Saturday, September 15, 2012

وەزیرى کۆچى ئوسترالى: قاچاخچییەکان زانیارى ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاو کردووەتەوە

سیستمێکى نوێ دێتە کایەوە

وەزیرى کۆچى ئوسترالى کریس بۆوێن ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێکى گرنگە کە پەیامێکى بەهێز بۆ قاچاخچییەکان دەنێردرێت لە ناوچەکەدا کە سیستمێکى نوێ دێتە کایەوەو دەستبەکار دەبێت. بۆوێن وتیشى: ئێمە دەزانین کە قاچاخچییەکان لە دەرەوە لەم چەند هەفتەیەدا زانیارى ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاو کردووەتەوە، کە وتوویانە ئەمە ڕوونادات، و ناوەندى پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان لە ناورو دانامەزرێنرێت و گوایە ئەوان گەرەنتى ئەوە دەدەن کە خەڵکى ڕەوانەى ئەو دەوڵەتە ناکرێن. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە قاچاخچییەکان لە چەند هەفتەى ڕابردوودا درۆیان بڵاوکردۆتەوە.
لەلایەکى ترەوە حکومەتى ئوسترالى ڕاگەیاند کە پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان لە دەرەوەى خاکى وڵاتەکەى پێویستە خەڵکى بووەستێنێت لە کۆچى پڕ مەترسى بە بەلەم بۆ ئوسترالیا. 
جێگەى باسە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا چەندین تراژیدى بەلەمەکان ڕوویداوەو چەندان کەس بوونەتە قوربانى و شوێن بزر بوون.
هەر لەدرێژەى هەواڵەکانى پەناخوازان و کۆچ بۆ ئوسترالیا:
یەکێک لە پاسەوانە تایبەتییەکانى سەرۆکى ئیندۆنیزیا تێوەگلاوە لە قاچاخچێتى و ژیانى 200 پەناخوازى کردۆتە قوربانى.
ئوسترالیا ڕایگەیاند بەشێوەیەکى یاسایى 1000 پەنابەرى سوورى لە وڵاتەکەى وەردەگرێت کە ئێستا لە عێراقدان.

No comments:

Post a Comment