تیمه فریاگوزارییه‌كان له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونی كه‌شتییه ژێرئاوكه‌وتووه‌كه - فۆتۆ: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ |
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌یلولی 2012، که‌شتییه‌ک که ژماره‌یه‌ک "کۆچکه‌ری نایاسایی" هه‌ڵگرتبوو له ده‌ریای ئیجه‌دا ژێر ئاو كه‌وت و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ر خنكان كه زۆرینه‌یان كوردن.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، له ده‌ریای ئیجه و نزیک له شاری ئزمیر له وڵاتی توركیا، که‌شتییه‌ک که ژماره‌یه‌ک کۆچکه‌ری عێراق و سوریای تێدا بووه (به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵاتیش زۆربه‌یان هاوڵاتی ناوچه کوردنشینه‌کان بوون) له نزیک که‌ناره‌کانی شاری ئزمیر ژێر ئاو كه‌وتوه‌و 58 که‌س خنكاون، له‌نێوانیاندا 9 منداڵی تێدا بووه، توانراویشه 43 كۆچبه‌ر رزگار بكرێن، به‌ڵام چه‌ند سه‌رنشینێكی كه‌شتییه‌كه تائێستا بێسه‌روشوێنن.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆژهه‌ڵات ژماره‌ی کۆچکه‌ره نایاساییه‌کان له 100 که‌س زیاتر بووه و ویستوویانه به نایاسایی بچنه ئه‌وروپا و به‌پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌و كۆچبه‌رانه ویستویانه به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا به‌رێ بكه‌ون.
رۆژنامه توركییه‌كانیش ئاشكرایانكرد: هێزه ژێرده‌ریاکانی تورکیا دوو که‌سی خه‌ڵكی تورکیایان به تۆمه‌تی سه‌رپه‌رشتیکردنی كاروانه‌كه ده‌ستگیرکردووه و له به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵیاندا.
له ئینگلیزییه‌وه:هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: حورییه‌ت نیوز
خه‌ندان
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment