شاكر یاسین |
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ساڵی 1975ه‌وه ئاواره‌بوون، جیاواز له‌وانه‌ش كه ئاواره‌ی وڵاتانی خۆرئاوا‌و دراوسێكان بوون.
(شاكر یاسین) بهNNA ڕاگه‌یاند، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕی ده ملیار دیناریان به‌سه‌ر (500) خێزاندا دابه‌شكردووه، به‌و هیوایه‌ن له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا بتوانن (10.000) خێزان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌مارتی 1975 بۆ (5-3-1991) ئاواره‌بووبن، به‌په‌نابه‌ری سیاسی هه‌ژمارده‌كرێن.
شاكر یاسین ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، جۆری كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌ره هه‌رچییه‌ك بێت، به‌ڵام بتوانێت بیسه‌لمێنێت كه له‌وڵاتێكدا نیشته‌جێ یان په‌نابه‌ر بووه، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕابردوودا به‌بڕی (20) ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێده‌درێت.
-----------------------------------------------------------------
ئاسۆ ئه‌كره‌م- NNA/ (/)
No comments:
Post a Comment