فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، بێسه‌روشوێنبونی (52) كۆچبه‌ری له‌ڕێگه‌ی چونیان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌شێوه‌ی نایاسایی ڕاگه‌یاند، به‌رپرسی فیدراسۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌می ئه‌و كۆچبه‌رانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن"، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش، له‌وباره‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
(زانا عه‌بدولڕه‌حمان) سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بهNNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و (52) كۆچبه‌ره كورده، كه به‌وته‌ی (ڕۆژ عه‌زیز كه‌ریم) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، له‌ڕێگه‌ی چونیان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێسه‌روشوێن بون‌و هێشتا زانیاریان له‌باره‌یانه‌وه نییه، وتیشی:"پێده‌چێت فیدراسیۆن به‌فه‌رمی دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردبێت، ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌شی ڕه‌وانه كردبێت، هێشتا په‌رله‌مان ڕاده‌ستی لیژنه‌كه‌مانی نه‌كردوه، تاوه‌كو به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین".
زانا عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی:"لیژنه‌كه‌مان هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندوه، تێیدا داوامان له‌هاوڵاتیان كردوه، زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی گه‌نجانی كورد له‌تاراوگه‌و بێسه‌روشوێنبونیان بده‌نه نوسینگه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاره‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌چ وڵاتێكدا زیندانیكراون‌و كه‌یسی ناڕه‌وایان بۆ دروستكراوه یاخود نا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، لیژنه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌یۆنان، تا ئێستا نزیكه‌ی (20) گه‌نجی هه‌رێمی له‌و وڵاته له‌زینداندا ئازاد كردوه، وتیشی:"جگه له‌و (20) گه‌نجه، ژماره‌یه‌ك خێزانی كورد له‌یۆنانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوم، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و گه‌نجانه كه‌سوكاره‌كانیان له‌زیندان ڕزگار بكه‌م".
وته‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه، ڕۆژانه به‌سه‌دان گه‌نج له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و شاره‌كانی عێراق، به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورپا به‌ڕێده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌یرانه‌كان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنیان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراق.
له‌لایخۆیشیه‌وه، (ڕۆژ عه‌زیز كه‌ریم) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، فیدراسیۆنه‌كه‌یان له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبونی ئه‌و (52) كۆچبه‌ره‌وه ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، وتیشی:"ئه‌و ژماره‌یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌ی كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا تۆماركراون".
به‌رپرسه‌كه‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیان، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌وڵاتانی دراوسێی توركیا بێسه‌روشوێن بون، وتیشی:"فیدراسیۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا كار بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات".
(19)ی ئه‌م مانگه، (ده‌شتی جه‌مال) سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژانه (100) عێراقی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن.
له‌ئێستاشدا به‌گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا كۆ‌بوونه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رز ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی قه‌یرانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران، كه له‌ئێسـتادا ڕویان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.
ئه‌و سه‌ركردانه تاوتوێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن كه وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاته‌كانیان پـێی گه‌یشتون، هه‌روه‌ها بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌چۆنێتی توندكردنی ڕێوشوێنی ئه‌منی له‌سنوره‌كانی یه‌كێتیـه‌كه‌یان، پاشان به‌نیازن پاره‌ی زیاتر بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا ته‌رخان بكه‌ن، له‌وانه (توركیا، ئوردن‌و لوبنان) كه به‌هه‌موویان نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئاواره‌یان له‌خۆگرتووه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا خوازیاریشه به‌و كۆمه‌كه‌و به‌هاوكاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه كه‌مبكه‌نه‌وه، كه ڕوو له‌وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی مافی په‌نابه‌ری.
----------------------------------------------------------------
شاخه‌وان – NNA/(/)