Thursday, June 27, 2013

ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیی عیراقییه‌كان، به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا ده‌هێنێته‌ به‌غدا

خه‌ندان ـ عه‌لی ناجی


بۆ وتوێژكردن سه‌باره‌ت به‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌دان هاوڵاتیی عیراق ، وه‌زیری كۆچی هۆڵه‌ندا مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. 



خاتوو لیقا وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: وه‌زیری كۆچی هۆڵه‌ندا مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات و به‌رپرسان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌مستردام ئاماده‌نییه‌ چیتر ئه‌و هه‌زار و 500 په‌نابه‌ره‌ عیراقییه‌ گلبداته‌وه‌ كه‌ به‌مدواییانه‌ داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.



لیقا وه‌ردی وتی: به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌نیازه‌ دیپۆرتیان بكاته‌وه‌، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیشی تێدایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ش كه‌ هێشتا باردۆخی ئه‌منییان ناهه‌مواره‌.



پێشتر لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و له‌ ره‌وشی گوزه‌رانی په‌نابه‌ر عیراقییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆڵییه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مستردام تاوتوێ كرد.

No comments:

Post a Comment