کاوه عه‌لی ئه‌و په‌نابه‌ریه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی وه خاوەنی مناڵیکی شەش سالی نیوە و پاش کێشه‌یه‌کی خێزانی له‌ساڵی 2008 ، بڕیاری زیندانیکردنی دراوه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌شی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه. بۆ به‌دواچوونی ئه‌م دۆسیه‌یه فیدراسیۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاوه عه‌لی کرد، ئه‌و ووتی" چونکه من خه‌ڵکی شاری به‌غدام له 15.10 .2009 دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تر له‌په‌نابه‌ران ڕه‌وانه‌ی شاری به‌غدا کراینه‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی فڕۆکه‌خانه‌مان تێگه‌یاند ئێمه به‌زۆر نێردراوینه‌ته‌وه، وه‌ریان نه‌گرتینه‌وه به‌ره‌و ووڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕێنراینه‌وه."
ئه‌م په‌نابه‌ره له دریژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌که‌ی ده‌ڵێت" من قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانگه‌ی کۆچی به‌ریتانی کردووه، گوایه ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به نوینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌له‌نده‌ن کردووه و ئه‌وانیش به ئیمه‌یڵ وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه که گوایه لاریان له دیپۆرتکردنه‌وه‌م نیه" .
به‌ڵام پاش ئه‌م هه‌واڵه ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌له‌نده‌ن کرد و ئه‌و قسانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و ووتیان" ئێمه به‌هیچ جۆرێک ئیمه‌ڵمان بۆ ئیمیگره‌یشن نه‌کردووه و دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانین. وه بۆ ئه‌و پرسانه هۆم ئۆفیس یان فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌رانی سنور (UKBA) په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌کات نه‌ک ئێمه".
هەر لە درێژەی بەدواداچونی ئەم کەیسەدا کاوە تەواوی بەڵگەکانی دادگای خستە بەردەم فیدراسیۆن لەو بارەیەوە لە نامەیەکی داوەر (هۆچ کنسن) هاتووە کە داوای ئازادکردنی کاوە بە کەفالەت رەتدەکاتەوەوەیەکیک لەو هۆکارانە داوەر دەڵێت :"ئاگادارکراومەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی گەرانەوەی زۆرە ملێی داوە بە داواکاری پێداچونەوەو بەڵام ئەوەی رێگەگرە لەبەردەم ناردنەوەیدا لابردنی ئەو فەرمانەی (کۆنترۆلکردنی دادگایە)."
سەبارەت بەم کەیسە لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن پەیوەندیمانگرت ووتی"هەر جۆرە هاوکاریکردنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک تەنها بۆ حکومەتی بەریتانیا بەڵکو بۆحکومەتەکانی ئەوروپا سەبارەت بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران پێچەوانەی ئیدعاکانیان نیشان ئەدات کە گوایە دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانن. ..ئێمەش ناچار دەبین راستیەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەین لەوەش زیاتر گەر هەر هاوکاریەکیان بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران سەربگریت ئەوا جارێکی دیکە دەرگا بە رووی حکومەتە راستەکانی تری ولاتانی ئەوروپا دەکاتەوە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بەرنە پێشەوە"
سەبارەت بەهەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران دەشتی جەمال ووتی"بە هەوڵی ئیمەو کۆمەڵیک لە کەسانی دڵسوزو یاسایی نزیک بە ٢ساڵە دیپۆرتی پەنابەران لە بەریتانیا راگیراوە، وە ئیستە کەیسی ناردنەوەی پەنابەران لە دادگایە سەرباری ئەوەی چەند جاریک هەوڵدراوە ئەو بریارە هەلبگیرێت بەلام خۆشبەختانە سەری نەگرتوە وا بریارە کۆتای ئەم مانگە دادگا چاوبگیریتەوە بەداواکەی وەزارەتی ناوخۆدا، ئێمەش لەو بارەوە دەیان بەڵگەمان ئامادەکردوە تا ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیە پۆچەڵبکەینەوە"
هەروەها سەبارەت بە کەیسی ئەو پەنابەرە فیدراسیۆن لەهەوڵدایە بۆ لابردنی هەرەشەی دیپۆرت‌و ئازادکردنی .
بۆ زانیاری زیاتر هەموو بەڵگەکانو وتەکانی دادگا وینەی ئاراستەی فیدراسیۆنکراوەو لەبەردەستدایە.
No comments:
Post a Comment