كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا
له وڵاتی سویدیش، پارێزه‌ری ئه‌و په‌ناخوازه به‌رِه‌گه‌ز ئێرانیه‌ی كه‌به هه‌ڵه دیپۆرتی عیراق كرابۆوه‌و ماوه‌ی سی ساڵ به تۆمه‌تی هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌زویر له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌ندكرابوو رایگه‌یاند كه سكاڵای یاسایی له‌دژی سوید تۆمارده‌كات.
حاج عه‌لی ، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانیه‌یه‌و ئێستا گه‌رِاوه‌ته‌وه سوید‌و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ڵه‌یان كردووه له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه بووه كه حاج عه‌لی له سه‌ره‌تادا وه‌ك په‌ناخوازێكی عیراقی خۆی ناساندوه به ئامانجی هه‌بوونی چانسی باشتر بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی چونكه ئه‌و له كه‌مایه‌تیه عه‌ره‌به‌كانی ئێران بووه‌و توانیوێتی ئه‌و بسه‌له‌مێنێت كه ئه‌و عیراقیه، به‌ڵام له پاش بێ ئومێدبوونی له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێـتی وه‌ك عیراقییه‌ك، جارێكی تر به شوناسه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه ئێرانی بووه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له سوید كردووه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له سه‌رلێشێوانی له‌لای پۆلیسی ئه‌و وڵاته دروستكردوه‌و به پشتبه‌ستن به شوناسه عیراقیه‌كه‌ی دیپۆرتی عیراقیان كردۆته‌وه.
هه‌ژار ته‌ها