ئه‌و ڕێکه‌وتنه له شوباتی 2008 دا له‌گه‌ڵ سوید مۆرکراوه |
حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سویدا ڕێککه‌وتوون تا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ڕه‌وانه‌ی عێراقیان بکه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئیلاف بڵاویكردوه‌ته‌وه كه حکومه‌تی عێراقی و سویدی پیلانی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانیان داڕشتوه، ئه‌مه‌ش مانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیه که نابێت په‌نابه‌ران به‌زۆر دیپۆرتبکرێته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی ئیلافدا هاتووه ” ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی حکومه‌تی عێراقی ئاکامی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه که له مانگی شوباتی ساڵی 2008 دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سویدیدا مۆری کردووه، به‌و پێیه سوید ده‌توانێ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌یسه‌کانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکرێنه‌وه، وه‌ک ئه‌و چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا دیپۆرتکرانه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ده‌ست ده‌زگا هه‌واڵیه‌کان گه‌یشتووه وه‌ک ئیلاف باسی ده‌کات له شه‌وی 29 ئه‌م مانگه‌وه، ده‌یان په‌نابه‌ری عێراقی که‌یس ڕه‌تکراوه خۆیان ده‌بیننه‌وه که به‌زۆر به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی ستۆکهۆڵم ده‌بردرێن و ده‌خرێنه فڕۆکه‌وه به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا دیپۆرتده‌کرێنه‌وه، به‌پێی وه‌زاره‌تی کۆچوکۆچبه‌رانی عێراقی هه‌فته‌ی 1000 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرنه‌وه.
ئه‌م دیپۆرتکردنه‌وه‌یه پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی که‌یسه‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه دێت، به‌پێی یاسایه‌ک که گوایه ووڵاته‌کانیان ئارام و بێ گرفت و بێ کوشت وبڕ و ئه‌شکه‌نجه و یاسایی له سێداره‌دان بێت.
ده‌شتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به سایتی هاوڵاتی وت “ئەمه نیشانی ئەدات هەموو ئەو ئیدعایانەی حکومەتەکەی مالکی سەبارەت بە پەنابەران دەیکات، نەک هەر پوچ‌و چەواشەکارانەیە، بەڵکو ملدانی حکومەتی عیراقیە بە هەموو ئەو ئیمتیازانەی کە حکومەتی مودراتی سوید خستۆتی ئیختیاریانەوە بە مەبەستی رازیبون بە وەرگرتنەوەی پەنابەران.”
وتیشی “هاوکات ئەمە سات و سەوداو بازرگانیکردنە بە ژیان و داهاتوی پەنابەرانەوە وەک ئەوەی پەنابەران کاڵای هەرزان بەهای دەستی مالکی بن، کە ئەمە ئیتر هیچ شک‌و گومانێک ناهێڵێتەوە بەوەی حکومەتەکەی مالکی دژ بە هەموو ماف و ئازادیەکانی خەڵکی عیراقە و مایەی نەفرەت و ئیدانەکردنە”.
دەشتی جەمال داوا له هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکات کە لەپەرلەمانی عێراق دەنگیاندا دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران، هەوڵەکانی خۆیان بەرامبەر حکومەتەکەی مالکی توند بکەنەوە، تا ئەو رێکەوتنەی مالکی لەسەر حسابی پەنابەران کردویه‌تی هەڵپەسێرێت و پابەندبێت بەو بریارەی پەرلەمان کە لە ٢٣-٦ سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
هاوڵاتی
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment