ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه كوردێكی عێراقی كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیه له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رچه‌ند ئافره‌تێك بریاری چوارساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
ڕۆژنامه‌یه‌كی دایلی ستاری به‌ریتانی ئه‌وه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه كوردێكی عێراقی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌ناوی( ر. ع) به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان و دست‌درێژی سێكسی بۆ سه‌ر دووئافره‌ت له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا و رفاندنی ئافره‌تێكی تر دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكی كردوه‌ته سه‌ری له‌لایه‌ن دادگای شاری بیرنلی به‌ریتانیاوه 4 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه: ئه‌و كه‌سه ئه‌و تاوانانه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگدا و له‌نێوان مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2011 تا كانونی دووه‌می 2012 ئه‌نجامیداون.
رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه : تۆمه‌تباره‌كه پاش سه‌ردانیكردنی بۆلای دادوه‌ر داوای كردوه سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێنه‌كرێت له‌به‌ریتانیاو له‌جیاتی ئه‌وه ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێته‌وه.
كورديو
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment