Showing posts with label Australia migration. Show all posts
Showing posts with label Australia migration. Show all posts
Monday, April 7, 2014
پێشانگاى زانكۆ ئوسترالیهكان
Labels:
alternatives to migration,
Australia migration,
Australian policy,
legal migration,
study Australia
Thursday, August 1, 2013
بەپێى یاساى نوێى کۆچى ئوسترالى چەندین پەناخواز ڕەوانەى مانوس کران
تایبەت بە بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
وەزارەتى کۆچى ئوسترالى ڕایگەیاند کە 40 پەناخواز شەوى چوارشەممە لە دورگەى کریسمەوە گواسترانەوە بۆ مانوس. زۆربەى ئەو پەناخوازانە ئێرانى و ئەفغانى بوون و پیاوى ڕەبەن بوون، پۆلیس و ستافى پزیشکى لەگەڵ ئەو پەناخوازانەدا گەشتیان کردووە.
شایەنى باسە، دکتۆر ئۆتۆ نومان، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى تەنها نەخۆشخانەى دوورگەى مانووس ڕایگەیاند جەختى لەناوى پەناخوازەکان کردۆتەوە. هەروەها ڕایگەیاند پێشبینى گەیشتنى پەناخوازى زیاتر دەکەین لە سبەینێدا. گەنجترین پەناخوازیان 18 ساڵ بووە.
گروپى پەناخوازەکان داخوازى بەرگرى پڕۆسێس کردنى کەیسەکانیان لە پاپوا نیو گینیا دەبێت.
لەدواى ئەوەى حکومەتى ئوسترالى پڕۆسێس کردنى کەیسى ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەن ڕەوانەى دەرەوەى ئوسترالیا کرد. ئەگەر وەک پەناخواز ناسران ئەوا دەتوانن لە پاپوا نیو گینیا نیشتەجێ ببن،بەپێى ئەو پلانەى ڕۆژى هەینى کێڤن ڕوودى سەرۆک وەزیرانەوە ڕایگەیاند.
چادرى زیاتر هەڵدراوە بۆ جێکردنەوەى پەناخوازان لە ناوەندە فراوانکراوەکەدا، و چێشتخانەى دەرەکى و پێکهاتەکانى تر ئامادەکراون.
وەزیرى کۆچ ڕایگەیاند قاچاخچییەکان چیتر بەرهەمێکیان نیە بیفرۆشن. هیچ سوودێک لە گەیشتن بە بەلەم نییە. بێرک ڕایگەیاندووە کە ڕێژەى وەرگرتن لە دوو ناوەنددى مانوسدا کراوەتە 3000 کەس و شوێنى تریش دەکرێتەوە بەپێى پێویست. بەگوتەى وەزیرى کۆچ لە چەند ڕۆژى داهاتوودا چەندینى تر دەگوازرێنەوە بۆ دورگەى مانوس و هەر کەسێک بگات بەوشوێنە دڵنیا دەبێتەوە لەوەى حکومەت لەسەر وەعدى خۆیەتى و هیچ پەناخوازێکى نایاسایى گەیشتوو بە بەلەم لە ئوسترالیا جێگیر ناکرێت.
لەلایەکى ترەوە، وتەبێژى هاوپەیمانێتى کۆچبەران سکۆت ماریسۆن ڕایگەیاند کە حکومەت پەلە دەکات لە جێبەجێکردنى یاسا نوێیەکەدا. هەروەها وتى حکوموت ڕاگەیاندنى گەورە دەکەن و مەبەستی سیاسییان هەیە و لەدواى چەند هەفتەیەک تووشى کێشە دەبن. لەئێستادا هیچ پەیوەست بوونێکى یاسایى نییە بۆ جێگیرکردنى پەناخوازان لە پاپوا نیو گینیا. جێگیر کردنى خەڵکى لە پاپوا نیو گینیا هیچ شتێک پێشناخات هەرگیز هیچ شتێک پێش ناخات.
Labels:
Australia migration,
Australian policy,
Boat arrivals,
illegal migration,
Manus Detention center,
Manus Island,
PNG Deal
Wednesday, June 12, 2013
دواهەمین گۆڕانکارى لە یاساى کۆچ بۆ ئوسترالیا
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
لە 16ى ئایاردا حکومەتى ئوسترالى یاسایەکى نوێى دەرکرد کە هەر پەناخوازێک بەهۆى بەلەمەوە بگاتە خاکى سەرەکی ئوسترالیا بەرەو ناورو یاخود دوورگەى مانووس یان پاپوا نیوگینیا دەنێردرێت.
خاکى سەرەکى ئوسترالیا لەئێستادا لە "ناوچەى کۆچ" سڕاوەتەوە. ئەو بیرۆکەیە یەکێکە لەو 25 پێشنیارانە کە لەلایەن پانێڵى شارەزایانەوە پێشکەشکرا لەبارەى پەناخوازانەوەو لە ساڵى ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشى پەرلەمان کرا.
بەپێى یاسا نوێیەکە ئەو پەناخوازەى کە دەگاتە خاکى سەرەکى ئوسترالیا بەهەمان شێوە مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت وەکو ئەو هەزاران بەلەمە لە خەڵکەى دەگەن بە دوورگەى کۆکۆس، و کریسمس یاخود هەرشوێنێکى تر لە ئاوەکانى ئوسترالیادا.
یاسا کۆنەکە بەشێوەیەک بوو کە هەر پەناخوازێک بگات بە خاکى سەرەکى ئوسترالیا مافى زیاترى هەیە و دەکرێت ڕەوانەى ناورو یاخود پاپوا نیوگینیا نەکرێت.
جیڵاردى پارتى کرێکاران لەلایەن تۆنى ئابۆتى پارتى لیبڕاڵەوە پشتیوانى لێکرا بۆئەوەى بەزوویى ئەو یاسایە دەربکەن. ئەو پشتیوانە ڕایگەیاند کە یاسا نوێیەکە قاچاخچییە نوێیەکان دەوەستێنێت و ژیانى چەندین کەس سەلامەت دەکات چونکە ئیندۆنیزیا لە خاکى سەرەکییەوە زۆر دوورترە لە دوورگەى کریمس و لەئێستادا گەشتێکى درێژ بەهۆى بەلەمەوە لەناو ئاودا لە پازانجى ئەوان نییەو ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە ئەوکارە ناکەن.
لەچەند مانگى ڕابردوودا ژمارەیەک بەلەم گەیشتن یاخود نزیک بوونەوە لە خاکى سەرەکى ئوسترالیا،لەناویشیاندا کەیسێکى ئابڕووچوونى هاوڵاتیانى سریلانکى هەبوو کە بەرەو نیوزلاند دەچوون، کە گەیشتنە ئوسترالیاى ڕۆژئاوا لە جێراڵدتۆن.
ڕێکخراوى سەرچاوەى پەناخوازانى ئوسترالی ڕایگەیاند کە ئەو ڕۆژەى یاساکەى تێدا دەکرا یەکێک بوو لە تاریکترین ڕۆژەکانى مرۆڤایەتى لە ئوسترالیادا. هەروەها ڕایگەیاند ئەو یاسایە ماناى ئەوەبوو کە ئوسترالیا لە ڕێککەوتننامەى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان هاتۆتە دەرەوە بۆ ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەنە ئەو وڵاتە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وەزیران جیڵارد بە پەیامنێرانى ڕایگەیاند کە ئوسترالیا پێشێلى هیچ ڕێککەوتنێکى نێودەوڵەتى ناکات بە دەرکردنى ئەو یاسا نوێیە.
سەرۆک وەزیران ئەوەیشى خستەڕوو کە پلانى پێداچوونەوەیان هەیە بۆ هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى شێوازى وەرگرتنى پەنابەران، و ئەمەش وادەکات کە خەڵکى گومانیان لەوە هەبێت ڕەتکردنەوەکان زیاتر بێت.
بڕوا وایە کە بژاردەیەک زۆر بەگرنگییەوە تەماشا بکرێت ئەویش ئەو سیستمە جێبەجێبکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنى گەیشتنى پەناخوازە سریلانکییەکان بەکارهێنرا.
سریلانکییەکان بەزوویى چاوپێکەوتنێکى توندیان لەگەڵدا کرا لەدواى ئەوەى گەیشتنە دوورگەى کریمس، و بەزوویى ڕەوانە دەکرانەوە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییانەیان تێدا نەبووبایە کە دیاریکرابوون.
ئەو بڕیارە نوێیە وایکرد کە هەزاران سریلانکى گەڕێنرانەوە، کە زۆرێکیان چەند ڕۆژێک دواى گەیشتنیان بە ئاوەکانى ئوسترالیا دیپۆرت کرانەوە.
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
Labels:
Australia migration,
Australia new law,
Australian policy,
Boat arrivals,
Death of asylum seeker,
illegal migration
Tuesday, May 21, 2013
دواهەمین گۆڕانکارى لە یاساى کۆچ بۆ ئوسترالیا
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
لە 16ى ئایاردا حکومەتى ئوسترالى یاسایەکى نوێى دەرکرد کە هەر پەناخوازێک بەهۆى بەلەمەوە بگاتە خاکى سەرەکی ئوسترالیا بەرەو ناورو یاخود دوورگەى مانووس یان پاپوا نیوگینیا دەنێردرێت.
خاکى سەرەکى ئوسترالیا لەئێستادا لە "ناوچەى کۆچ" سڕاوەتەوە. ئەو بیرۆکەیە یەکێکە لەو 25 پێشنیارانە کە لەلایەن پانێڵى شارەزایانەوە پێشکەشکرا لەبارەى پەناخوازانەوەو لە ساڵى ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشى پەرلەمان کرا.
بەپێى یاسا نوێیەکە ئەو پەناخوازەى کە دەگاتە خاکى سەرەکى ئوسترالیا بەهەمان شێوە مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت وەکو ئەو هەزاران بەلەمە لە خەڵکەى دەگەن بە دوورگەى کۆکۆس، و کریسمس یاخود هەرشوێنێکى تر لە ئاوەکانى ئوسترالیادا.
یاسا کۆنەکە بەشێوەیەک بوو کە هەر پەناخوازێک بگات بە خاکى سەرەکى ئوسترالیا مافى زیاترى هەیە و دەکرێت ڕەوانەى ناورو یاخود پاپوا نیوگینیا نەکرێت.
جیڵاردى پارتى کرێکاران لەلایەن تۆنى ئابۆتى پارتى لیبڕاڵەوە پشتیوانى لێکرا بۆئەوەى بەزوویى ئەو یاسایە دەربکەن. ئەو پشتیوانە ڕایگەیاند کە یاسا نوێیەکە قاچاخچییە نوێیەکان دەوەستێنێت و ژیانى چەندین کەس سەلامەت دەکات چونکە ئیندۆنیزیا لە خاکى سەرەکییەوە زۆر دوورترە لە دوورگەى کریمس و لەئێستادا گەشتێکى درێژ بەهۆى بەلەمەوە لەناو ئاودا لە پازانجى ئەوان نییەو ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە ئەوکارە ناکەن.
لەچەند مانگى ڕابردوودا ژمارەیەک بەلەم گەیشتن یاخود نزیک بوونەوە لە خاکى سەرەکى ئوسترالیا،لەناویشیاندا کەیسێکى ئابڕووچوونى هاوڵاتیانى سریلانکى هەبوو کە بەرەو نیوزلاند دەچوون، کە گەیشتنە ئوسترالیاى ڕۆژئاوا لە جێراڵدتۆن.
ڕێکخراوى سەرچاوەى پەناخوازانى ئوسترالی ڕایگەیاند کە ئەو ڕۆژەى یاساکەى تێدا دەکرا یەکێک بوو لە تاریکترین ڕۆژەکانى مرۆڤایەتى لە ئوسترالیادا. هەروەها ڕایگەیاند ئەو یاسایە ماناى ئەوەبوو کە ئوسترالیا لە ڕێککەوتننامەى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان هاتۆتە دەرەوە بۆ ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەنە ئەو وڵاتە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وەزیران جیڵارد بە پەیامنێرانى ڕایگەیاند کە ئوسترالیا پێشێلى هیچ ڕێککەوتنێکى نێودەوڵەتى ناکات بە دەرکردنى ئەو یاسا نوێیە.
سەرۆک وەزیران ئەوەیشى خستەڕوو کە پلانى پێداچوونەوەیان هەیە بۆ هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى شێوازى وەرگرتنى پەنابەران، و ئەمەش وادەکات کە خەڵکى گومانیان لەوە هەبێت ڕەتکردنەوەکان زیاتر بێت.
بڕوا وایە کە بژاردەیەک زۆر بەگرنگییەوە تەماشا بکرێت ئەویش ئەو سیستمە جێبەجێبکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنى گەیشتنى پەناخوازە سریلانکییەکان بەکارهێنرا.
سریلانکییەکان بەزوویى چاوپێکەوتنێکى توندیان لەگەڵدا کرا لەدواى ئەوەى گەیشتنە دوورگەى کریمس، و بەزوویى ڕەوانە دەکرانەوە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییانەیان تێدا نەبووبایە کە دیاریکرابوون.
ئەو بڕیارە نوێیە وایکرد کە هەزاران سریلانکى گەڕێنرانەوە، کە زۆرێکیان چەند ڕۆژێک دواى گەیشتنیان بە ئاوەکانى ئوسترالیا دیپۆرت کرانەوە.
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:https://www.facebook.com/kochikurdanhttps://www.facebook.com/groups/102175996536494/http://kochikurdan.wordpress.com/http://immigration2australia1.blogspot.com/https://twitter.com/Kurd_Migration
Labels:
Australia migration,
Australia new law,
Australian policy,
Boat arrivals,
Death of asylum seeker,
illegal migration
Sunday, September 2, 2012
سهد پهنابهر لهئاوهكانی ئوسترالیا بێسهروشوێن بوون
![]() |
| سهد پهنابهر لهئاوهكانی ئوسترالیا بێسهروشوێن بوون |
بهرپرسێكی هێزه دهریاییهكانی سوپای ئوسترالیا ڕایگهیاند، 45 پهنابهر لهو بهلهمهی كه ڕۆژی چوارشهممهی ڕابروو لهئاوهكانی نێوان ئیندۆنیزیاو ئوسترالیادا تێكشكا ڕزگار كراون، بهلهمهكهش نزیكهی 150 پهنابهری ههڵگرتبوو، كه بهنیازی وهرگرتنی مافی پهنابهرێتی، لهدورگهیهكی ئیندۆنیزیاوه بهرهو ئوسترالیا بهڕێكهوتبوون.
بهگوێرهی ههواڵێكی ئاژانسی ئهی بی سی نیوز، بهرپرسهكه دووپاتیكردووهوهتهوه، بههاوكاریی هێزه دهریاییهكانی ئیندۆنیزیا، لهههوڵهكانیان بهردهوام دهبن بۆ ڕزگاركردنی ئهو كهسانهی كهوتوونهته دهریاوه، بهڵام ڕهنگه هیچ كهسێكی دیكه بهزیندوویی دهرنهچووبێت.
ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ هێما بهوهدهكهن، تهنها لهسهرهتای ئهمساڵهوه تا ئێستا نزیكهی 300 پهنابهر لهئاوهكانی نێوان ئوسترالیاو ئیندۆنیزیادا گیانیان لهدهستداوه، هۆكارهكهشی بۆ خراپیی ههلومهرجی بهلهمهكان دهگهڕێتهوه، كه لهلایهن قاچاخچیهكانهوه دهگوێزرێنهوه.
ههرچهنده حكومهتی كانبێرا لهناوهڕاستی ئهم مانگهدا بڕیاریدا، ههموو پهنابهرانی ئهو وڵاته بۆ دوورگهكانی ناورۆو پاپانیوگینیا بگوێزێتهوه، وهزیری كۆچی ئوسترالیاش داوای لهپهنابهران كردووه، لهڕێگه یاساییهكانهوه داوای مافی پهنابهرێتی لهئوسترالیا بكهنو خۆیان نهدهنه دهست چارهنوسێكی نادیار، بهڵام هێشتا كۆچی پهنابهران بۆ ئوسترالیا درێژهی ههیه.
و: سالح
radionawxo.org
Labels:
Australia migration,
Australian policy,
Boat arrival,
death,
Death on the way,
illegal migration,
New migration law
Tuesday, June 26, 2012
زیاتر لە 300 پەناخواز لەسنوورى ئوسترالیا لە دوو ساڵدا گیان لەدەست دەدەن
![]() |
| دیمهنێكی وهرگهڕانی بهلهمهكه |
لەسەروبەندی یادكردنەوەی رۆژی پەنابەرانی جیهاندا، مردنی پەناخوازان بەردەوامە و بەپێی دواهەمین ئامارەكانی ئەو كارەساتەی كە ئێوارەی پێنجشەممە ڕوویدا كە ئەویش نقوم بوونی بەلەمێك بووكە زیاتر لە 200 پەناخوازی هەڵگرتبوو، پێدەچێت 90 پەناخواز گیانیان لە دەستدابێت.
بە ووتەی ڕزگاربووانی كارەساتەكە، ئەو بەلەمە كە لە یەكێك لە دوورگەكانی ئەندەنوسیاوە بەرەو ئوسترالیا بەڕێكەوتبوو, بەڵام لەپێش گەشتنیان بە دوورگەی كریستماسی ئوسترالیا بە 200 كیلۆمەتر بەلەمەكەیان تیكشكاوە.
لاى خۆشیانهوه بەرپرسانی پۆلیسی ئوسترالیا ڕایانگەیاند كە تا ئێستا توانویانە 110 پەناخواز ڕزگار بكەن.
بەرپرسێكی هێزە دەریایەكانی ئوسترالیاش ڕایگەیاند كە زۆربەی ئەو پەناخوازانە بەڕەگەز عێراقی و ئێرانی و ئەفغانستانی بوون.
ئەمە یەکەمجار نییە کە لە دوورگەکانى نزیک ئوسترالیا کەشتییەکان و بەلەمەکان نقوم ببن و چەندین سەرنشین و کۆچبەر گیان لەدەست بدەن و وون ببن. بەڵام بەداخەوە کۆچبەران هەر بەردەوامن لە هەوڵەکانییان، و لەلایەکى تریشەوە قاچاخچییەکان و ئەوانەى کۆچى کۆچبەران ڕێکدەخەن مەرجەکانى سەلامەتى هاوڵاتییان بەتەواوى لەبیردەکەن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە. مانگانە چەند ڕووداوى لەم شێوەیە لەمیدیاکانى ئوسترالیاوە دەبیسترێت.
بەپێی ئامارە فەرمییهكان زیاتر لە 300 پەناخواز لە ناوەڕاستی 2010ەوە تائێستا گیانیان لە دەستداوە لەناو ئەو بەلەمانەی كە وویستویانە بەشێوەیەكی قاچاخ خۆیان بگەیەننە ووڵاتی ئوسترالیا.
Labels:
Australia migration,
Australian policy,
Boat,
death,
Death on the way,
Immigration to Australia,
migration to Australia,
victims of migration
Subscribe to:
Posts (Atom)







