ئوسترالیا چیدیكه هاوكاریى په‌ناخوازانى رێى به‌له‌م ناكا |
ئه‌مڕۆ ئوسترالیا یه‌كه‌م فرۆكه‌ى پڕ له په‌ناخوازانى ره‌وانه‌ى دوورگه‌ى نارو كرد، كه فڕۆكه‌كه 40 پیاوى تێدابوو هه‌موویان له كه‌مپێكدا ده‌ژین له‌و دوورگه‌یه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئوسترالیا دواى ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى ئوسترالیا دێت، كه له مانگى رابردوو ده‌رچوو، له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه ئوسترالیا "چیدیكه هاوكاریى په‌ناخوازانى رێى به‌له‌م ناكا‌و ده‌یاننێرێته دوورگه‌ى نارو و پاپاگینیا".
چه‌ند كاژێرێك پێش نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، كریس بۆوین وه‌زیرى كۆچى ئوسترالى له په‌رله‌مانى ئوسترالیا رایگه‌یاند "ئوسترالیا هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى سوورى وه‌رده‌گرێت وه‌ك به‌شێك له بڕیارى وه‌رگرتن‌و به‌خێوكردنى 20 هه‌زار كه‌یسى مرۆیى".
له سووریا به هه‌زاران كه‌س رۆژانه هه‌ڵدێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 650 هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى سوورى بگه‌نه ئه‌و وڵاته له چه‌ند مانگى داهاتوودا، هه‌روه‌ها به هه‌زاران سورى دیكه كه پێشتر چوونه‌ته عێراق، ئێستا له عێراقیش رایانكردووه‌و به‌ره‌و ئه‌وێ چوونه، بۆوین گوتى "ئێمه به رێزه‌وه سه‌یرى قه‌یرانى مرۆیى ده‌كه‌ین له سووریا".
وه‌زیرى كۆچ گوتیشى "له چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى عێراقى‌و سوورى وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه خزم و كه‌سیان له ئوسترالیایه".
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى عێراقى له ئوسترالیادا ده‌ژین كه (كورد، ئاشورى، ئه‌رمه‌نى، تورك، جووله‌كه، عه‌ره‌ب) ده‌گرێته‌وه، له ساڵى 1976 بۆ جارى یه‌كه‌م عێراقییه‌كان به‌جیا له‌و وڵاته ئاماركران كه ژماره‌یان 2 هه‌زار‌و 273 كه‌س بوو، له ساڵى 1986 بوون به 4 هه‌زار‌و 516 كه‌س‌و له كۆتایى شه‌ڕێ كه‌نداودا له ساڵى 1991 بوون به 6 هه‌زار‌و 186 كه‌س كه زۆربه‌یان له ویلایه‌تى ڤیكتۆریا و NSW بوون.
وارگه‌ى ئه‌لیكترۆنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى (ئاى ئاڕ ئاى) رایگه‌یاندووه به‌پێى یاسا تازه‌كه، ئوسترالیا رێككه‌وتنێكى نوێى مۆركردووه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتى سه‌ربه‌خۆى ناورۆ و پاپاگینیاى ناو زه‌ریاى هێمن تاوه‌كو په‌ناخوازه‌كانى لێ وه‌رگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئوسترالیا سه‌رقاڵى دروستكردنى كامپه له‌و 2 دوورگه سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام تاوه‌كو كامپه‌كان ته‌واو ده‌بن، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى به به‌له‌م ده‌گه‌نه ئوسترالیا له‌ناو كامپگه‌لى سه‌ربازیدا ده‌حه‌وێندرێنه‌وه.
جولیا گیلارد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا، له دیمانه‌یه‌كى بۆ وارگه‌ى ئه‌لیكتڕۆنى (زه ئوسترالیه‌ن) گوتى "حكومه‌ته‌كه‌ى زۆر به‌خێرایى كارده‌كا بۆ ته‌واوكردنى كامپه نوێیه‌كان تاوه‌كو به‌زووترین كات یاساكه بێته جێبه‌جێكرن".
له ئامارى ساڵى 2001دا عێراقییه‌كان بوون به 24 هه‌زار‌و 760 به‌پێى دواهه‌مین ئامارى ساڵى 2006یش ژماره‌ى عێراقییه‌كان بوون به 32 هه‌زار‌و 520 كه‌س له‌و وڵاته كه نیوساوسوێست زۆرترین ژماره‌ى به‌ر كه‌وتووه كه 20 هه‌زار‌و 530 كه‌سى عێراقى لێبووه، ڤیكتۆریا 8 هه‌زار‌و 610 و وێسته‌رن ئوسترالیا 1 هه‌زار‌و 680 و ساوس ئوسترالیا 770 كه‌سى عێراقى لێبووه كه له‌و ژمارانه به رێژه‌ى 3.8 كوردن.
ژماره‌ى عێراقییه‌كان له 30ى حوزه‌یرانى 2012 له كامپه‌كانى ئوسترالیا 154 كه‌سن 23 منداڵ و 131یش گه‌وره، له‌و 154 كه‌سه 16یان مێینه‌ن، به‌پێێ دوا ئاماریش 323 عێراقى ئێستا ده‌ست به‌سه‌رن له ئوسترالیا، دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له ئوسترالیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ده‌ستى حكومه‌تى جۆن هاوارد بوو له ساڵى 2001 پاشان ئه‌م یاسایه ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى هه‌ڵگرت له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مافگه‌لى مرۆڤ بۆیه له 2007 حكومه‌ته‌كه‌ى كیڤن هاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. ئێستاش له 2012 حكومه‌ته‌كه‌ى گیلارد تووندتر یاساكه‌ى په‌سه‌ند كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى په‌ناخوازاندا نییه.
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment