پێشتریش له ئاژانسی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه |
ژنێكی كوردی دانیشتوی به‌ریتانیا ده‌بێته ئه‌ندامی ناسای ئه‌مه‌ریكا و پێشتریش له ئاژانسی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فوراتنیوز بڵاویكرده‌وه: زه‌ینه‌ب كوربان، كه خه‌ڵكی باكوری كوردستانه و له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه ده‌بێته ئه‌ندامی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكا و چۆته ریزی پیشه‌وه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه.
زه‌ینه‌ب له ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا چوه‌ته به‌ریتانیا ه له زانكۆی له‌نده‌ن خوێندنی ته‌واوكردوه و تێزه‌كه‌شی سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتكردنی وزه‌ی هیدرۆژن.
پرۆژه‌كه‌ی به‌هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆردی له‌نده‌ن ئه‌نجامداوه و له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی دكتۆراكه‌شیدا له كۆمپانیای زه‌ی سه‌لاش كاریكردوه له‌گه‌ڵ رێكخراوی ناسا و حكومه‌تی به‌ریتانیاش په‌یوه‌ندی هه‌بوه و گه‌یشتۆته ریزی پشه‌گه‌رانی زانستی ئه‌مه‌ریكا و له ساڵی (2011)ه‌ش له ناوه‌ندی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه.
له ئێستادا ئه‌و ژنه كورده ئه‌ندامی رێكخراوی ناسای ئه‌مه‌ریكایه و شانازی به كوردبونیه‌وه ده‌كات و هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌خوازێت.
No comments:
Post a Comment