ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2014، له هۆتێل های كریس له شاری سلێمانی، رێكخراوی IOM ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ له پڕۆژه‌یه‌كیدا به‌ناوی (ماگنێت) بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی كۆبۆوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وڵاتی به‌ریتانیاوه به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سۆزان كه‌ریم، به‌ر پرسی پڕۆژه‌ی ماگنێت له رێكخراوی IOM ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ له لێدوانێكی بۆ خه‌ندان وتی: "له رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مانه‌وه هه‌وڵمانداوه كه له كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه بدۆزینه‌وه كه به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت كار بكه‌ن.
وتیشی:" تائێستا له‌هه‌ر سێ پازرێزگاكه‌ی هه‌رێم 28 كه‌س له كۆمپانیاكانه‌وه كارمان بۆ دۆزیونه‌ته‌وه و 100 كه‌سیش ناوی خۆیان تۆمار كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان".
سۆزان كه‌ریم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و رووبه‌ڕووی خه‌ڵك و پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وانیش بوه‌ته‌وه، بۆیه له ئێستادا هه‌لی كار كه‌متره.
باسی له‌وه‌شكرد: "كۆمپانیاكان داوایان لێ كردوین خه‌ڵكی خاوه‌ن ئه‌زمونیان بۆ بنێرین، ئێمه‌ش داوامان لێ‌كردن كه‌خۆشیان خولێكی فێربوونیان بۆ بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی فێری كاره‌كانیان ببن".
IOM رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ كۆچ، ئه‌م رێكخراوی له ساڵی 1950دا ده‌مه‌زاره‌وه و له 130 وڵات بنكه‌یان هه‌یه هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه ده دۆزنه‌وه كه به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان و ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن.
خه‌ندان- هێڤی خالید