به‌رپرسانی هێزه ده‌ریایه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا رایانگه‌یاند شه‌وی رابردو به‌له‌مێك كه نزیكه‌ی 120 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له‌پێش گه‌شتنیان به‌دورگه‌ی كریسمسی ئوسترالیا نقوم بون و
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش تا ئێستا چاره‌نوسی 70 له‌و په‌نابه‌رانه نادیاره‌و ته‌رمی 22 په‌نابه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان منداڵن.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری به‌رپرسێكی پۆلیسه‌وه ئاشكرایكردوه كه تا ئێستا گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا به‌رده‌وامه كه پێده‌چێت هه‌موویان خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بن.
نقومبونی ئه‌و به‌له‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی 44 په‌نابه‌ری تر له ئوسترالیاوه بۆ ئه‌نده‌نوسیا له‌پاش گه‌شتنیان به‌و وڵاته وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئوسترالیا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ كرد.
كۆچی نایاسایی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌ندكردنی په‌نابه‌ران له كه‌مپه زۆره‌ملێكان و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان و به‌مه‌ش سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌میشه جێگه‌ی نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكارن له مافی په‌نابه‌ران و وه‌ڵامی حكومه‌تی ئوسترالیا ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كۆتایی بهێنێت به قه‌یرانی نقومبونی به‌له‌می په‌نابه‌ران و هه‌وڵنه‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ووڵاته كه زۆرجار به كاره‌سات كۆتایی دێت.