Thursday, June 20, 2013

دواهەمین هەواڵى پەناخوازان لە ئوسترالیاوە


کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

هاوڕێیان لەڕێگەى پەیجى فەیسبووکمانەوە چەند هەواڵى گرنگمان لەبارەى کۆچ بۆ ئوسترالیاوە پێڕاگەیاندن لەئێستاشدا بە کورتى ئەو هەواڵانەتان بۆ دووبارە دەکەینەوە لێرەدا.. 
دوو بەلەمى پەناخوازان گەیشتنە ئاوەکانى ئوسترالیا یەکێکان 136 پەناخوازو ئەویتر 68 پەناخوازى تێدابوو. لەلایەکى ترەوە، پەناخوازێک لە ناوەندێکى دەستبەسەرکردنى باکوورى ئوسترالیا گیانى لەدەستدا.
شایەنى باسە، منداڵان لە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى پەناخوازانى ئوسترالیا گەیشتە نزیکەى 2000منداڵ و ئەمەش ڕیکۆردێکى نوێیە.
لەڵایەکى ترەوە بەپێى دواهەمین ئامارەکان، ئوسترالیا 2.14%ى پەناخوازانى جیهانى لەخۆى گرتووە.. ڕیکۆردێکى نوێى جیهانى پەناخوازان تۆمارکراوە.
بەلەمێکى نوێى پەناخوازان گەیشتە ئاوەکانى ئوسترالیا، ئەو بەلەمەش 65 پەناخوازى لەخۆى گرتبوو.. سەرجەم پەناخوازەکان ڕەوانەى دوورگەى کریسمس کران.
ئیندۆنیزیا سیاسەتى هاوپەیمانى وەرگرتنى پەناخوازانى ڕەت کردەوە.
ڕۆژ بۆ ڕۆژ سیاسەتی ئوسترالیا بەرامبەر پەناخوازان توندتر دەبێت.

No comments:

Post a Comment