به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا داواده‌كه‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی جدی له‌باره‌ی بارودۆخی ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ربگرێت‌و چیتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه، په‌نابه‌ران وه‌كو كارتێكی سیاسیی به‌كارنه‌هێندرێت.
(ئامانج عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا داواده‌كه‌ن كه چیتر په‌نابه‌ران وه‌كو كارتێكی سیاسیی‌و به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كان به‌كارنه‌هێندرێن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌گوێره‌ی خواستی په‌نابه‌ران وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و یاداشت‌و داواكاریانه بداته‌وه كه له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئاراسته‌ی كراوه‌و هه‌ڵوێستی جدیش له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت.
(ئامانج عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ڕوونیكرده‌وه، پێویسته سوكایه‌تیكردن به‌په‌نابه‌ران ڕابگیرێت‌و سزای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش بدرێـت كه ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه كه به‌زۆر په‌نابه‌ران بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان.
ڕۆژی (20-6-2001) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاردرا (20-6)ی هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران بناسێنرێت. سبه‌ینیش بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، له‌چه‌ندین وڵاتی جیهان چالاكی جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕه‌نج ساڵه‌یی – NNA
No comments:
Post a Comment