دۆسكی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كورد‌و عێراقی |
دیندار نه‌جمان دۆسكی) وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق له‌شاری (ستۆكهۆڵم) دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كورد‌و عێراقی سازكرد، به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوید.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سوید، دۆسكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كورد‌و عێراقی‌و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری سویدی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی ئه‌نجامدا، هه‌تا له‌نزیكه‌وه كێشه‌كانیان‌و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ببیستێت، كه به‌هۆی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌وه، ڕووبه‌ڕووی به‌شێك له‌ڕه‌وه‌ندی كورد‌و عێراقی بووه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا.
دیندار دۆسكی به‌نیازه له‌ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی سوید‌و وه‌زیری كۆچی سویدیدا دیدارێكی فه‌رمی ئه‌نجامبدات، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه بڕیارێكی تایبه‌ت به‌به‌رگرتن له‌بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی سویده‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراق، یه‌كێكه له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاراه‌ته‌كه‌ی، بۆ به‌رگرتن له‌بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراق له‌سوید، پێشتریش په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، پێویسته هیچ په‌نابه‌رێكی دیپۆرتكراو له‌هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی عێراق وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
-----------------------------------------------------------------
و: ئاسۆ ئه‌كره‌م (/)
NNA
No comments:
Post a Comment