Sunday, June 30, 2013

تەلەبەکانى تواناسازى لەبەردەم هەرەشەى دەرکردن و گەمەی کارمەندانى وەزارەت


0-xwindkarani-twanasazi-raeکاندیدێکی تواناسازی
 
 
کاتێک تەلەبە ناوى لە بەرنامەى تواناسازى دەردەچێت و دەست بەمامەڵەدەکات، کۆمەڵێک بەڵێنی پێدەدرێت لە جۆرى پروپاگەندەى هەڵبژاردنەکانى کوردستان هیچى کەمتر نیە. بەڵام هەر ئەوەندەى دەستى بە خوێندن کرد رۆح و گەردنى گیرۆدەى دەستى مۆتەکەى بەشى بەرنامەی تواناسازى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەربێنەى کوردستان دەبێت و چارەنوسى بەرەو نەهامەتى نادیار دەروات.
ئایا کەس لە ئیۆە پەیجى بەرنامەى توانا سازى تەماشاکردوە لە فەیس بوک و تەنها بۆ جارێک کۆمینتى تەلەبەکان بخوێنێتەوە؟ کۆمێنتەکانى کە ئاراستەى هۆبەى تواناسازی کراوە هەمە چەشنن هەر لە پارانەوە و تکا و رجاو بگرە سوێندان و جنێودان بە وەزارەت و هە ندێک جاریش نوکتەى جگەر بڕ... بەڵام بەکێ دەلێت! گەر لە خۆمەوە دەست پێبکەم، لە مانگى دوانزەى ساڵی پارەوە داوام پێشکەش کردوە بۆ وەرگرتنى پارە و مەسرەفی خوێندنى ساڵى دووەم. بۆ ئەمەبەستەش بریکارەکەم هەموو دوو هەفتە جارێک لە سلێمانیەوە بەرێکەوتوە بۆ وەزارەت لە هەولێر. هە موو جاریک کە چوە بەڵێنیان پێداوە کەوا ناوی من پەسەندکراوە لە لیستى داهاتودایە.. بەڵام تاوەکو ئێستا هەر نەبوو. کا تێک چاوم بە کۆمێنتى هاو کاندیدەکانم کەوت بینم هەر مننیم! هەیە لە مانگى دەى ساڵى پارەوە داواکارى پێشکەش کردوە تا ئێستا وێڵە بە دواى رۆحیانەتى مافە داراییەکانى
چوار مانگ لەمەو بەر کە زۆرمان بۆ هات خۆم و چەند هاوڕێەک بە ئیمەیلی جیاجیا داواما ن لە وەزارەتکرد بە زمانێکی شیرین کە ئاخۆ بۆ دوا کەوتوە پێدانى مافە داراییەکان دەست بەجی دواى نیو کاژمیر وەڵامم بۆ هاتەوە لە ئیمەیلى وەزارەتەوە کەوا ناوم ئامادەیە و دواى دوو هەفتە ناوم دەردەچێت لە لیستى تازەدا.. بەڵام دواى دوو هەفتە لە ناردنى ئیمەیلەکەم و پاش زیاتر لە چوار مانگ بەسەر داواکارییەکەمدا ئاگادارکرامەوە کەوا مامەڵەم نوقسانە. داوای وەسڵى پارەى کۆرسى زمانم لێدەکرا لە کاتێکدا من کۆرسى زمانم هەرنەبوەو بگرە من یەکەم ساڵى کۆرسى ئەکادمیم تەواو کردوە و داوای پارەى ساڵى دووەم ئەکەم!!!!
کاتێک لەگەڵ هاورێکانم قسەمکرد پێان راگەیاندم کە ئەوانیش هەموو مانگێک دەستى دەستیان پێدەکرێت. هەر بۆیە منیش هەستام بە دروستکردنی ئیمەیلیک بەناوێکى خواستراوە و ئیمەیلێکم بۆ وەزارەت نارد و تیایدا باسم لەوەکرد کە ماوەى شەش مانگە چاوەڕیِى پارەى خوێندن و مەسرە فم بەتایبەتى ئەوکاتە دوو مانگ بوو لە شوقەکەم خۆم و ژن و مناڵەکەم دەرکرابوین لە بەر بێ پارەی چوبوینە ژورێکى دوو بە سى لە شوقەى تەلەبەیەکى ترى هاوڕێم. بە هەر حاڵ کە ئیمەیلەکەم نوسى لە ژێرەوە ناوێکە خواستراوم نوسی و لەگەڵ ژمارەى بۆکس فایلێک کە لەوانەیە هەر زنجیرەى لەوجۆرە لە وەزارەت هەر نەبوبێت. کەچى دوای ماوەیەک وەڵام هاتەوە لەوەزارەتەوە ئەیوت "بەڕێزم ناوت ئامادەکراوە لە لیستى ژمارە 6 و چاوەروانبن بەم زوانە دەر ئەچێت" ئەوسا تێگەشتم کە قوڕەکە زۆر لەوە خەسترە شەیتان دەستى تێدابێت!
هەرکەس لە خۆم و هاورێکانم وە بەتایبەتى ئەوانەى خێزاندارن لە ژیانێکى زۆر سەیر دەژین. هەرمانگەیى لە خزمێک یان برادەرێک دەکروزێینەوە بۆ ئەوەى پێنج سەد دۆلارێک قەرز بکەین بۆ شیر و خۆراکى ماڵ و منداڵ. رۆژانە لە پۆل و لە زانکۆ رسوا دەکرێن لە سەر ئەوەى پارەی خوێندنمان نەداوە. هە ماڵى باوکى سەیارەیان بۆ فرۆشتوە و هەشە عەرزەى بۆ فرۆشتن داناوە زیاتر لە سێ مانگە تەنها لەبەر ئەوەی وەزارەت هەمیش 9 مانگ تا ساڵێک دوا ئەکەوێت لە خەرجکردنى مافە داراییەکانى تەلەبەکان. سەیر لەوەدایە زانکۆکانى بەریتانیا جمەی دێـت بە تەلەبەى هیندى و یەمەنى و لیبى و ئەندەنوسى وتایلاندى و مالیزى و وڵاتانى جیهانى سێهەم کەچى هەمیشە دەستى تاوان بۆ ئێمەى تەلەبەى کوردستان درێژدەکرێت...وەلامى وەزارەتیش هەر دەڵیت بەسەرچاوان بەڕێزم تۆ بەس دامەبڕێ لیستى داهاتوو ناوى تۆى تیایە سەد لە سەد!!!!
هەربۆیە منیش هەستام بە پەیوەندیکردن بە چەند رێکخراوێکى یاسایى لە پێناوى بنیاتنانى کەیسێک و پاشان تومارکردنى داوای یاسایى لە دژى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى خوێندنى باڵاو بەتایبەتى کارمەندانى بەرنامەیى تواناسازى. لە ئێستا ڕێکخراوى بەریتانى بە خوبەخش ئەم ئەرکەى گرتۆتە ئەستۆ وە ماوەى دوو هەفتەیە دەستیکردوە بە وەرگێرانى دۆکیومێنت و ئیمەیلەکانى ئێمەو وەزارەت وە بۆ ئەم مەبەستەش داواکارین لەهەموو کاندیدەکانى تواناسازى کە ئەو عەریزەو داواکارییانەی بە ئیمەیل یاخود لە ڕێگەى بریکارەکانیان ناردویانە بۆ وەزارەت و توشى دواکەوتن و دەستى دەستى بونەتەوە تکایە کۆپیەک لە سەرجەم داواکارییەکان بنێرن بۆ ئیمەیلى  HCDPcase@yahoo.com  تاوەکو کەیسەکە بەهێزتر بێت. لە هەمان کاتددا رَێکخراوێکى ئەمریکى بۆ داکۆکیى لە مافە زەوتکراوەکان و گەندەڵى وڵاتانى ئیشتراکى بەڵێنیان داوە کە کەیسەکەمان بخەنە ئەجینداى کارەرکانى کۆبونەوەى ڕۆژى 27-6 لە نیویورک وە بۆ ئەم مەبەستەش دوو لە کاندیدانى تواناسازى یەک لە شارى سلێمانى و یەکێک لە شارى هەولێر ڤیزایان وەرگرتوە بۆ بەشداریکردنى لە فەند ڕەیزینى دواى کۆبونەوەکە. هەمان رێکخراو بەڵێنیانداوە کە بڕى 30-50 هەزاردۆلار کۆمەک کۆبکەنەوە بۆ کرێى پارێزەران تاوەکو لەناو خۆى کوردستانەوە داوایى یاساى تۆمار بکەن هەر بۆ ئەم مەبەستەش تاوتوی حاڵتەکە کراوە لەگەڵ باڵیۆزخانەى ئەمریکى لە بغداد بۆ بەدەستهێنانى  پشتگیری و هاندانى ڕێکخراوە بیانى و ناوخۆکانى کوردستان گفتوگوچکان لەنێوان هەردو رێکخراوەکە بەردەوامە ئاخۆ لە چوارچێوەى چ یاسایەکى نیۆدەوڵتى و ناوخۆی عیراق کەیسەکە پێشبخەن، هەروەها یەکیک لە لایەنەکان حاڵی حازر تاوتوێى ئەکەرى تۆمارکردنى داواکارى یاسایین لە دادگایى بەغداد. هەروەها دوو رێکخراوى ماف پەروەرى و یاسایى عیراق ئامادەیى خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنى ڕاوێژ سەبارەت بە یاساکانى عیراق. واش بڕیارە هەردوو نوێنەرمان چاویان بە لێپرسراوانى بەشى یاسای زانکۆى دیپۆل بکەویت لەمیانەى ڕێو ڕەسمى فەند رەیزیندا لەبەر ئەوەى زانکۆى دیپۆڵ بۆ چەند ساڵێک لە نزیکەوە کارى لەسەر یاساکانى عیراق و کوردستان کردوە و خاوەنى چەندین بەڵگەنامەن لەسەر دەسەڵاتى کوردستان کە دەشێت سودیان لێوەربگیرێت وەک بەڵگە بۆ پتەوکردنى زیاترى کەیسەکەمان.
لێرەدا بە پێویستى دەزانم سەرنجى هەموان بۆ دوخاڵی گرنگ ڕابکێشم: یەکەمیان بۆ ساتیک با س لە بەرنامەى زەمالاتى حکومەتى دکتاتۆرى بەغداد بکەین. لە زەمالاتى حکومەتى عیراقى، حکومەتی عیراقى مانگانە لە ڕێکایى قونسوڵگەرى عیراقەوە مافە داراییەکانى تەلەبەکان دەنێرێتە سەر ژمارە حسابى تەلەبەکان. دووەم: حکومەتى هەرێمى کوردستانیش وەک پروپاگەندەى هەڵبژاردن داوای لەوەزاراتى خوێندنى باڵا دەکات بە زووترین کات خولى نوێى تواناسازى رابگەیەنێت!! ئەمە حاڵى ئێمەیە ئینجا نەخوازە 1500 کاندیدى تر زیادبکرێن بۆ بەرنامەکە.
لە هەمووى سەیرتر ئەوەیە زیاتر لە 3000 تەلەبەى کورد ڕۆژانە تیرۆر دەکرێت و گاڵتەى پێدەکرێت و درۆى لەگەڵ دەکرێت بەهۆى هەرهۆکارێکەوەبێت لە وەزارات کەچى تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکى کوردستان خۆى تێنەگەیاندوە ئەم هەوڵەى ئێمەش بۆ تێگەیاندنى خەڵکە و گەراندنەوەى ئەوماف و کەرامەتەیە رۆزانە سوکایەتیمان پێدەکریت لە سەر دەستى کۆمەڵێک کارمەندی بوغزاو و نەکارە کە گاڵتە بەچارەنوسى خەڵکەکەن بە درۆکردن!!!!
هەندێک لەو داواکارییانەى بەدەست پارێزەرەکەمان گەیشتوە دەستى تۆمەت بۆ پارتى ڕادەکێشن کەوا د. گۆڤەند و سەرجەمى کارمەندانى تواناسازى پارتین بۆ دەستى ئەنقەست وا دەکەن تا خەڵکى وا تێبگەیەنن کە وەزارەتەکانى دەست یەکێتى ئیش تیایاندا باش ناروات و ببێتە بەزمى هەڵبژاردن. یەکێکى تر لەو ئیمەیلانەى پێمانگەشتوە باس لەوە دەکات کە لیژنەکەى وەزارەت وتویانى پێى بۆیە کارەکانى دوا ئەخەین لە بەر ئەوەى بە ئیمەیل و بەدەستیش داواکاریت پێشکەش کردوەو ئەمەش سەر لە لیژنە دەشێوێنێت هەرجەندە کاندیدەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە بریکارەکەى ساڵى پار داواکارى پێشکەش کردوە و دوای چوارمانک لە ناچاریدا سەر لەنوى بە ئیمەیل هەمان داواکاری پێشکەش کردۆتەوە.
ئەوەى لێرەدا جەختى لێدەکەمەوە ئەوەیە کە تکام لە هەموو لایەکە کە داواکارى بەڵگەکان دەنێرێت بۆمان بە شێوازێکى بێ لایەنانە بە دوور لە بۆچونى حیزبى و کەسێتى چونکە داواکارییەکانمان دەبێتە بەڵگە و دەبنە کەیسى مرۆیى لەسەر ئاستى نێو دەوڵەتى لەهەمانکاتدا کەیسێکى ئیدارى و یاسایى لە کوردستان و عیراق. هەر ئەم هۆیەشە کەلەم نوسراوەدا وشەى تەلەبەم بەکارهێناوە نەک قوتابى و نە خوێندکار و نەفێرخواز و نە..هتد
باش لەبەر چاومە سبەینى بەبلاو بونەوەى ئەم هەواڵى د. ئامانجى عەبدوڵاى حاجى سعید یەتە بەر میدیاکان و دەڵێت هەموو مانگیک پارە بۆ 150- 200 کاندید سەرفکراوە. بەڵام ئەوەى نایزانێت ئەوەیە زیاتر لە 3000 کاندید ى کورد لە دەرەوە ئەخوێنێت و تا ئێستا وەزارەت توانیوێتى بە تێکرای 1500- 1800 مامەڵە ڕایبکات بەو پێیەش بێت ساڵنە 1000-1500 کاندیدى تواناسازى مافە داراییەکانى بۆ خەرجنکرێت!!!

No comments:

Post a Comment