کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچی کوردان
میدیاکانی ئوسترالیا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی داوای مافی پاراستنی کاتی ده‌که‌ن، قبووڵکردن و وه‌رگرتنی ئه‌و په‌ناخوازانه سه‌خته. سه‌نته‌ره‌کانی داخوازی کردنی مافی پاراستنی کاتی که جۆرێک له ڤیزایه و له مانگی نیساندا ده‌ستی پێکرده‌وه داخوازییه‌کی زۆریان له‌سه‌ره له‌کاتێکدا ئه‌و سه‌نته‌رانه کاره‌کانیان سنووردارن. تاوه‌کو ئێستا له‌وکاته‌وه ٤٠٠٠ په‌ناخواز داوای مافی پاراستنی کاتییان کردووه.
پارێزه‌ره‌کانی بواری په‌نابه‌ری له‌وبڕوایه‌دان گومانیان له‌وه هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌یسی په‌ناخوازان بکرێت چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر په‌ناخواز داوای ئه‌و ڤیزایه ده‌که‌ن و به‌شێکی زۆر له‌په‌ناخوازان زمانی ئینگلیزییان باش نییه و پارێزه‌رانیش ناتوانن به‌باشی یارمه‌تییان بده‌ن. یه‌کێک له سه‌نته‌ره‌کان رایگه‌یاندووه زیاتر له ١٠٠٠ که‌س داوای پێشکه‌شکردووه له سه‌نته‌ره‌که‌یان به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ته‌نها توانیویانه یارمه‌تی ٣٠٠ که‌س بده‌ن.