دواى بێئومێدبونى له‌گه‌یشتنى به‌ئامانجه‌کانى، خه‌ونى ژیانێکى باشتر واى له‌بارزان محه‌مه‌د کرد، جانتاى سه‌فه‌ر بکاته شانى‌و هه‌زاران میل ببڕێت‌و به‌ڕێگه‌ى هات‌ونه‌هات خۆى بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا، هه‌رچه‌نده هێشتا مافى په‌نابه‌رى وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵام ژیانى په‌نابه‌رى له‌کوردستان به‌باشتر ده‌زانێت.
بارزان محه‌مه‌د (28 ساڵ)، یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه رویکردۆته به‌لجیکا، به‌هاوڵاتی وت «چوار ساڵ پێش ئه‌وه‌ى بێمه ئه‌م وڵاته کۆلیژى کشتوکاڵم ته‌واوکرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتم به‌و شتانه‌ى که‌هه‌وڵم بۆ داوه‌و هه‌زاران به‌ربه‌ستم بۆ دروستکرا».
بارزان هێشتا پاسپۆرتى به‌لجیکى وه‌رنه‌گرتوه، ده‌ڵێت پێدانى شوێنى نیشته‌حێبون‌و مافى په‌نابه‌رى زۆر قورسه به‌که‌یسى زۆر تایبه‌ت نه‌بێت نادرێت.
وتى «من نزیکه‌ى شه‌ش مانگه له‌شارى برۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکام له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێکه‌م ده‌مێنمه‌وه، تا ئه‌وکاته‌ى کارتى شوێن‌و کارتى نیشته‌جێبون وه‌رده‌گرم».
چیرۆکى بارزان یه‌کێکه له‌به‌سه‌رهاتى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ئێستادا هاوشێوه‌ى ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان، خه‌ون به‌ژیانێکى باشتره‌وه ده‌بینن‌و بۆ ئه‌وه‌ش رێگه‌ى مه‌ترسیدار ده‌گرنه‌به‌ر به‌ئامانجى گه‌یشتن به‌وڵاتانى ئه‌وروپا، ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌یاد مو‌سا، خه‌ڵکى قه‌زاى سۆران، به‌ڕێگه‌ی قاچاغ گه‌یشتۆته یۆنان، له‌ڕێگه‌ى فه‌یسبوکه‌وه قسه‌ى بۆ هاوڵاتی کرد‌و وتى «خه‌ڵکێکی زۆر دێت، من له‌ڕێگا به‌سه‌دان گه‌نجی کوردم بینیوه ده‌یانه‌وێت ده‌ربازی ئه‌وروپا بن، هه‌رچه‌نده ئێستا رێگا زۆر سه‌خت بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنوره‌کان پڕکراون له‌پاسه‌وانی سنور بۆ رێگرتن له‌داعش».
ئه‌یاد له‌گه‌ڵ 16 گه‌نجى تر پێکه‌وه گه‌یشتونه‌ته یۆنان، ده‌ڵێت، ئه‌و گه‌نجانه‌ى کۆچ ده‌که‌ن هه‌ندێکیان پاره‌یان نیه که‌ده‌چنه تورکیا، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت پرس به‌ماڵه‌وه‌ش ناکه‌ن.
ئه‌و گه‌نجه، ده‌سه‌ڵاتداران‌و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى کوردستانى به‌هۆکارى جێهێشتنى نیشتمان زانى، بێ گوێدانە مه‌ترسیه‌کانى رێگاى رۆیشتن.
وتیشى «له‌ڕێگادا له‌ناو ئاودا یه‌خته‌که‌مان کون بوو، به‌ڵام شوکر بۆ خوا ده‌ربازبوین، لێره‌ش نه‌هامه‌تی زۆره، به‌ڵام ئێمه په‌شیمان نین له‌وه‌ی رۆیشتوین، چونکه کوردستان بۆ ئێمه هیچ سودێکی نه‌ماوه، ته‌نیا بۆ هه‌ندێ که‌سوکاری مافیاکان کوردستانه ئه‌گینا بۆ ئێمه دۆزه‌خ بوو».
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کۆچى گه‌نجان، هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى قه‌یرانى دارایى‌و شه‌ڕى داعش‌و دروستبونى ناو به‌ناوى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.
باس‌وخواسى گه‌شتکردن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، به‌جۆرێکه زۆربه‌ى کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ى گه‌نجانى داپۆشیوه‌و باسکردن له‌چۆنیه‌تى رێگاکانى به‌جێهێشتنى نیشتمان، جێگه‌ى زۆربه‌ى بابه‌ته‌کانى گرتۆته‌وه.
ئیبراهیم حه‌مه‌ڕه‌حیم، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه وه‌ک په‌نابه‌ر روی له‌به‌ریتانیا کردوه، بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌شاری لیدز چێشتخانه‌ى هه‌یه، ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتی ده‌بینێت رۆژانه له‌عێراق‌و هه‌رێمی کوردستانه‌وه روو له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن.
به‌بڕوای ئه‌و هاوڵاتیه، له‌ئێستادا زیاتر له‌ساڵانی 90کان هاوڵاتی کورد‌و عێراقی روو له‌ئه‌وروپا ده‌که‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش به‌شێوه‌ی قاچاغ ده‌چن‌و هۆکاره‌که‌ی بۆ خراپی بارودۆخی هه‌رێم‌و عێراق له‌ڕوی ئه‌منی و ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیبراهیم حه‌مه‌ڕه‌حیم، وتیشى «زۆر که‌س هاتۆته چێشتخانه‌که‌مان به‌نیازی خواحافیزی یه‌کجاره‌کی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام مانگێکی نه‌خایاندوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپاو نه‌یتوانیوه ته‌نیا یه‌ک مانگ به‌رگه‌ی ئه‌و ناهه‌مواری و ناڕه‌حاتیه‌ی کوردستان بگرێت».
ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ‌و ئابڵوقه‌ى ئابوریه‌وه، خه‌ڵکى کوردستان، دوچارى نه‌هامه‌تیه‌کى زۆربون‌و ژیانیان به‌کوله‌مه‌رگى به‌ڕێده‌کرد، ئه‌وه‌ش وایکرد به‌هه‌زاران گه‌نج به‌هیواى ژیانێکى باشتر وڵاتانى ئه‌وروپا بکه‌ن به‌وێستگه‌ى خه‌ونه‌کانیان.
ئه‌گه‌رچى کۆچى گه‌نجان، به‌درێژایى ساڵانى رابردوو به‌رده‌وام بوه، به‌ڵام ماوه‌ى دوو ساڵه دیارده‌که روى له‌هه‌ڵکشان کردوه.
ئامانج عه‌بدوڵا، لێپرسراوى لقى عێراقى فیدراسیۆنى سه‌رانسه‌رى په‌نابه‌ران، نیگه‌رانى فیدراسیۆنه‌که‌ى نیشاندا له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه کۆچى گه‌نجانى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، به وت «به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ئێمه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زۆرتر بوه«.
هه‌روه‌ها رونیکرده‌وه، به‌شێکى زۆرى ئه‌و گه‌نجانه‌ى کوردستانیان به‌جێهێشتوه تا تورکیا به‌ڕه‌سمى چون‌و ئه‌وى تر‌ى به‌قاچاخ، به‌شه‌که‌ى تریشیان ڤیزاى وڵاتانى دیکه‌یان به‌ناوى گه‌شته‌وه وه‌رگرتوه‌و ڤیزاکانیان دڕاندوه‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده دیارده‌که زۆربه‌ى شار‌وشارۆچکه‌کانى کوردستانى گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئامارێکى ره‌سمى له‌سه‌ر سه‌فه‌رى گه‌نجان له‌به‌رده‌ستدا نیه.
لێپرسراوه‌که‌ى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران وتى «ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ناتوانێت ژیانى ئه‌و گه‌نجانه دابینبکات‌و له‌هه‌رێم بیانهێڵێته‌وه، با هۆکاره‌کانى سه‌فه‌رکردنیان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌لامه‌ت بۆ فه‌راهه‌مبکات‌و بیاننێرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى مافى په‌نابه‌ر‌و کاریان پێده‌ده‌ن، له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تیه‌کانى حکومه‌ته‌وه ئاسنکارى کار‌و نیشته‌جێبونیان بۆ بکرێت».
ئامانج عه‌بدوڵا، باسى له‌وه‌شکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌فه‌ره‌کان به‌قاچاخ ده‌کرێن‌و له‌هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کى حکومى‌و رێکخراوێک تۆمار ناکرێن، بۆیه هیچ ئامارێکى فه‌رمى له‌به‌رده‌ست نیه له‌باره‌ى کۆچى گه‌نجانه‌وه.
به‌هۆى گرانى‌و نه‌بونى رێگاى ره‌سمى‌و بێ مه‌ترسى بۆ سه‌فه‌رکردن، به‌قاچاخ رۆیشتن بژارده‌ى یه‌که‌مى گه‌نجانه بۆ گه‌شتکردن، که‌زۆرجار روبه‌ڕوى مه‌ترسى مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د، ناوى خوازراوى قاچاخچیه‌که، له‌یۆنانه‌وه قسه‌ى بۆ هاوڵاتی کرد‌و جه‌ختى له‌سه‌ر زۆربونى کۆچى گه‌نجان کرده‌وه. له‌باره‌ى رێگاکانى کۆچکردنه‌وه، ئه‌و قاچاخچیه رونیکرده‌وه، رێگای زۆر هه‌یه بۆ سه‌فه‌رکردن‌و هه‌موشیان مه‌ترسیدارن، ترسی مردن‌و ده‌ستگیرکردنیشیان تێدایه.
هه‌روه‌ها وتى «رێگاکان به‌شاحینه‌و ته‌کسی و یه‌خت‌و فڕۆکه‌و باخیره‌یه، هه‌ر سه‌فه‌رێکیش له‌تورکیاوه تا ده‌گاته وڵاتێکی ئه‌وروپی حه‌وت هه‌زار دۆلار تا 15 هه‌زار دۆلاری پێویسته، جگه له‌قاچاخ هیچ رێگه‌یه‌کى تر نیه«.
«زۆربه‌ى گه‌نجانى کورد روو له‌وڵاتانی به‌ریتانیا، فینله‌ندا، ئه‌ڵمانیا، سوید‌و نه‌رویج ده‌که‌ن»، ئازاد محه‌مه‌د وایوت.
ته‌نیا کوردستان نیه دیارده‌ى کۆچ تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌پێى راپۆرتى کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردودا 59 ملیۆن‌و 500 هه‌زار مرۆڤ به‌هۆی توندوتیژى‌و خراپی باری ئه‌منیه‌وه له‌شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان هه‌ڵکه‌ندراون، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا هیچ کاتێک ئه‌و رێژه‌یه تۆمارنه‌کراوه.
توێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى، له‌ڕوى ده‌رونى‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هۆکاره‌کانى کۆچى گه‌نجانى رونکرده‌وه، پێیوایه بۆ بێهیوابونى گه‌نجان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌باشبونى بارودۆخى ئابورى‌و سیاسى هه‌رێمى کوردستان.
کۆچه‌ر محێدین بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، ماوه‌ى سێ ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراندنى راگرتوه‌و به‌رده‌وامیش خوێندکارى زیاتر له‌زانکۆو په‌یمانگاکان ده‌رده‌چن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌کى دیکه گه‌نج هه‌ن‌و بێکارن، بۆیه جێهێشتنى هه‌رێم وه‌ک تاکه چاره‌سه‌ر ده‌بینن.
زیاتر رونیکرده‌وه‌و وتى «حکومه‌ت خه‌ڵکى فێرى ئه‌وه نه‌کردوه دواى ته‌واوکردنى زانکۆ‌و په‌یمانگا، یان دواى ته‌مه‌نى 18 ساڵى خۆى ئیش بۆ خۆى بدۆزێته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌وانه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى بژێوییان له‌هه‌رێم ده‌ستناکه‌وێت یان ناتوانن یه‌یداى بکه‌ن».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا «دروستکردن‌و بنیاتنانى ژیان‌و هاوسه‌رگیرى بۆ گه‌نجان زۆر قورسبوه، ئێستا گه‌نجان ناتوانن به‌ئاسانى زه‌واج بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بتوانن شوێنى نیشته‌جێبونیان نیه‌و دابینناکرێت، ناشتوانن له‌یه‌ککاتدا هه‌م کرێى خانوو هه‌م بژێوى په‌یدابکه‌ن».
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌و ره‌وه‌ندى کوردى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، ئاگادارى کۆچى به‌لێشاوى گه‌نجانه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، له‌وباره‌یه‌وه به‌نیازى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌شن.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان، بۆ هاوڵاتی جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، که‌جێهێشتنى هه‌رێمى کوردستان هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو خه‌ریکه ده‌بێته‌وه به‌دیارده ئه‌وه‌ش به‌زه‌نگێکى مه‌ترسیدار ده‌زانێت بۆ حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان.
باسى له‌وه‌شکرد، لیژنه‌که‌یان سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه بکات، تاوه‌کو هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و پاڵنه‌ره‌کانى ئه‌و دیارده‌یه ئاشکرابکه‌ن.
به‌بڕواى زانا عه‌بدولڕه‌حمان، به‌شێکى جێهێشتنى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌سیستمى خوێندن‌و حکومه‌ته‌وه هه‌یه، که تاکى کوردى فێر نه‌کردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و توانا‌و شاره‌زاییه‌ى هه‌یه‌تى له‌ناوخۆی هه‌رێمى کوردستاندا به‌کاریبهێنێت.
وتیشى «شه‌ڕى داعش‌و قه‌یرانى دارایى هۆکارى ترن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى دیارده‌که‌و پێویسته حکومه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه بیر له‌دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ک بکاته‌وه«.
فه‌لاح نه‌جم