به ئامانجی ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی، پلانی كاری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی به‌كارخستنی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمزا كرد.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی به‌ئاماده‌بوونی غه‌سان سه‌فار، گه‌وره راوێژكاری رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی (ILO)، پلانی كاری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی به‌كارخستنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه ئیمزاكرد.
له مه‌راسیمی ئیمزاكردنه‌كه‌دا ئاسۆس نه‌جیب رایگه‌یاند" بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه بڕی 685 هه‌زار دۆلار ته‌رخانكراوه‌و پلانه‌كه كۆمه‌ڵێك سیاسه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه: سیاسه‌تی دانیشتوان و بارودۆخی كار و هه‌لومه‌رجی كار و گفتوگۆی كۆمه‌لاَیه‌تی و پاراستنی كۆمه‌لاَیه‌تی و راگه‌یاندن.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، ئه‌مانه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری گونجاوه له هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنیشیی ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی ئاستی كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی و له مه‌راسیمێكدا بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر 142 به‌شداربووی خولی ڕاهێنان و پیشه‌یی له بواره‌كانی (كاره‌با، كۆمپیوته‌ر، ساردكه‌ره‌وه، دوورمان، P.V.C)) دابه‌شكرا.
له‌و مه‌راسیمه‌شدا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی رایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار و 543 گه‌نج له‌م خولانه سوودمه‌ندبوون و حكومه‌تی هه‌رێمیش سالاَنه بوودجه‌ی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی خول و راهێنانی پیشه‌یی ته‌رخانده‌كات.
ئاشكراشیكرد كه هه‌وڵدراوه بنكه‌ی زیاتری به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
خه‌ندان ـ