سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا ڕێكخراوی CDO، په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت، " له‌عێراق به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت، ژماره‌ی په‌نابه‌ران ڕو له‌هه‌ڵكشانه، دوایین ژماره‌یش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌نابه‌رانی ئێرانی نزیكه (9) هه‌زارو په‌نابه‌رانی توركیا نزیكه‌ی (12) هه‌زارو په‌نابه‌رانی سوریش (151) هه‌زاریان تێپه‌ڕاندوه."
CDO ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، ڕۆژی بیركردنه‌وه‌و كاركردنه له‌پێناو ئه‌و خێزان‌و تاكانه‌دا كه شه‌ڕو ماڵوێرانی، سیاسه‌تی خراپ‌و سه‌ركوتكردن‌و هه‌ژاری‌و بێ ده‌ره‌تانی ناچاریكردون ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن‌و ڕوبكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتی خۆیان‌و له‌ژینگه‌یه‌كی ناجۆرو ناته‌ندروست‌و نه‌شیاودا ژیان بگوزه‌رێنن‌و ئومێد‌و هیوایان ته‌نهاو ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی پێشویان.
مێژوی رۆژی په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2000 كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا كه له‌ساڵی 2001وه رۆژی 20ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك به‌ڕوژی جیهانی په‌نابه‌ران بناسێنرێت كه ئه‌و ساڵه‌ش هاوكات بو له‌گه‌ڵ تپێپه‌ڕبونی 50 ساڵ به‌سه‌ر به‌ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی ڕێكخراوی CDO له‌ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، (20 ی حوزه‌یران) ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه، ڕۆژی بیركردنه‌وه‌و كاركردنه له‌پێناو ئه‌و خێزان‌و تاكانه‌دا كه شه‌ڕو ماڵوێرانی، سیاسه‌تی خراپ‌و سه‌ركوتكردن‌و هه‌ژاری‌و بێ ده‌ره‌تانی ناچاریكردون ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن‌و ڕوبكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتی خۆیان‌و له‌ژینگه‌یه‌كی ناجۆرو ناته‌ندروست‌و نه‌شیاودا ژیان بگوزه‌رێنن‌و ئومێد‌و هیوایان ته‌نهاو ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی پێشویان.
شه‌ڕو كاولكاری ئه‌م ناوچه‌یه وایكردووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ببێته پێشه‌نگ له ژماره و ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له جیهاندا ، شه‌ڕو شۆڕی نێوان وڵاتان ، شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان دژی هاولاَتیانی خۆیان ، چه‌وساندنه‌وه و نه‌بوونی ئازادیه كه‌سی و گشتیه‌كان ، هۆكاری گه‌وره‌و سه‌ره‌كی بوون بۆ چه‌ندین ملیۆَن مرۆڤ كه وڵاتی باو‌و باپیرانیان جێبهێڵن و ببنه په‌نابه‌ر له وڵاتانی دراوسێ یان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا.
ژماره‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه عێراقیه‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێكده‌هێنن ، ئێستاش خه‌ڵكی سوریا چونه‌ته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی لێقه‌وماوان و په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه و ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیوی تێپه‌رَاندووه.
له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ، ژماره‌ی په‌نابه‌ران ڕوو له هه‌ڵكشانه، دوایین ژماره‌یش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌نابه‌رانی ئێرانی نزیكه(9)هه‌زار و په‌نابه‌رانی توركیا نزیكه‌ی(12)هه‌زار و په‌نابه‌رانی سوریش(151)هه‌زاریان تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌م ژمارانه ئاماژه‌ی ترسناكن بۆ كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌تر ئه‌گه‌ر پێش گیری لێ نه‌كرێت و به‌به‌رنامه كاری بۆ نه‌كرێت.
به‌داخه‌وه‌ین كه تاكو ئێستاش دوای(22)ساڵ ئازادی كوردستان و (10)ساڵ له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت هێشتا وڵاتی په‌نابه‌ران (عێراق)نه‌بووه‌ته خاوه‌ن یاسایه‌ك یان سیاسه‌تێكی داڕێژراو بۆ مامه‌ڵه‌كردن بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا , ئه‌مه‌ش وایكردووه كه دۆخی په‌نابه‌رو كاركردن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌هامه‌تیه‌كانیان ته‌نها و ته‌نها ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان بێت.
له ساڵڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا ، داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی كه هه‌رچی زووه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه‌ماف و ئیمتیازاتی په‌نابه‌ر بپارێزێت و گره‌نتی ژیانێكی ئاسوده و گونجاویان بۆ بكات ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین كه به‌رنامه و پڕۆژه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه تاكو نه‌هامه‌تی و گرانی ژیان له‌سه‌ر شانی په‌نابه‌رانی نیشته‌جێ ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه‌متربكه‌ینه‌وه.
رێكخراوی CDO
20 ی حوزه‌یرانی 2013
Awene
No comments:
Post a Comment