Sunday, June 23, 2013

نشینگەی سلێمانی لە 6 مانگدا 200 كەسی دیپۆرتكردو‌وەتەوە


لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 201 كەس لە سلێمانییەوە بۆ شوێنی خۆیان دیپۆرتكراونەتەوە. هاوكات لەو ماوەیەدا پشكنین بۆ10281 خەڵكی بیانی كراوە، كە 4 حاڵەتی ئایدزی تێدابووە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 201 كەس دیپۆرتكراونەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ئامارەكە 51 كەس لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی دیپۆرتكراون.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، 7588 كەس بۆ یەكەمجار بەڵگەنامەی مانەوەیان پێدراوە، هاوكات لەو ماوەیەدا پشكنین بۆ 10281 خەڵكی بیانی كراوە، كە هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی.

لەو رێژەیەش چوار حاڵەتی ئایدز و 209 حاڵەتی نەخۆشی هەوكردنی جگەر زانراون، هەروەها 17 تەرم رەوانەی دەرەوەی هەرێم كراون و 16 تەرمیش هێنراونەتەوە بۆ ناو هەرێم.

هەر بەپێی ئامارەكە49 بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەرداگیراوە.

بەشێوەیەكی گشتی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا 48698 كەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانییان كردووە بۆ راییكردنی مامەڵە یاساییەكانیان.
رووداو – سلێمانی

No comments:

Post a Comment