له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به‌ئاماده‌بوونی (192) په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه یاساكرا، هاوكات بڕیاری به‌زۆر دیپۆرتنه‌كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق، له‌هۆڵه‌ندا ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
(بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكرا، كه تایبه‌ت بوون به‌لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و لیژنه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه
بورهان محه‌مه‌د وتی:"به‌بۆنه‌ی ڕۆژی په‌نابه‌رانی جیهانییه‌وه لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكیان ئاماده كردبوو، سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌رانی عێراق".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌پێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، شیروان وائلی پێشنیازیكردووه، حكومه‌تی عێراق داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هۆڵه‌ندی بكات، تا پێنج ساڵ مۆڵه‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی عێراق بدرێت كه داواكاریه‌كانیان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی حكومه‌تی هۆڵه‌ندیان پێنه‌دراوه.
-----------------------------------------------------------------
ئاسۆ ئه‌كره‌م – NNA
No comments:
Post a Comment