به‌پێی راگه‌یندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له دانیشتنه‌كه‌ی دوینێ ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به ژماره (25) بۆ ساڵی 2013، چه‌ند بڕیارێك دراوه. لةوانه:
هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕگه‌ی (1 و 2) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (441) بۆ ساڵی 2008و ببێت به:
1. ئه‌و توێژانه‌ی ئیمتیازات ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵان (ماسته‌ر و دكتۆرا)و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵا‌و پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌كان و ئه‌ندازیاره خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان، كه ئه‌و بڕوانامانه‌یان له ناو عیراق یان له ده‌ره‌وه گرتووه‌و كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به هۆی ره‌فتاره‌كانی رژێمی پێشوو یان ناچار بوون عیراق به‌جێبهێڵن تا (1/1/2008) به مه‌رجێك ماوه‌ی نیشته‌جێبوونیان له ده‌ره‌وه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
2. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندن یان گه‌ڕانه‌وه بۆ دامه‌زراندن له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وانه‌ی بڕگه‌ی (1)ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، له‌وانه‌ی له زانكۆكان یان دامه‌زراوه زانستییه‌كان له ده‌ره‌وه كاریان كردووه، ئه‌وه‌ش به پێدانی ئه‌و نازناوه زانستییه‌ی وه‌ریگرتووه، دوای په‌سندكردنی به دووباره خستنه‌ڕووی توێژینه‌وه‌كانیان له‌و زانكۆ عیراقییه‌ی ده‌وامی تێدا ده‌كات‌و نازاناوه زانستییه‌كه‌ی پێده‌درێت به پێی یاسا.
No comments:
Post a Comment