Thursday, July 31, 2014

له‌ سلێمانی‌ له‌مردن رزگاری بوو ئێستا هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكیه‌

كارزان مه‌حمود رۆژێك بو پاسه‌وان‌و شۆفێری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بوو _ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌_  ساڵی‌ ٢٠٠٢ له‌هه‌ولێكی‌ كوشتن رزگاری‌ بوو ئێستا بووه‌ته‌ هاوڵاتیه‌كی‌ ئه‌مریكی‌.
كارزان مه‌حمودو هاورێكانی 2002 له‌هه‌وڵێكی‌ كوشتن رزگاریان بوو، كاتێك له‌سلێمانی‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ سه‌ر به‌گروپی‌ "ئه‌نسار‌وئیسلامه‌وه‌" هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
كارزان مه‌حمود ٢٣ فیشه‌كی به‌ركه‌وتوه‌و پێنج هاورێی له‌ به‌رچاویدا كوژران‌و ژیانی كارزانیش زۆر له‌ مردن نزیك بووه‌.
چیرۆكی‌ كارزان له‌ كتێبه‌كه‌ی رۆژنامه‌نوس كاڤن مكیرنان (the kurds ) باس كراوه‌‌و به‌ڵام ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ له‌وه‌ زیاتری  بۆ كارزان كرد.
ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ هه‌وڵێكی تریدا به‌كارزان مه‌حمودله‌ ژیانیدا
یه‌كه‌م هه‌نگاو كاڤن یارمه‌تی كارزانیدا كه‌ بگاته‌ خاكی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی پاشان كاڤن به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو یارمه‌تی كارزانیدا كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی‌ وه‌ربگرێت.
به‌ خێرایی بۆ پێشه‌وه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٤
 كارزان مه‌حمود دانیشوه‌ له‌ ژورێكدا پره‌ له‌ هاوڵاتی بێگانه‌ كه‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان به‌ جێهێشتوه‌ بۆ گه‌ران به‌ دوا چاره‌نوسێكی روناكتردا. كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌مویان سوێندی یاساییان خوارد بوون به‌ هاوڵاتی ئه‌مریكی‌. 
 سه‌یری ڤیدیۆكه‌ بكه‌ بۆ بینینی كارزان مه‌حمود كه‌ كاتێك سوێندی یاسای به‌ نیشتیمانیبونی ئه‌مریكا ده‌خوات. 
كارزان مه‌حمود وتی "من زۆر دڵخۆشم‌و من قه‌رزاری ژیانێكی ئه‌وانم چونكه‌ ژیانیان له‌ مردن رزگار كردم‌و ئێستا هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكیم".
چیرۆكی‌ كارزان مه‌حمود له‌ناو میدیای‌ ئه‌مریكیدا قسه‌‌و باسی‌ زۆری‌ له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

http://www.usatoday.com/story/news/2014/06/26/inspiration-nation-assassination-attack-to-american-citizen/11399057/
http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=30621&LinkID=4&video=False&leguaid#.U9qgHfmSzPS

Tuesday, July 29, 2014

ئه‌ڵمانیا مه‌رجى زمانى بۆ ڤیزاى وڵاته‌كه‌ى لاده‌بات


حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری هه‌ڵپساردنی مه‌رجی زمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش له‌‌مه‌ودوا هیچ داواكارییه‌كی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌زانینی زمانه‌وه‌ ره‌تناكرێته‌وه‌.

تۆبیاس پلاته‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" دیوانی دادوه‌ریی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی ١٠ی ته‌مووز له‌بڕیارێكدا مه‌رجی زمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ و پێكهاته‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی داوای ڤیزه‌ ده‌كه‌ن به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا، بۆیه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش له‌وباره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی كردو تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بگه‌نه ‌ئه‌نجام له‌بواری پێدانی ڤیزه‌دا".
وتیشی:" له‌به‌رئه‌وه‌ زانینی زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ك مه‌رج كاری پێناكرێ و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش كار به‌ بڕیاری دیوانی دادوه‌ریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كا".
هه‌روه‌ها تۆبیاس پلاته‌ راشیگه‌یاندووه‌" دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامن و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دانوستانانه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام، هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێ له‌ وڵاتێكی دیكه‌وه‌ بێته‌ لای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بێ، ئه‌وه‌ له‌كاتی پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیادا كار به‌مه‌رجی زانینی زمانی ئه‌ڵمانی ناكرێ و نه‌زانینی زمانی ئه‌ڵمانیش نابێته‌ هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزه".
هه‌ڵپه‌ساردنی مه‌رجی زمان له‌ سه‌ر فیزه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی ١٠ی ته‌مووز دیوانی دادوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌بڕیارێكی خۆیدا له‌ باره‌ی كارپێكردن به‌مه‌رجی زانینی زمانی ئه‌ڵمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌و وڵاته‌، به‌ نایاسایی و پێشێلكردنی یاساكان له‌قه‌ڵه‌مدا.

Wednesday, July 23, 2014

شایه‌تحاڵانانى رووداوى گیانله‌ده‌ستدانى په‌ناخوازه‌ کورده‌که‌ دوورده‌خرێنه‌وه‌‌

ئاژانسى هه‌واڵه‌کانى ئوسترالیا ئاشکرایان کرد که‌ ئه‌و دوو په‌ناخوازه‌ى که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادارى چۆنێـتى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه‌ کورده‌ بوون که‌له‌ دوورگه‌ى پاپانیوگینیا له‌ شوباتى ئه‌مساڵدا گیانیله‌ده‌ستدا دوورخراونه‌ته‌وه‌. 
به‌ ووته‌ى چالاکه‌وانێکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئوسترالیا که‌ به‌رپرسى ڕێکخراوێکى داکۆکیکردنه‌ له‌ مافى په‌ناخوازان له‌و ووڵاته‌ و له‌ دوورگه‌کانى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، هۆکارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و دوو په‌ناخوازه‌ى گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ به‌رپرسانى ئه‌و که‌مپه‌ نایانه‌وێت شایه‌تحاڵه‌کانى ڕووداوى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه‌ کورده‌ هیچ زانیاریه‌ک بده‌نه‌ دادگا وئه‌و لیژنه‌یه‌ى که‌ تایبه‌تن به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌که‌. 
ڕه‌زا به‌راتى ، ناوى ئه‌و په‌ناخوازه‌ کورده‌ بوو که‌له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵکى پارێزگاى ئیلام بووه‌ و له‌ شه‌وى 17 ى شوپاتى ئه‌مساڵ له‌ پێکدادانى نێوان گارده‌کانى که‌مپه‌که‌یان و په‌ناخوازان له‌ دوورگه‌ى پاپانیوگینیا گیانى له‌ده‌ستدا و تائێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه‌ کورده‌ به‌رده‌وامه‌ .
له‌ حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوه‌وه‌ و له‌پاش ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، حکومه‌تى ئوسترالیا چه‌ند که‌مپێکى کرده‌وه‌ له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى که‌به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا و بڕیاریدا که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافى په‌نابه‌رێتى نه‌داته‌ هیچ که‌سێک که‌له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاوه‌ و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ووڵاته‌ و دیپۆرتى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌شیان بکات که‌به‌پێى ڕێکه‌وتنامه‌که‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌توانن داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌و دوو دوورگه‌یه‌ بکه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌رى ڕاسته‌قینه‌ن. به‌پێى زانیاریه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌کایش ، ڕه‌زا ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ ، له‌ناو یه‌که‌م وه‌جبه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌دا بووه‌ که‌له‌ساڵى ڕابردوودا دیپۆرتى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ کرابوون. 
هاوکات ، ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى سیدنى مۆرنینگ هێراڵد ئاشکرایکرد که‌له‌ساڵى ڕابردووه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 300 په‌ناخواز که‌له‌ که‌مپه‌کانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌دا بوون  بڕیاریان داوه‌ خۆبه‌خشانه‌ و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه‌ ووڵاته‌کانى خۆیان که‌له‌ناویاندا 27 په‌ناخوازى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى هه‌بوون و پێشتریش هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردبوو که‌ هه‌ر په‌ناخوازێکى عێراقى 6 هه‌زار دۆلارى پێده‌درێت ئه‌گه‌ر بڕیاربدات خۆبه‌خشانه‌ بگه‌ڕێـته‌وه‌ عێراق. 
چه‌ترپرێس ـ هه‌ژار ته‌ها

Sunday, July 20, 2014

پشتیوانى دارایى بۆ خوێندنى دکتۆرا بە شێوەی ئەنجامدانی توێژینەوە له‌ ئه‌ڵمانیا

ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە پێدانی دەرفەتێکی تایبەت بە خوێندکارە بیانیەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی دکتۆرا لە بوارە ئەکادیمی و زانستیەکاندا،هەلی پشتگیریکردنی دارایی هەیە بۆ چەند ئاست و قۆناغێکی جیاواز لە بواری کاردا. ئەم پشتگیرییە داراییە هەلێکە بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی شارەزایی لەنێوان بەشداربووان و فەراهەمکردنی پەیوەندی لە نیوانیاندا. مەبەستی سەرەکی ئەم پڕۆگرامە پشتگیریکردنە بۆ پڕۆژەی دکتۆرا لە ئەڵمانیا.

کێ دەتوانێت بەشداربێت؟

دەرفەتی بەشداریکردن بۆ ئەو گەنجە لێهاتووانەیە کە خوێندنی ماستەر یان دیبلۆمی باڵایان تەواو کردووە لەبوارە زانستی و ئەکادیمیەکاندا.

کام جۆری توێژینەوە ڕێگە پێدراوە؟
•    پڕۆگرامی دکتۆرا لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا و سەنتەرەکانی توێژینەوە لە دەرەوەی زانکۆکانی ئەڵمانیا.
•    پڕۆژەی تایبەت لە ژێر چاودێری مامۆستایەکی زانکۆ یان راوێژکارێکی ئەکادیمی .
•    بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ئامادەکراوی دکتۆرادا.

تێبینی
ئەم پڕۆگرامە خویندکارانی بوارە پزیشکییەکان ناگرێتەوە لە بوارەکانی، دەرمانسازی،ڤێتێرنەی، ددانسازی.

ماوەی فەندی پڕۆگرامەکە: 
بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرترین ماوەی خوێندنەکە سێ ساڵ دەخایێنێت ، جگە لەوەی لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە چوارساڵ ، ماوەی توێژینەوەکە لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت دیاری دەکرێت بە پێی جۆر و ماوەی ئەنجامدانی توێژینەوەکە.




تێچووەکان

•    پارەی مانگانە ١٠٠٠یۆرۆ بۆ دکتۆرا
•    بیمەی تەندروستی دابین دەکرێت 
•    کرێی  سەفەرکردن
•    یارمەتی دارایی مانەوە
•    خەرجی مانگانەی تایبەت بۆ هاوەڵی کردنی ئەندامانی خێزان.


دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ١٦/ ٩ / ٢٠١٤ دەبێت.

بۆ ناردنی بەڵگەنامەو پرسیارەکانتان پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:

Tel.: (+964) (0) 750 8200 134


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.daad.de/miniwebs/icerbil/en/26698/index.html

ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە پێدانی دەرفەتێکی تایبەت بە خوێندکارە بیانیەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی دکتۆرا لە بوارە ئەکادیمی و زانستیەکاندا،هەلی پشتگیریکردنی دارایی هەیە بۆ چەند ئاست و قۆناغێکی جیاواز لە بواری کاردا. ئەم پشتگیرییە داراییە هەلێکە بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی شارەزایی لەنێوان بەشداربووان و فەراهەمکردنی پەیوەندی لە نیوانیاندا. مەبەستی سەرەکی ئەم پڕۆگرامە پشتگیریکردنە بۆ پڕۆژەی دکتۆرا لە ئەڵمانیا.

کێ دەتوانێت بەشداربێت؟

دەرفەتی بەشداریکردن بۆ ئەو گەنجە لێهاتووانەیە کە خوێندنی ماستەر یان دیبلۆمی باڵایان تەواو کردووە لەبوارە زانستی و ئەکادیمیەکاندا.

کام جۆری توێژینەوە ڕێگە پێدراوە؟
·        پڕۆگرامی دکتۆرا لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا و سەنتەرەکانی توێژینەوە لە دەرەوەی زانکۆکانی ئەڵمانیا.
·        پڕۆژەی تایبەت لە ژێر چاودێری مامۆستایەکی زانکۆ یان راوێژکارێکی ئەکادیمی .
·        بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ئامادەکراوی دکتۆرادا.

تێبینی
ئەم پڕۆگرامە خویندکارانی بوارە پزیشکییەکان ناگرێتەوە لە بوارەکانی، دەرمانسازی،ڤێتێرنەی، ددانسازی.

ماوەی فەندی پڕۆگرامەکە:
بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرترین ماوەی خوێندنەکە سێ ساڵ دەخایێنێت ، جگە لەوەی لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە چوارساڵ ، ماوەی توێژینەوەکە لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت دیاری دەکرێت بە پێی جۆر و ماوەی ئەنجامدانی توێژینەوەکە.




تێچووەکان

·        پارەی مانگانە ١٠٠٠یۆرۆ بۆ دکتۆرا
·        بیمەی تەندروستی دابین دەکرێت
·        کرێی  سەفەرکردن
·        یارمەتی دارایی مانەوە
·        خەرجی مانگانەی تایبەت بۆ هاوەڵی کردنی ئەندامانی خێزان.


دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ١٦/ ٩ / ٢٠١٤ دەبێت.

بۆ ناردنی بەڵگەنامەو پرسیارەکانتان پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:

Tel.: (+964) (0) 750 8200 134



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کاندیدانی خولەکانی تواناسازی دەکات کە زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی (Reading)ی بەریتانی پلانیان هەیە کە کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی ڕێک بخەن.
ئەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی کە تا ئێستا بەشداری خولی زمانی ئینگلیزیان نەکردووە لە ناوەوەی وڵات و خوازیارن لە کۆرسەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداری بکەن تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی تایبەت بەم کۆرسە پڕ بکەنەوە.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردن (١٠/٨/٢٠١٣) یە.

تێبینی/ دوا بڕیار لەسەر کردنەوەی ئەم کۆرسە پەیوەندی بە ژمارەی پێشکەشکارانەوە هەیە.

Thursday, July 10, 2014

ده‌ته‌وێت بێ به‌رامبه‌ر فێرى كارو پیشه‌یه‌ك بیت؟



وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی - به‌رێوبه‌رایه‌تی راهێنانی پیشه‌یی هه‌ڵده‌ستێ به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنانی پیشه‌یی (به‌یانیان) بۆ ماوه‌ی (2) مانگ به‌خۆرایی له‌ پیشه‌كانی (كۆمپیوته‌ر _ كاره‌با _ ساردكردنه‌وه‌ _ مولیده‌ _ لیحام _ (دارتاش MDF ) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (18 _ 45) ساڵه‌و ئاره‌زووی به‌شداربوونیان هه‌یه‌ له‌م خولانه‌ .
مه‌شقكار ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی راهێنانی پیشه‌یی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات به‌مه‌به‌ستی ناونوسین له‌ به‌رواری 2014/7/6 تاكو 2014/7/24
ناونیشان:_ سه‌ر رێگای كه‌ركوك به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی منتكاوه‌
تێبینی /
1_ هه‌ر مه‌شقكارێك گشت پێداویستیه‌كانی راهێنانی بۆ دابین ده‌كرێت
2_ له‌ كۆتایی خول بروانامه‌ی پیشه‌یی پێده‌درێت
محمد عمر كانى
به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
07504049945

Wednesday, July 9, 2014

هه‌نگاریا ژماره‌یه‌ك كورسى خوێندن بۆ خوێندكارانى كورد دابین ده‌كات

hangarya872014-bbباڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عیراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیار ده‌دات 30 كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی هه‌رێم له‌ ساڵی 2014 -2015 دابین بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ (8/7/2014) د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی پێشوازیكرد له‌ د. تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له‌ عیراق. له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ئاَلوگۆڕی‌ زانستی‌ و پسپۆِری‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاَتانی‌ هه‌نگاریا كرا.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵاو وێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ وڵاتی‌ هه‌نگاریا كرد له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشینی‌ 30 كورسی خوێندن له‌ بواره‌ جیاكان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا به‌خوێندكارانی‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، كه‌ گشت ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌بێت. 
د. یوسف گۆران هیواشی‌ خواست ئه‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌ پێناو زیاتر پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ زانستی‌ و ئه‌كادیمیه‌كانی‌ نێوان وڵاتی‌ هه‌نگاریا و هه‌رێمی‌ كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ داوای‌ له‌ باڵیۆزی‌ هه‌نگاریا له‌ عیراق كرد كارئاسانی‌ بكات له‌ پێدانی‌ ڤیزه‌ به‌كاندیداكان و هاوسه‌ری‌ كاندیداكان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن له‌و وڵاته‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.
له‌ به‌رامبه‌ردا دكتۆر تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له‌ عیراق سه‌رباری‌ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ گرنگی‌ ئه‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕی‌ زانستی‌ و ئه‌كادیمی‌ نێوان زانكۆكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وڵاتی‌ هه‌نگاریا، به‌ڵێنی‌ هه‌موو جۆره‌ هاریكاریه‌كی‌ بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌و كاندیداكانی‌ زه‌ماله‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌.

Tuesday, July 8, 2014

ڤیزا و كۆچ بۆ ئه‌مریكا، نوێترین زانیارى بخوێنه‌وه‌

usa2362013-bكونسوڵخانه‌ی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌ پێدانی ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:"داواكاری  به‌شێوه‌ی راده‌ستكردنی ده‌ستی بۆ هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڤیزه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌بێت".
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "ئێمه‌ ئاگاداری‌ راپۆرتی‌ هه‌ڵه‌ین ده‌رباره‌ی‌ پێدانی‌ ڤیزه‌ی‌ كۆچ و په‌نابه‌ری‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر". 
ده‌شڵێت: "كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ته‌نها بۆ خزمه‌تگوزاری‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكی‌ و ژماره‌یه‌كی‌ سنوورداری‌ ڤیزه‌، جگه‌ له‌ڤیزه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆچ  وه‌ك ڤیزه‌ی‌ بازرگانی‌ و گه‌شت كراوه‌یه‌ پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه‌، جگه‌ له‌ڤیزه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆچ، له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ده‌بێت و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنیش ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ دانانی‌ واده‌وه‌ ده‌بێت". 
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌: 
راپۆرتی‌ هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر  پێدانی‌ ڤیزه‌ی‌ كۆچ و په‌نابه‌ری‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر
ئێمه‌ ئاگاداری‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌ڵه‌ین ده‌رباره‌ی‌ پێدانی‌ ڤیزه‌ی‌ كۆچ و په‌نابه‌ری‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر. كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ته‌نها بۆ خزمه‌تگوزاری‌ هاولاتیانی‌ ئه‌مریكی‌ و ژماره‌یه‌كی‌ سنورداری‌ ڤیزه‌ ,جگه‌ له‌ڤیزه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆچ ,  وه‌كو ڤیزه‌ی‌ بازرگانی‌ و گه‌شت كراوه‌یه‌. پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه‌, جگه‌ له‌ڤیزه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆچ, له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ده‌بێت و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنیش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی‌ دانانی‌ واده‌وه‌ ده‌بێت. بۆ زانیاری‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه‌, جگه‌ له‌ڤیزه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆچ, و به‌ده‌ستهێنانی‌  واده‌ 
 سه‌ردانی‌ پێگه‌ http://erbil.usconsulate.gov/howtoapply.html ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌مان بكه‌ن. 
كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان  داواكاری‌ به‌شێوه‌ی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ ده‌ستی‌ قبوڵ ناكات بۆ هه‌ربابه‌تێكی‌ په‌یوه‌ندار به‌به‌شی‌ ڤیزه‌وه‌.
بۆ زانیاری‌ زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌ نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كونسولخانه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مریكاوه‌ بكه‌ن له‌ رێی‌07704431653 

Wednesday, July 2, 2014

هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق شه‌ش هه‌زار دۆلاری‌ پێده‌درێت

حكومه‌تی‌ ئوسترالیا بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی‌ په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌كان ده‌رده‌كات‌و بڕی‌ 6 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك ته‌رخان ده‌كا، كه‌ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌, فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقیش ده‌ڵێت، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یان دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هیچ هاوكارییه‌كیان نه‌كراوه‌و نزیكه‌ی‌ 2 ساڵیشه‌ پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بوی‌ په‌نابه‌ران له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌كی‌ كه‌وتوه‌.

زۆربونی‌ ژماره‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ نایاسایی‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردودا, حكومه‌تی‌ ئوسترالیا ناچار ده‌كات چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێ‌ بۆ هاندانی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ وڵاتی‌ خۆیان ده‌ربكات, له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وته‌بێژێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیا به‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌وڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ زیاد ده‌كات كه‌ ده‌درێت به‌ هه‌ر په‌ناخوازێك كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ سدنی‌ مۆرنینگ هێراڵد كه‌ ماڵپه‌ری‌ تایبه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیایه‌, بری‌ ئه‌و هاوكاریه‌ی‌ ده‌درێت به‌ په‌نابه‌رانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق بڕی‌ 6 هه‌زار دۆلاره‌و ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ دورگه‌كانی‌ ناورۆو پاپا نیوگینیا له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێ‌ كراون, دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ گه‌یشتبونه‌ خاكی‌ ئوسترالیا.

ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌تی‌ پێشوی‌ ئوسترالیا ته‌نها بڕی‌ 2 هه‌زار دۆلاری‌ ده‌دایه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان.

بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كاردانه‌وه‌ی‌  ڕێكخراوه‌كانی‌ په‌نابه‌رانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ به‌ جۆریَِك له‌ به‌رتیل وه‌سف ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و ئۆفه‌ره‌ ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ توندوتیژیه‌كان تیایدا به‌رده‌وامه‌, به‌تایبه‌تیش سوریاو عێراق.

به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان له‌ ئێستادا نزیكه‌ی‌ 2400 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی‌ ناورۆو پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌ساڵی‌ رابردوشدا 176 په‌نابه‌ری‌ عێراقی‌ به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئه‌و وڵاته‌و به‌شێكیان دیپۆرتی‌ هه‌ردوو دورگه‌ی‌ ناورۆو پاپانیوگینیا كراون.

فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقیش ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گرێت كه‌ هیچ هاوكاریه‌كی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ نه‌كردووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یاخود به‌زۆر دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌, به‌پێی‌ ئاماره‌كانیش له‌ماوه‌ی‌ 7 ساڵی‌ ڕابردودا زیاتر له‌ 7 هه‌زار په‌نابه‌ری‌ كورد دیپۆرتی‌ هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌, به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هیچ هه‌لێكی‌ كاریان ده‌ستنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان ناچاربوون دوباره‌ ڕێگای‌ هه‌نده‌ران بگرنه‌وه‌به‌ر.

فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌ران داوا له‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات  كار له‌ سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران بكه‌ن, كه‌ نزیكه‌ی‌ 2 ساڵه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان پشتگوێخراوه‌.