عه‌لی خۆرام |
دادگایه‌كی ئوسترالیا تاوانی به‌قاچاخبردنی په‌ناخوازانی به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌دا سه‌پاند و به‌به‌رپرسی سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌ناخوازانی كورد‌و عێراقی له‌قه‌ڵه‌م درا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، دادگایه‌كی ئوستراالیا زیاتر له 14 تاوانی په‌یوه‌ست به‌به‌قاچاخبردنی په‌ناخوازان ڕووبه‌ڕووی كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی (عه‌لی خۆرام) حه‌یده‌رخانی كرده‌وه و دواجار چوار له‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بۆوه.
یه‌كێك له‌و تاوانانه ناردنی به‌له‌مێك بووه به قاچاخ له‌كۆتایه‌كانی ساڵی 2010 دا بۆ ئوسترالیا كه له‌پێش گه‌شتنی له نزیك دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا تێكشا به‌وهۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 50 په‌ناخوازی كرده قوربانی كه زۆربه‌یان كورد و عێراقی بوون.
له‌كاتی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌شدا، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له ئوسترالیا له‌زاری كه‌سوكاری قوربانیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه له‌و كاره‌ساته‌دا چه‌ندین په‌ناخوازی كورد گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمی به‌شێكیشیان هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كانی ئوسترالیا له‌زاری ڕاوێژكارانی یاسایی ئه‌و دادگایه‌وه ، عه‌لی خۆرامی حه‌یده‌رخانی ته‌مه‌ن 41 ساڵ زیاتر له‌شه‌ش ملیۆن نیو دۆلاری له په‌ناخوازان وه‌رگرتووه له‌وماوه‌یه‌دا كه وه‌ك قاچاخچی كاری كردووه.
ساڵی پار ، له پاش ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نده‌نوسیاوه ، حه‌یده‌رخانی ڕاده‌ستی حكومه‌تی ئوسترالیا كرایه‌وه چونكه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوسترالیه و له ساڵی 2003 دا مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا وه‌رگرتووه و له‌پاشان به مه‌به‌ستی كاری قاچاخێتی به په‌ناخوازانه‌وه ڕووی له‌ئه‌نده‌نوسیا كردووه.
به‌پێی یاساكانی تاوانی ئوسترالیا ، بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و چوار تاوانه ، حه‌یده‌رخانی یه‌ك بۆ 20 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ماوه‌ی حوكمه‌كه‌شی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی تێكشكانی ئه‌و بانده قاچاخچیانه و ڕێگرتن له كۆچی نایاسایی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی په‌ناخوازان ، له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوودا حكومه‌تی ئوسترالیا به‌فه‌رمی بڕیاری ڕاگواستنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌یدا كه‌به‌له‌له‌می قاچاخچیه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و ووڵاته و داوای له په‌ناخوازان كرد كه سود له ڕێگه یاسایه‌كان وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی گه‌شتنیان به ئوسترالیا.

-----------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌كان : BBC ، ڕۆژنامه‌ی The Australian
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار ته‌ها
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار ته‌ها
NNA
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment