
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاردا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) نێردراوه، تیایدا عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم 16 هه‌زار و 556 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگای حكومی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌ته‌كانی تر فۆڕمی بیمه‌ی بێ كارییان پڕكردوه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیش كۆتایی پێهاتووه.
وتیشی: "له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر چوار هه‌زار و 750 ده‌رچوو و له سنووری پارێزگای سلێمانیش حه‌وت هه‌زار و 478 ده‌رچوو و له سنووری پارێزگای دهۆك سێ هه‌زار و 179 ده‌رچوو و له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش هه‌زار و 149 ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا كه‌به‌پێی رێنماییه‌كان بیمه‌ی بێ كاری ده‌یانگرێته‌وه فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی بیمه‌ی بێ كاری له 17/3/2013 ده‌ستی پێكردوو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو و له 17/5/2013 كۆتایی پێهات.
له ئێستاشدا دوای وردبینی كردن له فۆڕمه‌كان به‌نوسراوی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌كرێت بۆ خه‌رجكردن بوودجه‌ی پێویست.
خه‌ندان ـ
No comments:
Post a Comment