كۆچى كوردان و
كۆچ بۆ ئوسترالیا
دووه‌م گروپى په‌ناخوازان
ڤیزاى په‌نابه‌ریان پێدرا له ناورو و له ناوه‌نده‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان
ئازادكران بۆئه‌وه‌ى تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگا ببن، هه‌روه‌ها ماوه‌ى 4 ساڵ ڤیزاى مانه‌وه‌یان
پێدرا.
ژماره‌ى ئه‌و
گروپه 19 كه‌س ده‌بوون كه مافى به‌نابه‌ریان پێدرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناورو، و
چوار له‌وانه‌ى داوایان پێشكه‌ش كردبوو و داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه. ئه‌وانه‌ى كه
مافى به‌نابه‌ریان پێدرا 15یان له پێنج خێزان بوون و یه‌ك ئافره‌تى ڕه‌به‌ن و سێ
كوڕى ڕه‌به‌ن بوون. ئه‌وانه‌ى كه مافى په‌نابه‌ریان پێ نه‌دراوه له ناوه‌ندى هه‌ڵسه‌نگاندنى
هه‌رێمى ده‌مێننه‌وه.
حكومه‌تى ناورو
ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رده‌وام ده‌بێت له یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى
ئه‌وانه‌ى داوایان پێشكه‌ش كردووه له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا. حه‌وت كه‌سیان
هه‌ڵسه‌نگاندنى نێگه‌تیڤیان وه‌رگرتووه، و كه چواریان له دوو خێزاندا بوون و
سێیان كوڕى ڕه‌به‌ن بوون. له‌ئێستادا ئه‌وانه له ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردن ده‌مێێننه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و
ڕێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى ئوسترالى و ناورو و مانوس هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
له‌دواى واژۆكردنى ڕێككه‌وتنى ئوسترالیا و كامبۆدیا هه‌ندێك له په‌ناخوازه‌كان ڕه‌وانه‌ى
كامبۆدیا بكرێن و له‌وێ مافى مانه‌وه‌یان پێ بدرێت.