له‌به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی NNAدا (خدر كه‌ریم) سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبجه باسی له‌ده‌ستنیشانكردنی كرد، وه‌ك نوێنه‌ری كورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو وتی:"هه‌وڵده‌ده‌ن پشتگیریه‌كی فراوان نه‌ك ته‌نها بۆ مه‌سه‌له‌ی تاوانه‌كانی دژ به‌باشوری كوردستان، به‌ڵكو بۆسه‌رجه‌م كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌چوار پارچه‌ی كوردستان پشتیوانی كۆبكه‌نه‌وه".
(خدر كه‌ریم) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هاوشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌وان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان به‌كاربێنن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن پرسی كورد له‌ئه‌وروپاو خۆرئاوا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا (خدر كه‌ریم) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ڕوی سیاسی‌و زانستیه‌وه گرنگیه‌كی زیاتر به‌پرسی جینۆسایدی كورد بده‌ن.
No comments:
Post a Comment