له‌میانی پێشوازیكردنی له وه‌فدێكی باڵا وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی بولگاریا، د. ئه‌رسه‌لان بایز بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی عیراقی تێكه‌تووه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه بۆ ده‌ستوورو كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه پێویسته برِیاره‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا رایگه‌یاند: له دووساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراقدا گه‌شه‌ی به‌رچاوی كردووه، به‌ڵام كاتێك سه‌یری ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین، قه‌باره‌ی ئه‌و ئاڵوگۆری بازرگانی و ئه‌و پێشكه‌تنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندایه، بۆیه له‌م سه‌ردانه‌ماندا باڵیۆزخانه‌ی بولگاریمان له‌غدا كرده‌وه، ئه‌مرِۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌زووترین كات كونسوڵخانه له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه لێره ڤیزا بده‌ین به هاووڵاتیان.
له‌و دیداره‌دا كه پێشنیوه‌رشۆی ئه‌مرِۆ 24-1 به ئاماده‌بوونی له‌بید عه‌باوی بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رِێوه‌چوو، نیكۆلای ملادینۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری بولگاریا به یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی كه له چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و راوژێكارو ستافێكی راگه‌یاندنی بولگاریاپێكهاتبوو له‌هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربرِی و رایگه‌یاند: ئێمه لێره‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هێزبكه‌ین و وه‌ك ئه‌وروپا زیاتر به‌شداری له یارمه‌تیدانی عیراقدا بكه‌ین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیدا.
وتیشی: له عیراقدا هه‌وڵی زۆرتانداوه بۆ بنیادنانی دامه‌زراوه‌ی نوێ، به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان كه مایه‌ی خۆشحاڵییه پێشكه‌وتنه‌كان زۆر به‌رچاون و خه‌ڵكانی تر له‌عیراق ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌رێم ده‌بینن، كه گه‌ره‌نتی سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی تێدایه بۆئه‌وه‌ی بپه‌رِێته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری عیراق و چاوی لێ بكرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا به‌بایه‌خه‌وه باسی له‌په‌یوه‌ندی مێژووی نێوان گه‌لی كورد‌و بولگاریای كرد‌و رایگه‌یاند: خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولاماندا هه‌یه.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی میژووو پێكهاته‌و رۆڵی په‌رله‌مان له ژیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌شكردو هیوای خواست سه‌ردانه‌كه‌یان ببێته مایه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان وپه‌رله‌مانی بولگاریاو ئاڵوگۆڕی وه‌فدی په‌رله‌مانی له‌نێوانیان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌كاری په‌رله‌مانی.
دواتر د. ئه‌رسه‌لان بایز ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراقی رونكرده‌وه‌و ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆی عیراق تێیكه‌وتوه خسته‌ڕو رایگه‌یاند: ئه‌و كێشانه به‌هۆی دوركه‌تنه‌وه له‌ده‌ستوره‌و یاساكان خراپی ئیداره‌دانی كاره‌كانی حكومه‌ت دروستبون، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد‌و رایاگه‌یاند: دیسانه‌وه ئه‌و كێشانه په‌یوه‌ندیان به دوركه‌تنه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵه له‌پابه‌ندبون به‌ده‌ستورو رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
وتیشی: ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر دیالۆگ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چارسه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عیراق و بۆئه‌مه‌ش ته‌نها جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو یاساكانی به‌پێویستزانی، عیراقێكی سه‌قامگیر كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وزه‌یه له‌جیهاندا سودی بۆ هه‌موان ده‌بێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد‌و هانیدان سود له‌و كه‌شه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و گه‌شتوگوزار گه‌شه‌پێبده‌ن.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كاریگه‌ری رووداوه‌كانی سوریا كرا سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئازادی میللـه‌تانین و باوه‌ڕمانوایه كێشه‌كان به‌دوركه‌تنه‌وه له‌شه‌ڕو به‌ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌ردوولاش كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به‌زووترین كات و به‌جدی كاری هابه‌ش بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چارسه‌ر بكرێت ئاسایش ناوچه‌كه‌ش بپارێزرێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا رایگه‌یاند: له‌شوباتی داهاتوو له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتوێژ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن و چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووش له بولگاریا گفتوگۆ له‌باره‌ی كه‌مینه‌كانی سوریا (كورد، عه‌له‌وی، مه‌سیحی)ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی بولگاریا و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه رایگه‌یاند: به‌یه‌كه‌وه كارێك ده‌كه‌ین كه ئاڵوگۆڕی وه‌فدی په‌رله‌مانی بكرێ له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ئه‌زموونی یه‌كتر وه‌رگرین و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هیوای خواست ئه‌م په‌یوه‌ندیه دروستبێت و ببێته پردی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بولگاریا.