Thursday, October 29, 2015
Thursday, October 22, 2015
په‌ناخوازێکی عێراقی شه‌ش مانگه مانی له خواردن گرتووه
کۆچی کوردان - کۆچ بۆ ئوسترالیا
ئه‌و په‌ناخوازه عێراقییه له دوورگه‌ی مانووسه که شه‌ش مانگ ده‌بێت ده‌ستی کردووه به مانگرتن له خواردن.. ناوی په‌ناخوازه‌که محه‌مه‌د ئه‌لبه‌دری-یه. ناڕه‌زاری ده‌ده‌بڕێت له مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانانی کامپه‌که دوای دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له ئوسترالیاوه که بۆ مانووس ناردراوه.
به‌رپرسانی کامپه‌که ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و په‌ناخوازه عێراقییه گیان له‌ده‌ست بدات و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه له که‌ناراوی مۆرزبی و پاسه‌وانی توند ده‌کرێت.
به‌رپرسانی کامپه‌که ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و په‌ناخوازه عێراقییه گیان له‌ده‌ست بدات و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه له که‌ناراوی مۆرزبی و پاسه‌وانی توند ده‌کرێت.
پیتەر داوتۆن وەزیرى کۆچى ئوسترالیا ڕایگەیاند چاودێرى پزیشکى بۆ پەناخوازێکى سۆماڵى دابین کراوە کە ڕووبەڕووى دەستدرێژى سێکسى بووەتەوە لەکاتێکدا لە بنکەیەکى دەستبەسەرکردنى پەناخوازان بووە لە ناورو. بەڵام لەدواتردا ئەو پەناخوازە دیپۆرت کراوەتەوە بۆ دوورگەى ناورو لەکاتێکدا ویستوویەتى بمێنێتەوەو بڕیارى خۆى گۆڕیووە لەبارەى لەباربردنى منداڵەکەیەوە.
بڕیارى دیپۆرت کردنەوەى پەناخوازەکە ناڕەزایى لێکەوتەوەو سەدان هاووڵاتى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ئەو ئافرەتە لەپێشوودا داواى کردبوو ڕێگەى پێبدرێت بچێتە ناو خاکى ئوسترالیا بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پێویست و لەباربردنى منداڵەکەى.

Wednesday, October 21, 2015
ئوسترالیا بۆ په‌ناخوازێكی كورد: ڕێگه‌ناده‌ین منداڵه‌كه‌ت لێره له‌دایك بێت
وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا، ڕایگه‌یاند ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌ی كه‌دوو گیانه‌و له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ نزیك به‌ئوسترالیا ده‌ستبه‌سه‌ره، ناتوانێت داوای گواستنه‌وه بكات بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی.
گوڵستان، ناوی ژنه دوو گیانه كورده‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ناخوازێكی تری هاوشێوه‌ی خۆی كه دووگیانن، دواهه‌مین كه‌سه داوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئوسترالیا كردوه كه بتوانێت هیچ نه‌بێت منداڵه‌كه‌ی له‌و وڵاته له‌دایك بێت.
به‌ڵام وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا داواكه‌یانی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاند خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ژنانی دووگیانیش له‌و دوورگه‌یه هه‌یه، وتیشی "هیچ په‌ناخوازێكی هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆو پاپانیوگینیا ناتوانن هیچ ڕێگایه‌ك یان "فێڵێك" بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا".
هاوسه‌ری گوڵستان له‌په‌یوه‌ندیه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوزدا، وتی "ئه‌وان له‌سه‌لامه‌تی گیانی منداڵه‌كه‌یان ده‌ترسن‌و نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه پیس‌و خراپن".
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی به‌ندكردنیان له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی بوون. به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گوڵستان، له‌وه‌ش ده‌ترسێت خێزانه‌كه‌ی بنێرن بۆ دوورگه‌كه‌ی تریان كه ناوی پاپانیوگینیایه‌و به‌وه‌ش سه‌لامه‌تی خێزانه‌كه‌شی له‌وانه‌یه بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه چونكه ساڵی پار ئامۆزایه‌كی كه هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌ناخواز بووه له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه له پێكادانێكدا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌رو له‌پاش ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا هه‌ر په‌ناخوازێك كه بیه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ‌و له‌پێش گه‌شتنیان به‌و وڵاته دیپۆرتده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه یان ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌یان ده‌كات، كه دوو وڵاتی دورگه‌یی بچوكن.
به‌وه‌ش په‌ناخوازان ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له ئوسترالیا بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و دوو دوورگه‌یه بمێننه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیار له‌مافی په‌نابه‌ران‌و به‌پێشێلكاری مافی ئه‌وانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری هه‌والێ ئه‌ی بی سی نیوز
سیاسه‌تی نوێی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران
سیاسه‌تی نوێی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانچۆن له‌ڕێگای یاساییه‌وه کۆچ بۆ ئوسترالیا ده‌که‌یت؟
Posted by کۆچى كوردان on Wednesday, 21 October 2015
Tuesday, October 20, 2015
چیرۆکی خێزانێکى کەرکوک کە لە دەریای ئیجەدا خنکان
چیرۆکی خێزانێکى کەرکوک کە لە دەریای ئیجەدا خنکان
Posted by کۆچى كوردان on Tuesday, 20 October 2015
زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و خێزانه كه‌ركوكییه‌ی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان
خێزانێكی كه‌ركوكی 16ی ئه‌م مانگه به نیازی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌وروپا كوردستانیان به‌جێهێشت و ویستیان له وڵاتی توركیاوه بگه‌نه ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریا و وه‌ستانی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه شه‌ش كه‌سیان خنكان و ته‌نیا باوكی منداڵه‌كان رزگاری بوو. له به‌دواداچوونێكدا خه‌ندان زایناری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خێزانه كه‌ركوكییه له خزمێكی نزیكی خۆیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
خێزانه‌كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش ژن و پیاوێك و سێ كوڕ و دوو كچ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان وتی: "شه‌وی هه‌ینی 16 ئه‌م مانگه محه‌مه‌د و خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵه‌كه‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌دا له وڵاتی توركیا و شاری بۆدروم به سواری یه‌ختێك به‌ره‌و یۆنان به‌رێكه‌وتوون".
وتیشی: "به‌پێی زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رزگاریان بووه دوای رۆیشتنیان زیاتر له كاتژمێرێك له ئاوه‌كه و نزیكبوونه‌وه‌یان له كه‌ناراوه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌خته‌كه په‌كی كه‌وتووه و به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریای ئیجه‌وه شكاوه و ناچار نه‌فه‌ره‌كان خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه ئاوه‌كه‌وه".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی كه له خێزانه خنكاوه‌كه‌وه نزیكه وتیشی: "هه‌رچه‌ند یه‌خته‌كه زیاتر له بیست كه‌سی تێدا بووه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌م خێزانه بوونه‌ته قوربانی و ئه‌وانی دیكه رزگاریان بووه كه یه‌كێ له رزگاربووه‌كان محه‌مه‌ده كه ده‌كاته مێردی ژنه خنكاوه‌كه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی خێزانه‌كه‌شه‌وه وتی: "پێكهاتبوون له حه‌ربیه حه‌مه‌د كه خێزانی محه‌مه‌د و ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، خه‌نده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، هێلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و عه‌بدولڕه‌زاق 9 ساڵ و زانا كه ئه‌مساڵ به‌نیازی چوونه قوتابخانه بوو له گه‌ڵ براكه‌ی دیكه‌یاندا ئه‌مین كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ و نیو بوو".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ئه‌و خێزانه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ئێستادا چوار ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌نیا ته‌رمی عه‌بدولڕه‌زاق و دایكی ماوه بدۆزرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان و به وته‌ی محه‌مه‌دی باوكی منداڵه‌كان بڕیاری داوه سه‌رجه‌میان له وڵاتی یۆنان به خاك بسپێردرێن".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای رووداوه‌كه‌وه پۆلیسی یۆنان به‌دوای كاپتنی یه‌خته‌كه‌دا گه‌ڕاون و توانیوانه بیدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
محه‌مه‌دی مێردی ژنه خنكاوه‌كه‌ش پێشتر پۆلیس بووه له به‌شی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێش ده‌رچوونی پاسه‌وانی دادوه‌رێك بووه له دادگای كه‌ركوك و به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه بڕیاری به‌جێهێشتنی كوردستانی دابوو.
Saturday, October 17, 2015
یەكەم وەجبەی پەنابەرانی عێراق دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا
پاش ئەوەی حكومەتی ئوسترالیا بڕیاریدا بە وەرگرتنی 12 هەزار پەنابەری عێراقی و سووری لەچوارچێوەی پرۆَگرامی ساڵانەی وەرگرتنی پەنابەرانی ووڵاتەكەی ، بەرپرسێكی ئەو ووڵاتە بۆ كاروباری نیشتەجێكردنی ئەو پەنابەرانە ڕایگەیاند كە یەكەم وەجبەی ئەو پەنابەرانە لەپێش كۆتایی ئەمساڵ لەو ووڵاتە نیشتەجێ دەكرێن.
سەبارەت بە چۆنێتی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە ، ماڵپەری ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردەوە حكومەتی ئوسترالیا بە هەمئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەست دەكات بە پرۆسەی هەڵبژاندن ودەستنیشانكردنی ئەو پەنابەرانە لە كەمپەكانی ئەردەن و توركیا و لوبنان .
پڕۆگرامی ساڵانەی وەرگرتنی مرۆیی پەنابەرانی ئوسترالیا پڕۆگرامێكی مرۆیی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەیە كە داواكاریان پیًَشكەشی یوئێن كردووە و لەپاش یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان و ناساندنیان وەك پەنابەر دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا و بەوەش ئەو كەسانە ناگرێتەوە ئەگەر بیانەوێت بەقاچاخ ڕوو لەو ووڵاتە بكەن.

هەژار تەها pukpb
سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ
Monday, October 5, 2015
٦٣٠ هەزار پەنابەر ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە
ئاژانسى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى سنوور ڕایگەیاند، لە سەرەتاى ئەم ساڵەوە ٦٣٠ هەزار پەنابەر بە شێوەى نایاسایى چونەتە ئەوروپا و ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
فابریس لیجیرى سەرۆکى ئاژانسى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى سنوور ڕایگەیاند: ئەو پەنابەرە نایاساییانەى کە چوونەتە ئەوروپاوە لەڕێگەى بەکرێگرتنى ٦٠ فڕۆکەوە ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
هەروەها فابریس ڕاشیگەیاندووە ساڵى ڕابردوو لەڕێگەى ٣٩ فڕۆکەوە پەنابەران ڕەوانەى وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
پەنابەرانى نایاسایى کە ڕوویان لە وڵاتانى ئەوروپا کردووە زۆربەیان دانیشتوى عێراق وسوریان و بەشێکیشیان لە وڵاتانى ئاسیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە.
Sunday, October 4, 2015
بەریتانیا یاساى نوێى لەبارەى پەنابەرانى کوردستانەوە دەرکرد
بەپێی بڕیارێکی نوێی دادگای باڵای بەریتانیا چەند ناوچەیەکی عێراق بەگشتی بە مەترسیدار دادەنرێت بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەژین و رێگەنادرێت پەنابەری بێ وەڵامی بۆ بنێردرێتەوە.
ئەو ناوچانەی کە بە ناوچە جێ ناکۆکەکان ناودەبرێت بریتین لە پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، کەرکوك، نەینەوا و سەڵاحەدین و هەروەها هەندێك ناوچەی دەوروبەری بەغداد.
ئەو ناوچانەی کە بە ناوچە جێ ناکۆکەکان ناودەبرێت بریتین لە پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، کەرکوك، نەینەوا و سەڵاحەدین و هەروەها هەندێك ناوچەی دەوروبەری بەغداد.
بڕیارەکەش دوای ئەوە دێت کە کەیسی داواکارێک بەرز دەکرێتەوە بۆ دادگای باڵا و دادگاش بارودۆخی عێراق لە چوارچێوەی گۆڕانکاریە نوێکاندا هەڵدەسەنگێنێتەوە، بەتایبەت سەرهەڵدانی داعش و زیادکردنی توندوتیژی و ململانێی چەکداری لە عێراقدا.
ئەوەی پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە وەك ناوچەیەکی "دوور لە توندوتیژی" لە قەڵەم دەدرێت و دەتواندرێت هاووڵاتی بە رەگەز کوردی بۆ بنێردرێتەوە، بەڵام ناکرێت هاووڵاتییانی عەرەب بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەپێی بڕیارە نوێکە، ئەو پەنابەرانەی کە وەڵامی پەنابەریەکەیان رەتدەکرێتەوە و دادگا بڕیاری ناردنەوەیان دەدات، چیتر ناتواندرێت بنێردێنەوە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان.
هەروەها پەنابەری بە رەگەز عەرەب نابێت بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و کوردیش نابێت بنێردرێتەوە بۆ ناوچە عەرەب نشینەکان. بۆیە ئەو پەنابەرانە دەبنە خاوەنی مافی مانەوە لەسەر بنەمای مرۆیی لە بەریتانیا.
هەورها ناردنەوەی هاووڵاتییانی خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ناوچەیەکی تری عەرەبنشین پشت بە ژمارەیەك هۆکار دەبەستێت لەوانە زانینى زمانى عەرەبى، هەبوونی خزم و هاوڕێ، رەگەز، توانای کار دۆزینەوە... هتد.
دکتۆر رێبوار فەتاح، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە وەك یەکێک لە سەرچاوەکانی دادگای باڵا پشتی پێبەستراوە و بە "سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو و کاریگەر" لەلایەن دادگاوە لە قەڵەم دراوە بە NRT راگەیاند: زۆرگرنگە هەم بۆ کورد هەم بۆ عێراق.
لەمەودوا تا دەرچوونی کەیسێکی ڕابەری دیکە - کە ڕەنگە چەند ساڵێکی دیکە بێ، هەموو کەیسێکی پەنابەر بەم کەیسە دەپێورێ؛ و هیچ دادگایەك ناتوانێ و بۆی نییە ڕێنومای و بڕیارەکانی ئەم کەیسە ڕابەرە فەرامۆش بکات.
ڕێبوار فەتاح ئاماژەى بەوەشکرد، زۆر گرنگە واقعەکە وەك ئەوەی هەیە بچێتە بەر دادگا، نەك وەك ئەوەی کە لەگەڵ سیاسەتی حکومەتی بەریتانیدا دەگونجێ. لە دادگادا، تەحەدای زۆر بابەتم کردووە، وەك ئەوەی کە کوردێكی 'جێ ناکۆکەکان' دەتوانێ بگوێزێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان یان کوردێك دەتوانێ بگوێزێتەوە بۆ بەغداد، و بە پێچەوانەشەوە.
هەندێك پێیانوایە هەموو عێراق مەترسیدارە و دابەشکردنی عێراق بۆ ناوچەی جیاواز خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی.
ئاسۆ گۆران هەڵسوڕاوی فیدراسیۆنی پەنابەران لە ئەوروپا بە NRT راگەیاند: کوردستان جگە لەو هەموو قەیرانە دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ئێستا، کە تێیدایە گەورەترین هەڕەشەی داگیرکاریی لەسەرە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە.
ئاسۆ گۆران ئەوەشى وت "ئەم بڕیارە نەک لە بەرژەوەندیی پەنابەرانی کوردستاندا نییە، بەڵکو ناحەقی و نادروستە و فەرامۆشکردنی مافی مرۆڤە. بێگومان کاریگەریی خراپی هەیە بۆ سەر پەنابەران".
ئەم بڕیارەی دادگای باڵا یەکەم بڕیاری دادوەرییە لەسەر بارودۆخی عێراق لە ساڵی ٢٠١٢ەوە و جگە لەوەی کاریگەریی لەسەر پەنابەرانی بێ وەڵام دەبێت وەك سەرچاوەش بەکاردێت بۆ تێپەڕاندنی سەرجەم کەیسی پەنابەرانى عێراق و کوردستان کە پێشکەشى حکومەتى بەریتانیا دەکرێت

Subscribe to:
Posts (Atom)