كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به پێشكه‌شكردنی ڤیزه‌ی گه‌شت و خزمه‌تگوزاری هاولاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات‌و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی كۆبونه‌وه.
كونسڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ڕاگه‌یاندنێكدا چۆنێتی پێشكه‌شكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی فیزه‌ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به پێشكه‌شكردنی ڤیزه‌ی گه‌شت و خزمه‌تگوزاری هاولاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات
كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا خۆشخاڵه به‌ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی خزمه‌تگوزاری كونسوڵگه‌ری زیاترله رێكه‌وتی 25-6-2013 ه‌وه. هاولاتیانی عێراقی ئێستا ده‌توانن له ڕێی كونسوڵخانه‌ی گشتیه‌وه داواكاری بۆ چه‌ندین جۆری ڤیزه , جگه له‌ڤیزه‌ی كۆچ, پێشكه‌ش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئه‌مریكا وه‌كو ڤیزه‌ی گه‌شت و, ڤیزه‌ی سه‌ردانی بازرگانی و, ڤیزه‌ی خوێندكار‌و, ڤیزه‌ی ئالوگۆری خوێنكارو ڤیزه‌ی كاتیی كاركردن. ڤیزه‌ی دیپلۆمات و, ره‌سمی و كۆچ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ته‌نها له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد ده‌درێت.
چاوپێكه‌وتنی ڤیزه ده‌بێت له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می مه‌وعید دانانی ئۆنلاینه‌وه دیاری بكرێت كه به‌رده‌سته له‌رێی ماڵپه‌ری كونسوڵخانه‌ی گشتیه‌وه. چاوپێكه‌وتن له به‌یانیانی یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه له به‌شی كونسوڵگه‌ری كونسوڵخانه ئه‌نجام ده‌درێت. به‌هۆی كه‌می جێگه‌وه, به‌شی كونسوڵگه‌ری داواكاری بۆ زانیاری ودانانی مه‌وعیدی ڤیزه به‌شێوه‌ی له‌ده‌ست وه‌رگرتن قبوڵ ناكات.
زانیاری له سه‌ر پرۆسه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ ڤیزه‌ی ئه‌مریكی, جگه له‌ڤیزه‌ی كۆچ, وه‌كو چۆنیه‌تی مه‌وعید دانان و, جۆره‌كانی ڤیزه و وه چی چاوه‌روان ده‌كرێت له كاتی چاوپێكه‌وتنی ڤیزه ده‌توانرێت له رێی ماڵپه‌ری كونسوڵخانه‌ی گشتیه‌وه ده‌ست بكه‌وێت.
تكایه ئاگاداربه, هه‌مو داواكایه‌كانی ڤیزه پێویسته له‌ڕێی ئۆتلاینه‌وه ته‌واو بكرێن له‌ڕێی ئه‌و لینكه‌وه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌رده‌سته. داواكارانی ڤیزه ده‌بێ وێنه‌یه‌كی چاپكراوی داواكاریه‌كه‌یان بێنن بۆ كونسوڵخانه له ڕۆژی چاوپێكه‌وتنی كه‌سیان.
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تگوزاری ته‌واو بۆ هاولاتیانی ئه‌مریكی پێشكه‌ش ده‌كات, وه‌كو پێشكه‌شكردن بۆ پاسپۆرت و نوێكردنه‌وه‌ی, ڕاپۆرتی له‌دایك بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات وخزمه‌تگوزاری بریكارنامه. خزمه‌تگوزاری هاولاتیانی ئه‌مریكی له‌ڕێگه‌ی مه‌وعیده‌وه له پاش نیوه‌ڕۆیانی یه‌ك شه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
بۆ دانانی مه‌وعید یان زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریه به‌رده‌سته‌كانی كونسوڵگه‌ری تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ریhttp:// erbil.usconsulate.gov/ service.html. كونسوڵخانه‌ی گشتی بكه‌ن
كونسوڵخانه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری هاولاتیانی ئه‌مریكی له‌دوای كاتی كاركردن بۆ كاتی نائاسایی (فریاكه‌وتن).
به‌شی كونسوڵگه‌ری كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته 413, عه‌شتار, عه‌نكاوه, هه‌ولێر, عێراق بكه‌نhttp:// erbil.usconsulate.gov/.نزیكبنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی گشتی سه‌ردانی
خه‌ندان
No comments:
Post a Comment