به‌رده‌وام که‌ناراوه‌کانى ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست، روداوه کاره‌ساتباره‌کانى ئه‌و که‌شتیانه به‌خۆوه‌ده‌بینن که کۆچبه‌رو په‌نابه‌ران ده‌گوێزنه‌وه.
دورگه‌ى لامپیدۆزاى ئیتاڵیا بۆته شانۆى زۆربه‌ى ئه‌و روداوانه، که له‌به‌رچاوى دانیشتوان‌و به‌رپرسانى دوڕگه‌که‌دا روده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا خۆیان به‌بێ ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بینن له‌درێژکردنى ده‌ستى هاوکاری‌و فریاکه‌وتن بۆیان.
ساڵى کاره‌ساته گه‌وره‌که
دورگە‌ى لامپیدۆزا به‌ناوه‌ندێکى گرنگى تایبه‌ت به‌پێشوازیکردن له‌و په‌نابه‌رو کۆچبه‌ره نایاساییانه داده‌نرێت که له‌که‌ناراوه‌کانى باشورى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه هاتون.
ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کاره‌ساتێکى مرۆیى راى گشتى نێوخۆیى‌و جیهانى هه‌ژاند، که تێیدا ده‌یان په‌نابه‌ر بونه قوربانى‌و خنکان، ئه‌وێ رۆژى دانیشتوانى دورگە‌که ترسى ئه‌وه‌یان لێ‌نیشت کاره‌ساتگه‌لێکى هاوشێوه روبده‌ن، رۆژگاریش ده‌ریخست ترسه‌که‌یان له‌جێى خۆیداوه.
چونکه دواى ساڵێک‌و له‌کاره‌ساتێکى مرۆیى جه‌رگبڕدا، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو زیاتر له 700 په‌نابه‌رى تر له‌ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست خنکان، که له‌دواى ساڵى2013ه‌وه گه‌ورترین کاره‌ساتى خنکانى کۆچبه‌ران بوو و ویژدانى مرۆڤایه‌تى هه‌ژاند‌و یه‌کێتى ئه‌وروپاى ناچارکرد ده‌ست به‌کۆبونه‌وه بکات، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ره‌وشه‌که‌و رێگرتن له‌خنکانى کۆچبه‌رى تر، به‌گوێره‌ى سایتى رۆیته‌رز.
له‌ساڵى 2013دا به‌هۆى روداوى نقومبونى که‌شتیه‌که‌وه زیاتر له 360 کۆچبه‌ر له‌نزیک که‌ناراوه‌کانی دورگە‌ى لامپیدۆزاى ئیتاڵى خنکان.
هێشتا دانیشتوانى لامپیدۆزا ئه‌و رۆژه خه‌مناکه‌یان له‌بیره، چونکه ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه جێ په‌نجه‌ى خۆى له‌سه‌ر ناخ‌و بیره‌وه‌رى ده‌سته‌جه‌معى جێده‌هێڵێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گیۆزى نیکۆلینى سه‌رۆکى شاره‌وانى لامپیدۆز به‌م جۆره باسى له‌کاره‌ساته‌کانى خنکانى په‌نابه‌ران کرد «هه‌موو پاشماوه‌یه‌کى که‌شتیه‌کى نوێ، وه‌کو تراژیدیایه‌ک وایه بۆ ئێمه‌و زۆر خه‌مى لێ ده‌خۆین».
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه کۆستانتینۆ باراتا که یه‌کێکه له‌دانیشتوانى دورگە‌که، هه‌موو ورده‌کاریه‌کانى ئه‌و رۆژه کاره‌ساتباره‌ى ته‌شرینى یه‌که‌مى ساڵى 2013ى له‌بیره، ئه‌و رۆژه‌ى که تاڕاده‌یه‌کى زۆر رێڕه‌وى ژیانى ئه‌وى گۆڕى، ئه‌و به‌مجۆره باس له‌و رۆژه ده‌کات «خه‌ڵکێکى زۆرمان له‌ناوه‌ڕاستى ده‌ریاکه‌دا ده‌بینى، که هاواریان ده‌کردو داواى یارمه‌تیان لێده‌کردین. ده‌ستمانکرد به‌گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر وشکانى، یه‌ک له‌دواى یه‌ک. هه‌مویان گه‌نج بون‌و هیچیان له‌به‌ردا نه‌مابوو و ته‌واوى جه‌سته‌یان، له‌سه‌ریانه‌وه تاده‌گاته قاچیان به‌سوته‌مه‌نى چه‌ورببوو»، هه‌روه‌ک باراتا ئه‌و کچه‌ى له‌بیره که سه‌ره‌تا وایزانى مردوه، به‌ڵام دواى که‌مێک ده‌ستى به‌رزکرده‌وه‌و هاوارى کرد «یارمه‌تیم بده‌ن، یارمه‌تیم بده‌ن». باراتا وێنه‌ى کاره‌ساته‌که‌ى پیشانى په‌یامنێرى سایتى دوێچه ڤیله‌دا، له‌وانه‌ش وێنه‌ى ژنێکى خنکاو، وێنه‌یه‌کى تر‌ى نیشاندا که‌هى ژنێکى ئه‌ریتریایه‌و ناوى (لاوم)ه، که دوایه‌مین که‌س بوه له‌کاره‌ساته‌که‌ى 2013 رزگارى بوه.
له‌و رۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که‌ى تێدا رویدا، ئیتاڵیا له‌خاڵى وه‌رچه‌رخاندا بوو، به‌رنامه‌یه‌کى ئاماده‌کردبوو بۆ رزگارکردنى کۆچبه‌ران له‌خنکان به‌ناوى (ده‌ریاکه‌مان)ه‌وه، که هێزى ده‌ریاییه‌کانى ئیتاڵیا‌و ئێشکگرانى که‌ناراوه‌کان سه‌رپه‌رشتیان ده‌کردو تێیدا ده‌وریه‌کانیان ده‌گه‌یشته که‌ناراوه‌کانى لیبیا، به‌مه‌به‌ستى رزگارکردنى زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و کۆچبه‌رو په‌نابه‌رانه‌ى له‌سه‌روبه‌ندى خنکاندان.
به‌ڵام به‌رنامه‌ى (ده‌ریاکه‌مان) تێچوه‌یه‌کى زۆرى تێده‌چوو و گران له‌سه‌ر ئیتاڵیا ده‌که‌وت، ئه‌وه‌ش وایلێکردن به‌رنامه‌که راده‌ستى ئاژانسى سنور (فرۆنتکس)ى سه‌ر به‌یه‌کێتى ئه‌وروپا بکه‌ن.
سالفاتۆرى دى گراندى به‌رپرسیارێتى سه‌رۆکایه‌تى ئێشکگرانى که‌ناراوه‌کانى لامپیدۆزا ده‌کات‌و هه‌ماهه‌نگى ده‌کات له‌نێوان پێنج که‌شتى رزگارکردن که سه‌رقاڵى ده‌رکردنى ده‌ورییه‌ن له‌نزیک که‌ناره‌کانى ئیتاڵیا، به‌ڵام سالفاتۆرى بڕوایوایه ئه‌و ژماره که‌مه‌ى که‌شتیه به‌شى کاره‌کانیان ناکه‌ن، چونکه به‌وته‌ى ئه‌و «قاچاخچیه‌کى زۆر هه‌ن په‌نابه‌ران ناچارى سه‌رخستن له‌به‌له‌مه‌کانیان ده‌که‌ن، تانه‌ت له‌دۆخه خراپه‌کانیشدا».
دى گراندى دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ده‌سته‌ى ئێشکگرى که‌ناره‌کان تواناى به‌رگرتن له‌ڕودانى کاره‌ساتى نوێى نیه. ئه‌و حاڵه‌تى به‌قاچاخبردنه‌ى مرۆڤ سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى راوچیه‌کانیشه که ترسیان له‌قاچاخچیه چه‌کداره‌کان هه‌یه.
رێکخراوى جیهانى کۆچبه‌ران ژماره‌ى قوربانیانى کۆچى نایاسایى له‌ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست له‌ساڵى رابردودا به‌زیاتر له 3000 که‌س مه‌زه‌نده ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه هێشتا به‌رپرسانى ئه‌وروپا کۆک نین له‌سه‌ر شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌که، له‌پێناو رێگرتن له‌ڕوداوى تر له‌ئاینده‌دا.
فه‌ریق حه‌بیب