ئامانج عه‌بدوڵڵا |
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن وڵاته ئه‌وروپییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆر ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه وه‌رنه‌گیرێنه‌وه، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كان هێشتا هه‌رماون، له‌ئێستاشدا ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان.
(ئامانج عه‌بدوڵڵا) لێپرسراوی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێم بهNNA ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌كه‌یانه‌وه دراون، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌ك به‌په‌رله‌مانی عێراق‌و حكومه‌تی ناوه‌ندو لایه‌نه كوردییه‌كان له‌به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌ڕێگریكردن له‌به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كانیان هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
ئامانج عه‌بدوڵڵا هێمای به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا (1000) په‌نابه‌ر له‌كه‌مپه‌كانی وڵاتی سویدا ئاماده‌كرابوون بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌یان، كه به‌شێكی زۆریان كوردن، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆیی‌و پێده‌چێت به‌مزووانه دیپۆرتبكرێنه‌وه.
وتیشی:"زیاتر له(30) هه‌زار په‌نابه‌ری عێراق‌و هه‌رێم له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان، كه(90)یان كوردن، له‌به‌رامبه‌ریشدا فیدراسیۆنه‌كه‌یان داواكاره، حكومه‌تی عێراق به‌و پرۆتۆكۆلانه‌دا بچێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن‌و پێویسته به‌زووترین كات پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بوه‌ستێنرێت".
-----------------------------------------------------------------
به‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه‌یی-NNA/(/)
No comments:
Post a Comment