ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌م، پێنج ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی نقمبوونی به‌له‌مێكی په‌ناخوازان كه زۆرترین مشتومڕی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و ڕووداوه‌دا كه‌له‌نزیك دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا ڕوویدا ، 48 په‌ناخواز كه‌به‌شێكی به‌رچاویان په‌ناخوازی كورد‌و عێراقی بوون، گیانیانله‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان تۆماركردنی چۆنیه‌تی ڕووداوی نقوبوونی به‌له‌مه‌كه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دوورگه‌كه‌وه‌و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن په‌ناخوازه‌كان داوای هاوكاری به‌په‌له‌ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به‌هۆی توندی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریاكه‌وه به‌له‌مه‌كه وورده دوورده تێكده‌شكێ و په‌ناخوازه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌رئاوه‌كه‌و پاشان چه‌ند به‌له‌مێك دێن به‌هانای په‌ناخوازه‌كانه‌وه و 42 په‌ناخوازیان ڕزگارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش 48 تریشیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌ساڵانانی ڕابردوودا، تێكشكانی به‌له‌می په‌ناخوازان له‌نزیك سنوره‌ئاویه‌كانی ئوسترالیا بووبوو به دیارده‌و سه‌دان په‌ناخواز له‌ڕووداوی جۆراوجۆری تێكشكانی به‌له‌مه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.
VIDEO
به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵی 2013 ه‌وه ، حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته بڕیاریدا به گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆئه‌و ووڵاته‌ی به‌له‌مه‌كانی لێوه‌هاتوه، به‌وه‌ش په‌ناخوازان نائومێدن كه‌بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا.
هه‌رچه‌نده ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌داكۆكیردن له مافی په‌ناخوازان سیاسه‌تی ده‌ستگیركردنی په‌ناخوازان و گێڕانه‌وه‌یان به‌پێشێلكردنی مافی په‌ناخوازانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون، له‌دواهه‌مین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوای له‌حكومه‌تی ئوسترالیا كرد له‌م بارودۆخه خراپه‌ی كۆچبه‌ران له‌جیهاندا دووباره چاوبخشێنێته‌وه به‌و سیاسه‌ته‌و كۆتایی بهێنێت به ده‌ستگیركردنی په‌ناخوازان، به‌ڵام حكومه‌تی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته چونكه ته‌نها ئه‌و ڕێوشوێنه توانویه‌تی كۆتایی بهێنێت به‌مه‌رگی په‌ناخوازان‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆتایی هێناوه به كاری بازرگانیكردن به په‌ناخوازانه‌وه له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی دوورگه‌ی كریستماس، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند خێزانێكی عێراقی‌و ئێرانیش كه به‌شێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌تی ئوسترالیا تۆماركرد به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌هه‌وڵه‌كانیان له‌و كاته‌دا بۆ ڕزگاركردنی گیانی په‌ناخوازان.
هاوكات، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیاش له‌كاتی تۆماركردنی سكاڵاكه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتبێـت كردویانه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و په‌ناخوازانه.
سه‌رچاوه: گاردیانی به‌ریتانی، بی بی سی