به‌بێده‌نگی له‌ناو پاركی ئازادی دانیشتبووم، پاركی ئازادی كه‌یه‌كێكه له‌پاركه جوانه‌كانی شاری سلێمانی له‌باشووری كوردستان، پێشوتر له‌شوێنی ئه‌و پاركه رژێمی به‌عس كوردی ئه‌و شاره‌ی تێدا ده‌كوشت، له‌ناو پاركه‌كه‌و له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی په‌یكه‌ری (كه‌ر)ێك دروستكراوه، بوونی ئه‌و په‌یكه‌ره نیشانه‌ی (دوو) شته،
یه‌كه‌م: بوونی ئازادی بیروڕاو له‌ناویدا ئازادی هونه‌ری،
دووه‌م: رێزگرتن له‌ئاژه‌ڵێك كه‌كورد زۆر سوودی لێبینیوه له‌ڕۆژانی نه‌هامه‌تی، له‌كاتی وردبونه‌وه له‌و په‌یكه‌ره‌و ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی كه‌له‌سه‌ری نوسرابوو، كوڕێكی پانتۆڵ له‌پێ هات و سڵاوی لێكردم، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كبناسین ئه‌و ده‌ستی به‌قسه‌كردنكرد، وتی: ئێی دنیا!! به‌خوا زۆرمان ناڕه‌حه‌تی چه‌شت، (كه‌ر)یش (ئاماژه‌ی بۆ په‌یكه‌ره‌كه كرد) له‌و نه‌هامه‌تییه به‌شداربوو له‌گه‌ڵمان، ئه‌و كوڕه زۆری قسه پێ‌بوو، بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستێت دیسانه‌وه وتی: به‌خوا برایه‌كی نازدارم زانكۆی موسڵی ته‌واوكرد له‌ساڵی1992 به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كوردستان بارودۆخ شلۆق ببو، بوو به‌پۆلیس، دوای 4 ساڵ و له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان وازی له‌كاره‌كه‌ی هێناو له‌ڕێی قاچاخچییه‌وه، ملی رێگای گرته‌به‌ر بۆ رۆیشتن بۆ ئه‌وروپا، ئه‌و برایه‌م كه‌براگه‌وره‌مان بوو، له‌رێگای رۆیشتن بۆ ئه‌وروپا دیارنه‌ما، (قوربان گیان: سه‌ریشت ده‌ئێشێنم) به‌خوا شوێن نه‌ما هانای بۆ نه‌ین، ئێستاش دایكم، توشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه به‌ناسۆری ئه‌و برایه‌مه‌وه، كاكه خۆ قاچاخچی خوای نیه!، راستیان پێنه‌ده‌وتین، دوایی بۆمان ده‌ركه‌وت له‌ناو ئاوی (ئیجه)خنكاوه، به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه ئاهێكی هه‌ڵكێشاو وتی: باشه خۆئه‌و قاچاخچییه.... ته‌نیا (ده) دۆلاری بدایه به‌و چاكه‌ته‌ی كه‌ته‌په‌دۆری پێوه‌یه بۆ كاتی كه‌وتنه ناوئاو نقوم نابێ، ئێستا ئه‌و برایه‌مان رزگای ده‌بوو!، دایكم ئێستاش ده‌ڵێت: خۆزگه ئێسقانه‌كه‌یشم بدۆزیایه‌ته‌وه. ئه‌مه سه‌رگوزشته‌ی یه‌كێكه له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌كوڕ یان كچیان له‌كاتی رۆیشتن بۆ ئه‌وروپا و وڵاتانی تر ونبون، ئه‌و لاوانه‌ی له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ملی رێگای كۆچی ناقانونیان گرته‌به‌ر، هه‌ندێكیان گه‌شتنه ئه‌و شوێنه‌ی كه‌خۆیان خوازیاری بوون، هه‌ندێكیشیان نه‌ك نه‌گه‌یشتن، به‌ڵكو نه‌شگه‌ڕانه‌وه‌و بوونه خۆراكی ماسیی و قاچاخچییه‌كانیش باخه‌ڵیان پێپڕكردن. هه‌رێمی كوردستان له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان، توشی بارێكی ناهه‌مواری ئابوری، كارگێڕی، سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆبوویه‌وه، ئه‌م به‌شه رزگاركراوه‌ی كوردستان، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی رزگاركراو به‌هۆی شه‌ڕو نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار‌و لاوازی دامه‌زراوه حكومیه‌كان، نه‌یتوانی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان پڕبكاته‌وه، هه‌روه‌كو هه‌مو ناوچه‌كانی دوای شه‌ڕ دانیشتوان و به‌تایبه‌ت لاوان، بیریان له‌كۆچكردن كرده‌وه، ئه‌وانه‌شی كۆچیانكرد، به‌شێكی به‌رچاویان جگه‌له‌وه‌ی بازرگانیان پێوه‌كرا هه‌ندێكی زۆریان مردن و خنكان له‌ناو ئاوه‌كان، ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزرایه‌وه. ئێستا كه‌هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی ئابوری تاڕاده‌یه‌ك باشدایه‌و هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپا سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و پێدانی ره‌گه‌زنامه له‌وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر گرانبووه، زۆرترین رێژه‌ی په‌ناهه‌نده‌كان به‌زۆرو هه‌ندێكیشیان به‌رێگای ئاسایش نێردراونه‌ته‌وه، ئه‌وا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆی له‌بواری ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه رابگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌له‌ناو باڵیۆزخانه‌كانی عیراقن له‌هه‌ر وڵاتێك دۆسیه‌ی به‌دواداچوون بكاته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردستان كه‌له‌كاتی كۆچی ناقانونی یان ته‌نانه‌ت قانونی له‌ساڵانی رابردوو دیارنه‌ماون، ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركێكی گرنگی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی گرنگیدان به‌هاوڵاتیانی كوردستان، له‌مبواره‌دا ده‌توانین وڵاتی تونس، وه‌ك نمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه كه له‌دوای روخانی رژێمی بن عه‌لی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لاوانی ئه‌و وڵاته كه هه‌ندێك سه‌رچاوه به(40) هه‌زار ده‌یخه‌مڵێنن، كۆچیانكرد بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو زۆرتر بۆ ئیتالیا له‌ڕێگه‌ی نا قانونیه‌وه‌و به‌ڕێگای ده‌ریا، ئێستا به‌فشاری كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌كاتی كۆچ ونبون، حكومه‌تی تونس دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه‌و حكومه‌تی ئیتالیاشیان هاوردۆته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ده‌بیت له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ڵامی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نمونه‌یه‌كی نزیك و باشبێت، ئه‌وا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ر راسته كه پێویسته دۆسییه بكاته‌وه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌و سه‌ره‌داوی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌ستبخات، كه‌دیارنه‌ماون له‌كاتی كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، كه‌ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانیش بگرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆڕستانه‌ی له‌وڵاتی یۆنان هه‌یه‌و چه‌ندین كوردی تێدا نێژراوه، هه‌نگاوێكی له‌مجۆره ده‌بێته مایه‌ی زیادكردنی ئینتیمای هاوڵاتیانی كوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕوی مرۆییشه‌وه ده‌بێته مایه‌ی ئارامیی بۆ كه‌سوكاری ونبوه‌كانی كۆچ و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌م هه‌نگاوه ته‌نیا نییه‌و چه‌ندین رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی حكومی و ناحكومی له‌ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه ئاماده‌ن بۆ هاوكاری ئه‌م كاره.
No comments:
Post a Comment