ساڵانە سەدان پەناخواز دەبنە قوربانى لەسەرسنوورەکانى ئەوروپا |
به‌پێى رِاپۆرتێكى رِۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵ كه‌له 15ى دیسه‌مه‌بردا بڵاوكراوه‌ته‌وه وله زارى كۆمیسیارێكى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى ناوخۆى ئه‌و یه‌كێتیه ، سه‌رمایه‌ى بازرگانیكردن به په‌ناخوازان و كۆچه‌به‌رانى نایاسایه‌وه له لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه له سنورى ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ساڵانه به نزیكه‌ى 25 ملیار یۆرۆ مه‌زه‌نده ده‌كات و ده‌ڵێت " ئه‌م بازرگانیه به‌جۆرێك فراوان بووه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كارێكى زه‌حمه‌ته " .
رِاپۆته‌كه ئاماژه به خراپى باردۆخى په‌ناخوازان و كۆچبه‌رانى نایاسایى له یۆنان ده‌كات و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌ناخوازدا كردووه كه باس له خراپى باردۆخیان له یۆنان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه خه‌ڵه‌تێنراون.
" یۆنان ئه‌وروپا نیه هه‌ر وه‌ك ئاسیا و ئه‌فریقایه" ، ئه‌مه ووته‌ى یه‌كێك له‌و په‌ناخوازانه‌یه كه نزیكه‌ى دوو هه‌زار دۆلارى داوه به قاچاخچیه‌كى به‌رِه‌گه‌ز كورد بۆئه‌وه‌ى له رِووبارى ئڤیرۆس بیپه‌رِێنێته‌وه‌و كه‌له پاش په‌رِینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن پۆلیسى یۆنانه‌وه ده‌ستگیركراوه و خراوه‌ته كه‌مپێكى نزیك سنوورى نێوان توركیا و یۆنان.
به‌گوێره‌ى رِاپۆته‌كه ، به‌شێكى زۆرى كێشه‌كه ئه‌و سنووره هاوبه‌شه 80 مایڵه‌یه كه‌له‌نێوان توركیا و یۆناندایه كه به‌شێكى زۆرى به رِووبارى ئڤیرۆس جیاده‌كرێته‌وه كه سالاَنه سه‌دان په‌ناخواز ده‌كاته قوربانى.
هه‌رچه‌نده یۆنان وولاتێكى یه‌كێتى ئه‌وروپایه ، ئه‌و وولاَته نه‌بۆته جێگه‌ى سه‌ره‌نجى به‌شێكى یه‌كجار زۆرى په‌ناخوازن له رِابردوودا و به‌تایبه‌تیش له ئێستادا ئه‌وه‌ش به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئابوورى ئه‌و وولاَته‌وه‌یه و كۆچبه‌ران یۆنان وه‌ك خاڵى په‌رِینه‌وه بۆ ناو وولاَتانى تر‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنن.
به‌شێكى تر‌ى راپۆته‌كه باس له قه‌یرانى ئاواره‌بوون و كۆچكردنى كۆچبه‌ره سووریه‌كان ده‌كات و به‌پێى ئامارێكى فه‌رمى ئاژانسى پاراستنى سنووره‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ، ته‌نها له مانگى ته‌مموزه‌وه زیاتر له 2400 كۆچبه‌رى سوورى له‌سه‌ر سنوورى نێوان توركیا و یۆنان‌دا كه به ئامانجى كۆچكردنیان بۆ یه‌كێك له وولاَتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن پۆلیسى یۆناییه‌وه ده‌ستگیركراون.
قاچاخچیه‌كیش كه خۆى به‌رِه‌گه‌ز جه‌زائیرى به رِۆژنامه‌كه ناساندوه ده‌ڵێت سووریه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندترین كۆچبه‌رن و ئاماده‌ن 10 هه‌زار یۆرۆ بده‌ن بۆئه‌وه‌ى بگه‌نه وولاَتێكى تر‌ى وه‌ك فنلانده یان نه‌رویج یان سوید.
وه‌ك هه‌میشه‌ش ، یۆنان و وولاَتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له رِاكێشانى په‌نجه‌ى تۆمه‌ت به‌ئارِاسته‌ى یه‌كتر . یۆنان باوه‌رِى وایه كه وولاَتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى كه‌میان له‌باره‌ى كۆنترِۆڵكردنى سنووره‌كانى یه‌كێتیه‌كه‌وه گرتۆته ئه‌ستۆ و هاوكاریه‌كى سنوردار ده‌ده‌نه یۆنان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له وولاَتـانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى یۆنان به هه‌وڵى كورتخایه‌ن وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ركردنى یۆنان له ناوچه‌ى یۆرۆ به یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه ده‌زانن بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى سنوورى یه‌كێتى ئه‌وروپا و تێكشكاندنى بانده قاچاخچیه‌كان.
كورديو
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment