كاروان ره‌حمان: سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی به كورته فیلمێك به‌شداری له ڤیستیڤاڵی ئاشتی كرد له توركیا، له دوای په‌خشكردنی فیلمه‌كه‌ی له نێو ڤیستیڤاڵدا (سینا محه‌مه‌د) گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی سلێمانی توانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی بۆ باشترین كورته فیلم به‌ده‌ستبهێنێت.
سینا محه‌مه‌د به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند "كارێكی دڵخۆشكه‌ره، كورته فیلمێكی كوردی له ناو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵه‌كانی جیهان كه ڤیستیڤاڵی ئاشتی یه له ژێر ناونیشانی(به بێ پچڕان به‌ره‌و ئاشتی) خه‌لاَتی یه‌كه‌م له ناو 140 وڵاتی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت".
له باره‌ی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌یه‌وه سینا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو فیلمه‌كه‌ی باسی له كچێك كردووه كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه و هاوڕێكانیشی له هه‌وڵدان هاوڕێكه‌یان دڵخۆش بكه‌ن و ئه‌و نه‌خۆشیه قورسه‌ی بیر ببه‌نه‌وه.
كورته فیلمی(دیاری) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به زمانی كوردی به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له فیستیڤاڵی ئاشتی له توركیا كه له ساڵانی ڕابردوو ناوی ئۆڵۆمپیادی لێنرابوو تا كاریگه‌ری دروستبكات بۆ سه‌ر زمانی توركی وه‌رگێڕدراوه.
سینا كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی كاری فیلم سازی و به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆییه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه‌به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی كۆتایی له زانكۆ نه‌یتوانیوه خۆی به‌شدار ڤیستیڤاڵه‌كه بكات، به‌ڵام له نوسینگه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه له سلێمانی خه‌ڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشیوه وبه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش بۆ كورته فیلمی "دیاری" ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌به‌شێك له ڕۆژنامه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا دروستكرد.
كورته فیلمی دیاری نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی(سینا محه‌مه‌د) و له لایه‌ن كۆمپانیای هاماوه به‌رهه‌مهێنراوه و و ئه‌و ده‌رهێنه‌ره لاوه داواش له به‌ررسانی سینه‌مای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه زیاتر هاوكاری فیلم سازه لاوه‌كان بكه‌ن و ڕێگه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن تا بتوانن تواناكانی خۆیان نمایش بكه‌ن.
سینا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 16 ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م براوه‌كانی ڤیستیڤاڵی ئاشتی له توركیا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه له ئه‌نقه‌ره، ڕێزلێنانیان پێده‌درێت كه ناوبراو به‌هۆی سه‌رقاڵی به تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه ناتوانێت ئاماده‌بێت.
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی كورته فیلمه‌كه‌یه
[youtube=http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=HmZnthMOAMQ]
NRT
No comments:
Post a Comment