له‌میانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی پاشای به‌ریتانیا، كه له‌هه‌ولێر سازكرا كونسوڵی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ڤیزا ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم.
ئێواره‌ی ڕابردوو له‌هۆتێل ڕۆتانا له‌هه‌ولێر، كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پاشاوه ئاهه‌نگێكی سازكرد، له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حزبه كوردستانیه‌كان ئاماده‌یبون، (هیو ئیڤانس) كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كان‌و هه‌وكاریكردنی حكومه‌ت‌و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كونسوڵگه‌ریان كردووه‌ته‌وه.
ئیڤانس ئاشكرایكرد، له‌مه‌ودوا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌توانن ڤیزا بده‌ن به‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڕونیشیكرده‌وه، هه‌رهاوڵاتیه‌ك داوای ڤیزای به‌ریتانیا بكات، ئه‌وان مامه‌ڵه‌كه‌ی نانێرن بۆ به‌غدا، به‌ڵكو له‌ڕێی باڵیۆزخانه‌كه‌یانه‌وه له‌ئوردن ڤیزاكه‌ی بۆ وه‌رده‌گرن.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (18)ه‌وه به‌ریتانییه‌كان له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی هه‌موساڵێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پاشاوه ئاهه‌نگی میللی ده‌گێڕن‌و حكومه‌ت‌و زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كان به‌شداری تیاداده‌كه‌ن.
-----------------------------------------------------------------
و: شادمان عه‌زیز NNA
No comments:
Post a Comment