Monday, September 3, 2012

لە ساڵى ڕابردوودا 216 هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا


کۆچى کوردان کۆچ بۆ ئوسترالیا

بەپێى داتا فەرمییەکانى بەریتانیا، ژمارەى کۆچبەران بۆ بەریتانیا ئاستێکى نزمى بەخۆیەوە بینیووە ئەمەش بە چوونى 216 هەزار کۆچبەر لە ساڵى ڕابردوودا.
ناوەندى ژمێریارى نیشتمانى ڕایگەیاند کە ژمارەى کۆچبەران دابەزینى بەخۆیەوە بینیووە لەکاتێکدا لە ساڵى 2010دا 252 هەزار کۆچبەر ڕوویان کردۆتە ئەو وڵاتە بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە دابەزیوە بۆ 216هەزار کۆچیەر.
هەروەها ژمارەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانى کۆچ خوێندنە، کە 232 هەزار خوێندکارى دەرەکى ڕوویان کردۆتە ئەو وڵاتە لەساڵى ڕابردوودا لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە 2010دا 238 هەزار بووە. 
بەرپرسانى بەریتانى ڕایدەگەیەنن کە ئەو ژمارەیە هەتا ئێستا لەئاستێکى بەرزدایە بەبەراورد لەگەڵ ئەوەى حکومەتەکەى دەیڤد کامیرۆن و وەزیرى ناوخۆ تیریزا ماى کە هەوڵدەدەن ژمارەى کۆچبەران داببەزێنن بۆ 100هەزار کۆچبەر لە یەکساڵدا بەرلە کۆتایى ئەم خولەى پەرلەمان لە ناوەڕاستى ساڵى 2015دا.
لەلایەکى ترەوە بەدواداچوونەکانى دەزگا ئەمنییەکان ئەوە دەردەخەن کە ساڵانە 12 هەزار کۆچبەر بەشێوەى نایاسایى ڕێگاى کۆچ و مەرگ دەگرنەبەر. لێکۆڵینەوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە هەفتانە 200 بۆ 300 گەنج وەکو پەناخواز کۆچ بۆ ئەوروپا دەکەن. 
بڵاوکردنەوەى ئەم ڕاپۆرت و داتایانە لەکاتێکدا دێت کە حکومەت ڕووبەڕووى ڕەخنەیەکى زۆر دەبێتەوە دوابەدواى ئەوەى پشتوانى لە زانکۆى لەندەن میترۆپۆلیتان وەرگرتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى سەدان قوتابى بیانى خوێندنیان بوەستێت و ئەگەرى هەیە لە وڵات دەربکرێن، ئەگەر ئەو زانکۆیە پشتیوانى لەماوەى 60 ڕۆژدا بەدەست نەهێنێتەوە.

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

No comments:

Post a Comment