هاری فان بۆمل |
هاری فان بۆمل دۆستی دێرینی كورد و سه‌رۆكی لیستی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌و له بانگه‌وازێكیشدا بۆ كورده‌كانی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا، بۆمل رایگه‌یاندووه، كه پلانی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی میلـله‌ته ژێرده‌سته‌كان به‌تایبه‌تی كورد، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سێكی كوردی ده‌ستنیشانكردووه كه بیكاته راوێژكاری خۆی.
بڕیاره له 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژووری دووی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی به‌ڕێوه‌بچێت و هاری فان بۆمل له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیست ژماره چواره و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست بهێنێت كاندیدی حزبه‌كه‌ی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
هاری فان بۆمل، له بانگه‌وازێكدا بۆ كوردانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان له هۆڵه‌ندا، رایده‌گه‌یه‌نێت "پلانی زۆرم به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی میلـله‌ته ژێره‌ده‌سته‌كان و به‌تایبه‌ت دۆزی میلـله‌تی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستانی گه‌وره".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌لای ئێمه‌وه گرنگه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا زیاترین بایه‌خ هه‌بێت بۆ كێشه‌ی میلـله‌تی كورد له هه‌رچوار پارچه‌كه، ئه‌و بایه‌خه له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپیدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپیدا و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌دا نییه، بۆیه ده‌بێت بایه‌خی زیاتر بدرێته مافه‌كانی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت مافه‌كانی میلـله‌تی كورد له توركیا، زۆرتر بایه‌خ بدرێته بارودۆخی ناو سوریا، هه‌روه‌ها زیاتر بایه‌خ و گرنگی به ناو كوردستانی عیراق بدرێت".
هه‌روه‌ها هاری فان بۆمل، بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست بهێنێت و ده‌ربچێت، له‌پۆستی داهاتوویدا (وه‌زیری ده‌ره‌وه) كوردێك بكاته راوێژكاری خۆی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یونس گۆران كاندیده بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندیه‌وه، یونس گۆران، به‌ڕه‌گه‌ز كوردی كوردستانی باشوور كاندیدكراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی هۆڵه‌ندا له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ره‌نگه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندی یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه بێت كه پشكی پارتی سۆسیالیست ده‌بێت و ئه‌و حزبه‌ش (هاری فان بۆمل)ی وه‌ك ته‌نها كاندیدێكی به‌هێز ده‌ستنیشانكردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی چاودێره سیاسیه كورده‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی میلـله‌تی كورد، چونكه هاری فان بۆمل به‌وه ناسراوه كه دۆستی گه‌وره‌ی میلـله‌تی كورده و ئیشی زۆر باشی بۆ ئه‌و دۆزه له‌ناو په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندیدا كرد‌ووه.
لای خۆیه‌وه یونس گۆران، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر داوای لێكرا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت به خۆشحاڵیه‌وه قبوڵی ده‌كات و ده‌توانێت سوودی زۆر به به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی كورد بگه‌یه‌نێت. ده‌شڵێت "هه‌تا ئێستا كه وته‌بێژی پارتی سۆسیالیستم بۆ كاروباری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و دۆسێی ده‌ره‌وه به‌هه‌مان شێوه هه‌ر له خزمه‌تی دۆزی میلـله‌ته‌كه‌مدا بووم".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن هاری فان بۆمله‌وه یونس گۆران وتی: "هاری فان بۆمل به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته روونه‌ی به‌رامبه‌ر به دۆزی میلـله‌تی كورد هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌بوو دوو ساڵ به‌ر له ئێستا وڵاتی توركیا فیزای نه‌دایه و رازی نه‌بوون بچێته ناو توركیاوه، چونكه ده‌یزانی چه‌ند داكۆكی له دۆزی كورد ده‌كات".
ئێستا یونس گۆران ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئوتریخته له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی هه‌روه‌ها وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌و پارته‌یه بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
خه‌ندان
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment