موچه‌كانیان.
وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌ڵێنیشیدا سلفه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ك مینحه بۆ كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران له ناوچه دابڕێنراوه‌كان هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت و ئه‌و كوڕ و كچی شه‌هیدانه‌ش كه‌له هه‌نده‌ران ده‌گه‌رێنه‌وه به هه‌مان شێوه ده‌یان گرێته‌وه.
له‌كۆتایشدا باس له‌وه‌كرا كه مادده‌ی (10) بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ژماره (38)ی ساڵی (2007) له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه جێبه‌جێ بكرێت كه تایبه‌ته به‌و پێشمه‌رگانه‌ی پێش به‌رواری 5/3/1991 پێشمه‌رگه بوون یان به‌هوَی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستانه‌وه ئاواره‌بون ،كه خزمه‌ته‌كانیان ساڵێََك به دووساڵ هه‌ژمار بكرێ به‌مه‌به‌ستی زیاد كردنی موچه و سه‌ره موچه و خانه‌نشینی كه تا ئیستا جێ به جێ نه‌كراوه.
خه‌ندان ـ
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment